سیگناڵی خانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیگناڵی خانەکان
لقیsignaling، biological pathway


لە بایۆلۆجیدا ، سگناڵی خانە کان بریتیە لە وەرگرتن و پڕۆسێس و گواستنەوەی ئاماژەکان لەگەڵ دەوروبەری خانەکەدا یاخود لەگەڵ خانەکە خۆیدا . وەرگرەکان ڕۆڵی کلیل دەبینن لە سگناڵی خانە یدا ، چونکە دەتوانن تێبینی هەبوونی نیشانە کیمیاییەکان یان هاندەرە فیزیاییەکان بکەن . هەر خانەیەک بەرنامەڕێژ کراوە بۆ وەڵامدانەوەی جۆرێکی دیاریکراوی گەردیلە ئاماژەدەرەکان ، کە ئەمەش بە بنچینەی گەشە ، دووبارە چاکبوونەوەی شانەکان ، بەرگری لەش هەروەها هاوسەنگی ناوەکی دادەندرێت . هەڵە لە ئاماژەدانی خانەکان دەبێتە هۆکاری نەخۆشی وەکو شێرپەنجە ، خۆییە بەرگرییە نەخۆشیەکان ،شەکرە.