سیستم ڕێخەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیستم ڕێخەر ، سیستم پێکەر ، سیستمی بەکارخەری ، (بە ئینگلیزی: Operating System) کۆمەڵێک بەرنامەی بنەڕەتییە کە کۆمپیوتەر بەڕێ دەخا. واتە زاڵ ئەبێ بەسەرسەختامێرەکانی کۆمپیوتەر و ڕاژەگەلێکی ھاوبەش دابین ئەکا بۆ ئەپلیکەیشنەکان. سیستم ڕێخەر، گرنگترین جۆری نەرمامێری سیستمە لە کۆمپیوتەردا. کارپێکەر ناتوانێ بەبێ سیستمێکی ڕێخەر، ھیچ ئەپلیکەیشەنێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەی دامەرزێنێ، مەگەر ئەوەی کە ئەپلیکەیشەنەکە خۆبووت[١] بێ.

بەناوبانگترین سیستم ڕێخەرە ڕۆژەڤەکان بریتین لە ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، ئۆئێس ئێکس، BSD کە ھەموویان ڕیشەیان لە یونیکسدا داکوتراوە و، ویندۆزەکانی مایکرۆسۆفت.

پەراوێزەکان و سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ self booting
  1. مێژووی سیستم ڕێخەرەکانی کۆمپیوتەر، https://web.archive.org/web/20190202192615/https://www.operating-system.org/
  2. سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەر چییە؟، webopedia.com

~~