سوڵتانییەتی ڕۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوڵتانییەتی ڕۆم
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٧
ناو بە زمانی فەرمیسلجوقیان روم
زمانی فەرمیفارسی
کیشوەرئاسیا
پایتەختقۆنیە، Nicaea
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتپاشایەتی
گۆڕدراوە لەلایەنBeylik of Adana
زمانەکانMedieval Greek، فارسی، Old Anatolian Turkish، Proto-Oghuz
کۆتاییھاتن١ی کانوونی دووەمی ١٣٠٧
ڕووبەر٤٠٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
ئایینی فەرمیئیسلام

سوڵتانییەتی ڕۆم (بە فارسی: دولت سلجوقیان روم) یەکێکە لەو وڵاتە ئیسلامییانەی کە لە ئەنادۆڵ سەریھەڵدا و لە سەرەتادا باڵی ڕۆژاوای دەوڵەتی گەورەی سەلجووقییان پێکھێنا پێش ئەوەی لێی جیا بێتەوە و ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ، دوای ئەوەی دەوڵەتی سەلجووقی ھەڵوەشایەوە بۆ چەندین سوڵتانییەت و میرنشین و ئەتابەگ. سەلجووقییەکان لە ڕووی ئایین و بیروباوەڕ موسڵمانی سوننە بوون، بەڵام لە ڕووی نەتەوەییەوە تورک بوون، ھەرچەندە خۆیان لەگەڵ داب و نەریتی فارسیدا تێکەڵ کردبوو [ [la ١] لە ئەنجامی پەیوەندییەکی درێژخایەنیان لەگەڵ فارسەکان لە وڵاتانی ئەودیووی دوو ڕووبار و ئێران، زمان و ئەلفوبێی فارسییان بردبوو، تا وڵاتەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر نا تورک بوو. لەکاتێکدا تورکە سەلجوقییەکان فەرمانڕەوا بوون، زۆرینەی کەسانی ناو کڵێساکان گاوری ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی بوون، و وردە وردە لەگەڵ تورکەکاندا تێکەڵ بوون و بوونە یەک نەتەوە کە لە سەردەمی عوسمانیدا بە تەواوی وابوو دوای چەند سەدەیەک لە ھەڵوەشانەوە و لەناوچوونی وڵاتەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "la", but no corresponding <references group="la"/> tag was found