ستیڤ جۆبس
| ستیڤ جۆبس Steven Paul Jobs |
|
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٤ی شوباتی ١٩٥٥ سانفڕانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
| مەرگ |
٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ سانفڕانسیسکۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
| بیروڕای ئایینی | بودیزم |
| منداڵەکان | ٤ |
| ماڵپەڕ apple.com/pr/bios/jobs |
|
ستێڤ جۆبس (Steve Jobs)، داهێنەری ئەمەریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ناوەرۆک |
[دەستکاری] ژیان
ستیڤ جۆبس، لە رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٥ لە سانفڕانسیسکۆ لە دایکبووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە کێشەی تەندروستی ھەبووەو لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی پەنکریاس ھاتووە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە، لە سەرەتای ٢٠١١ەوە پشووی وەرگرتووەو لە رۆژی ٢٤ی مانگی ئابی ٢٠١١ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە پۆستەکەی وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئەپڵ.[١]
[دەستکاری] مردنی ستیڤ جۆبز
دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[٢] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما هاتە دوان و هاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
[دەستکاری] بەستەری دەرەکی