ستیڤن ھۆکینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستیڤن ھۆکینگ
Stephen Hawking
لێدوان=
ستیڤن ھۆکینگ لە دەزگای ناسا لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا.
لەدایکبوون٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢.
ئۆکسفۆرد، ئینگلتەرا
مردن١٤ی ئازاری ٢٠١٨
کامبریدج، ئینگلتەرا
نیشتەجێئینگلتەرا
نەتەوەئینگلیز
بواری زانستیڕێژەیی گشتی
ڕاکێشانی بڕیی (یان ڕاکێشانی کوانتەمی)
شوێنی کار
شوێنی بڕوانامەزانکۆی ئۆکسفۆرد
زانکۆی کامبریدج (بڕوانامەی دکتۆرا)
تێزتایبەتمەندییەکانی گەردوونێک کە لە فراوان بووندایە (١٩٦٥)
ڕاوێژکاری دکتۆرادەنیس ویلیام سیاما
ناسراو بە ھۆیتیشکدانەوەی ھۆکینگ
کتێبی کورتە مێژوویەکی کات (١٩٨٨)تیشکدانەوەی ھۆکینگ
کتێبی کورتە مێژوویەکی کات (١٩٨٨)

ستیفن ویلیام ھاوکینگ (بە ئینگلیزی: Stephen William Hawking) (٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ لە ئۆکسفۆڕد — ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە کامبریج) یەکێک بوو لە زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا. (فرانک و ئسۆبێل) دایک و باوکی ستیڤن بوون و دوو خوشکی لە خۆی بچوکتر ھە یە بە ناوی فیلیپا و مێری.[١]

ستیڤن ھۆوکینگ بەم دواییانە کتێبێکی بڵاو کردەوە کە پرسیار لە دروستکەری گەردوون ئەکات کە ھەرایەکی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاکان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە ڕونی باوەری خۆی ئاشکرا کرد کە دەڵێت ساناترین ڕون کردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە کە ھیچ خوایەک بوونی نییە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێکی بە کەلک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش بونی نییە ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە تا دیزاین کراوی مەزن کە گەردونە بەرز بنرخێنین

ستیڤن دەڵێت ئەگەر پێمان وابێ شتێک ئەتوانێ بەبێ دروست بوونی ھەبێت ئەو شتە بۆ گەردوون نەبێ لەبری خوداکان ستیڤن نەخۆشی (ALS) ھەبوو، کە نەخۆشییەکە ماسوولکەکان بێھێز دەکات.[٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

ھاوکینگ لە ٨ی کانونی دووەمی سالی ١٩٠٥ لە ئینگلتەرا لە شاری ئۆکسفۆرد ھاتۆتە دنیاوە. دایکی ھاوکینگ لە خێزانێک لەدایکبووە کە زۆربەیان پزیشک بوون لە گلاسگۆ. باپیرەگەورە دەوڵەمەندەکەی لە لایەنی باوکییەوە ھاوکینگ کە خەڵکی یۆرکشێر بوو ھەستا بە خەرجکردنی بڕەپارەیەکی زۆر بۆ کڕینی زەوی کێڵگە بەلام دواتر بەھۆی بارودۆخی خراپی کوشتوکالیی کە لە سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ ڕویدا بووە ھۆی لە دەستدانی پارەیەکی زۆر. داپیرەگەورەی لە لایەنی باوکییەوە ھاوکینگ ھەستا بە کردنەوەی قوتابخانەیەک لە مالەوە بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکات لەو بارودۆخە خراپەی کە پیایدا تێدەپەڕین. سەرەڕای ئەوەی خێزانی ھاوکینگ بە بارودۆخێکی خراپی داراییدا تێدەپەڕین. سەرەڕای ئەو بارودۆخە دارایییە نەخوازراوەی تێێدا بوون، ھەریەک لە دایک و باوکی ھاوکینگ چوونە زانکۆی ئۆکسفۆرد کە تێیدا باوکی لە بەشی پزیشکی و دایکی لە بەشەکانی فەلسەفە، سیاسەت و ھەروەھا بازرگانی دەیخوێند. دایکی (ئیزابێل) وەک سکرتێر کاری کرد لە پەیمانگەی توێژینەوەی پزیشکی و باوکی (فرانک) توێژەری پزیشکی بوو. ھاوکینگ دوو خوشکی لە خۆی بچوکتری ھەبوو و ھەروەھا برایەکیشی ھەبوو کە برای ڕاستەقینەی خۆی نەبوو بەڵکو بەخێوکراوبوو بە ناوی ئێدوارد فرانک دەیڤد (١٩٥٥–٢٠٠٣).[٣]

لە ساڵی ١٩٥٠ باوکی ھاوکینگ بوو بە سەرۆکی زانستی مشەخۆرەکان لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی پزیشکی و خێزانەکەی گواستیانەوە بۆ سنت ئۆلبنس کە شارێک بوو لە ھارتفۆردشێر. لە سنت ئۆلبنس خێزانەکەیان بە زیرەک و تا ڕادەیەک سەیر چاولێدەکران. بە زۆری لە کاتی ژەمەکانیان بە خوێندنی کتێب بە بێدەنگی بەسەر دەبرد. ئەوان لە خانوویەکی گەورەی شپرزەی ھەرزاندا دەژیان، کە خانووەکە ھیچ گرنگی پێنەدرابوو، ھەروەھا تەکسی قەرەبالغی لەندەنیان بەکاردەھێنا بۆ ھاتوچۆکردن. کاتێک کە باوکی لە ئەفریقیا کاری دەکرد ئەندامانیتری خێزانەکە بۆ سەردان چوون بۆ ماجۆرکە بۆ لای بریل کە ھاورێیەکی دایکی بوو و ھاوسەرەکەی کە ڕۆبێرت گرەیڤسی شاعیر بوو بۆ ماوەی ٤ مانگ لەوێ مانەوە.

ھاوکینگ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی کرد لە قوتابخانەی بایرۆن ھاوس لە ناوچەی ھای گەیت لە لەندەن. ھاوکینگ گلەیی لە «بەرنامەی خوێندنی پێش کەوتوو»ی خوێندنگاکە کرد بەھۆی سەرنەکەوتنی لە فێربوون لە قوتابخانە. دواتر لە سنت ئۆلبنس ھاوکینگ قوتابی بوولە قوتابخانەی ئەلبەنسی کچان بۆ ماوەی چەند مانگێک لە تەمەنی ٨ سالیدا چونکە ئەوکاتە بۆ کورە تەمەن بچوکەکان ئاسایی بوو لە قوتابخانەی کچان بخوێنن. ھاوکینگ لە دوو قوتابخانەی سەربەخۆ (خوێندن بە پارە) سەرەتا خوێندنگای ڕادێڵت، لە ئەیلولی سالی ١٩٥٢وە قوتابخانەی ئەلبەنس ئەوەش پاش تێپەڕاندنی یانزە ساڵی و ساڵێک زووتر. خێزانی ھاوکینگ بەھایەکی گرنگیان دەدایە پەروەردە. باوکی ھاوکینگ ویستی کوڕەکەی لە قوتابخانەی ویسمینیستری بەناوبانگ بخوێنێت، بەلام بەڵام ھاوکینگی تەمەن سیانزە ساڵ لە ڕۆژی تاقیکردنەوەی سکۆلەرشیپ نەخۆش کەوت. بەبێ یارمەتی دارایی خێزانی ھاوکینگ نەیانتوانی کرێی قوتابخانە بدەن ھەربۆیەش ھاوکینگ لە سنت ئۆلبنس مایەوە. مانەوەی ھۆوکینگ لە سنت ئۆلبنس سەرئەنجامێکی ئەرێنی ھەبوو چونکە ھۆوکینگ لە لای چەند ھاوڕێیەکینزیکی مایەوە بە یەکەوە کاتیان بەسەر دەبرد بە چێژ وەرگرتن لە یاری تەختە، پیشەسازی یاری ئاگر، فڕۆکە و بەلەم، و ھەروەھا گفتوگۆی درێژ دەربارەی مەسیحییەت و ھەستیشەشەم. لە ساڵی ١٩٥٨ بە یارمەتی مامۆستایەکی بیرکاری دیکران تاھتا، کۆمپیوتەرێکیان لە بەشەکانی کاتژمێر دروست کرد و ھەروەھا کلیلبەندێکی تەلەفۆنی کۆن و چەند پیکھاتەیەکی دیکەی دوبارە بەکارھێنروە. ئەگەرچیھۆوکینگ لە قوتابخانە بە 'ئەنیشتاین' ناسرا بوو بەڵام لە سەرەتادا لە ڕوی ئەکادیمییەوە سەرکەوتوو نەبوو. بە پێی کات، ھاوکینگ زیاتر سەرنجی فێربوونی بابەتە زانستییەکانی دا، ھەروەھا لە لایەن «تاھتا» بیرکاریزان، مامۆستا و نووسەری ئینگلیزەوە ھاندەدرا، ھۆوکینگ بڕیاری دا لە کۆلێژ لە بەشی بیرکاری بخوێنێت. ھەرچەندە باوکی ھاوکینگ ئامۆژگاری کرد بۆ ئەوەی برواتە بەشی پزیشکی، چونکە لە بەشی بیرکاری ئەگەری دۆزینەوەی کار زۆرنەبوو. ھەروەھا باوکی ھاوکینگ ویستی کورەکەی لە ھەمان کۆلێژ بخوێنێت کە خۆی لێی خوێندبوو. بە ھۆی ئەوەی خوێندنی بیرکاری ئەوکاتە گونجاو نەبوو، بۆیە ھاوکینگ بڕیاریدا فیزیا و کیمیا بخوێنێت. سەرەرای ئەوەی بەڕیوبەری خوێندنگاکەیئامۆژگاری ھۆوکینگی کرد بۆ ئەوەی چاوەروانی ساڵی داھاتوو بێت بەڵام ھۆوکینگ لە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی لە ئازاری ساڵی ١٩٥٩ دەرفەتی خوێندنی پێ بەخشرا.[٤]

لە کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٥٩، ھۆوکینگ لە تەمەنی ١٧ساڵی دەستی بە خوێندن کرد لە زانکۆی ئۆکسفۆرد. لە سەرەتاکانی ١٨ مانگی خوێندن ھۆوکینگ زۆر ھەستی بە تەنیایی و بێزاری کرد، چونکە بۆی دەرکەوت کە خوێندنی ئەکادیمی بێ مانا ئاسان بوو بۆی. دواتر مامۆستای تایبەتی فیزیای ستیڤن ڕۆبێرت بیرمان وتی «تاکە شت کە گرنگ بوو بۆستیڤن ئەوەیە کە بزانێ شتێک ھەیە کە بتواندرێت بکریت، و ئەویش دەیتوانێ ئەو کارە ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی چاو لە کاری کەسانی تر بکات». لە قۆناغی دووەم و سێیەمی زانکۆ گۆرانێک لە ستیڤن ڕویدا،[٥]

بە پێی وتەی مامۆستای ستیڤن ھۆوکینگ ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەی ببێتە کەسێکی قبوڵکراو لە نێو کوڕەکانی ھاوڕییدا. ستیڤن بوو ئەندامێکی بەناوبانگ و زیرەک و زیندووی کۆلیژ کە ئارەزووی لە میزیکی کلاسیکی و زانستی خەیاڵی دەکرد. گۆرانی ستیڤن ھۆکارێک بوو بۆ بەشداری کردنی لە یانەی بەلەم لە کۆلێژ و ھەرلەوێ بەشداری تیمێکی سەوڵ لێدانی کرد. ڕاھێنەری کەشتییەکە تێبینی ئەوەی کرد کە ھاوکینگ خاوەنی سیمایەکی بەجەرگە، ھاوکینگ ڕێنمای تیمەکەی دەکرد لەسەر خولە مەترسیدارەکان کە ھۆکاری زیان گەیاندن بوون بە بەلەمەکان

ھۆوکینگ ئەوەی خەمڵاند کە لە ماوەی ٣ ساڵدا ١٠٠٠ کاتژمێر خوێندویەتی. ھەرچەندە ھیچ کاریگەرییەک یان سودێکی نەبوو بۆ تاقیکردنەوەکانی ھەربۆیەش لە تاقیکردنەوەکەدا بڕیاریدا تەنھا وەڵامی پرسیارەکانی تیۆری فیزیا بداوەتەوە نەک ئەوانەی پێویستبوون بۆ زانین. بۆئەوەی ستیڤن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بە شی گەردوناسی وەربگیرێت دەبوایە پلەی یەکەم بە دەست بھێنێت. بەڵام دواتر بەھۆی ئەوەی شەوی پێش تاقیکردنەوە کەم خەوت، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە لە نێوان پلەی یەکەم و دووەم بوو بۆیە ناچار بوو ئەزمونی زارەکی ئەنجام بدات.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Shirbon, Estelle (20 March 2018). "Stephen Hawking to Join Newton, Darwin in Final Resting Place". London: Reuters. Archived from the original on 21 March 2018. Retrieved 21 March 2018.
  2. ^ "How Has Stephen Hawking Lived to 70 with ALS?". Scientific American. 7 January 2012. Archived from the original on 30 August 2015. Retrieved 23 December 2014. Q: How frequent are these cases of very slow-progressing forms of ALS? A: I would say probably less than a few percent.
  3. ^ Price, Michael Clive (February 1995). "THE EVERETT FAQ" 20 April 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Department of Physics, Washington University in St. Louis. Retrieved 17 December 2014.
  4. ^ "Frank Hawking". Geni.com. Archived from the original on 15 March 2018. Retrieved 20 March 2018.
  5. ^ "Edward Frank David Hawking". Geni.com. Archived from the original on 20 March 2018. Retrieved 20 March 2018.
  6. ^ "Stephen Hawking's PhD thesis, explained simply". Archived from the original on 13 December 2017. Retrieved 27 November 2017.