ستیڤن ھۆکینگ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ستیفن هاوکینگەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
هاوکینگ

ستیفن ویلیام ھاوکینگ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەکێکە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان ، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا. (فرانک و ئسۆبێل) دایک و باوکی ستیڤن بوون و دوو خوشکی لە خۆی بچوکتر ھە یە بە ناوی فیلیپا و مێری.

ستیڤن هۆوکینگ به‌م دواییانه‌ کتێبێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ پرسیار له‌ دروستکه‌ری گه‌ردوون ئه‌کات که‌ هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له‌ نێو ئاین و ئاین زاکان نایه‌وه‌ ستیڤن له‌ پرۆگرامی Curiosity به‌ رونی باوه‌ری خۆی ئاشکرا کرد که‌ ده‌ڵێت ساناترین رون کردنه‌وه‌ بۆ گه‌ردون ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ خوایه‌ک بوونی نیه‌، ئه‌مه‌ ئه‌م گه‌یه‌نێته‌ دۆزینه‌وه‌و ئه‌نجامێکی به‌ که‌لک که‌ هیچ دۆزه‌خ و به‌هه‌شتێکیش بونی نیه‌ ئێمه‌ هه‌ر یه‌ک ژیانمان هه‌یه‌ تا دیزاین کراوی مه‌زن که‌ گه‌ردونه‌ به‌رز بنرخێنین

ستیڤن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێمان وابێ شتێک ئه‌توانێ به‌بێ دروست بوونی هه‌بێت ئه‌و شته‌ بۆ گه‌ردوون نه‌بێ له‌بری خوداکان