سانیا مەلھۆترا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سانیا مەلھۆترا
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٢-٢٥) ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
دەلھی، ھیندستان
پیشەئەکتەر
شاکارەکاندەنگەل

سانیا مەلھۆترا (لەدایکبووی ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢) خانمەکتەرێکی ھیندییە و لە فیلمەکانی بۆلیوود دەرکەوتووە. لە ساڵی ٢٠١٥، بۆیەکەمینجار لە فیلمی دەنگەل دەرکەوت، فیلمە یەکێک بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژووی بۆلیوود. دواتر لە ساڵی ٢٠١٨، بە فیلمی کۆمێدی پیرۆزە (Badhaai Ho) لە پاڵ ئەیوشمان خورانا دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی وێنە (Photograph) دەرکەوت، سانیا بەھۆی ئەم فیلمەکەوە پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین خانمەئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگران.

لە ساڵی ٢٠٢٠، لە فیلمەکانی شاکونتالا دێڤی و لود دەرکەوت، ھەردوو فیلم بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سینەماکان پەخش نەکران بەڵکوو ڕاستەوخۆ فرۆشرانە تۆڕە پەخشەرەکانی ئەمەزۆن پرایم ڤیدیۆ و نێتفلیکس.[١]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

سانیا مەلھۆترا ە دایکبووی ٢٥ی شوباتی ١٩٩٢، لە دەلھی، ھیندستان. لە سەرەتادا مەشقی کرد بۆ فێربوونی سەما بەگشتی، ھەروەھا بەتایبەتیش سەمای بالێ.[٢] ئەو لەبەرنامەی تەلەفزیۆنی دانس ئیندیا دانس بەشداری کرد.[٣] دواتر چووە شاری مومبای، بۆئەوەی ھەڵسەنگاندن بکات بۆ کاری نواندن و دەرکەوتن لە بۆلیوود. لە سەرەتادا لە چەند بەرھەمێکی ڕێکلام، وەک ستافێکی پشت کامێرا کاری کرد.[٤] دواتر لەلایەن موکیش چابا، دەرھێنەری کاست پەیوەندی پێوەکرا بۆئەوەی بێتە ناو بواری نواندنەوە.[٣] لەم ڕێگەیەوە سانیا بۆ فیلمی دەنگەل ھەڵبژێردرا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Abhishek Bachchan and Rajkummar Rao starrer Ludo to release on Netflix". The Indian Express. 16 July 2020. Archived from the original on 31 July 2020. Retrieved 1 August 2020.
  2. ^ "Dangal selection process: Sanya Malhotra talks about the emotionally exhausting experience". India.com. 16 December 2016. Retrieved 26 September 2018.
  3. ^ ئ ا Awaasthi, Kavita (22 January 2017). "Dangal: For some reason, I thought it's a Kangana Ranaut film, says Sanya Malhotra". Hindustan Times. Retrieved 26 September 2018.
  4. ^ Rathi, Vasundhara (20 December 2016). "Braving the bruises". The Hindu. Retrieved 26 September 2018.
  5. ^ "Dangal selection process: Sanya Malhotra talks about the emotionally exhausting experience". India.com. 16 December 2016. Retrieved 26 September 2018.