سامورای

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سامورایییەک لە ساڵانی ١٨٦٠دا. وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگی دەستی لەلایەن فیلیچ بیتۆوە

سامورای پلەیەکی سەربازیی دەسەڵاتدار و چینێکی باڵای فەرماندەیی بوون لە ژاپۆنی ناوەڕاست و سەرەتای مۆدێرن، لە کۆتایییەکانی سەدەی دوازدە تا ھەڵوەشاندنەوەیان لە کۆتایی ساڵانی ١٨٧٠ لە چاکسازییەکانی مێیجی.[١] ئەوان دەسەڵاتدار و پارەدارێکی باشی دایمیۆ بوون و خاوەنی زەوییە گەورەکان بوون. ئەوان ڕێزلێنانێکی باڵایان ھەبوو و مافێکی تایبەتیان ھەبوو.[٢]

دوای دەرچوونی یاسایەک لە ساڵی ١٦٢٩، سامورایییەکان لە ئەرکی فەرمیدا پێویست بوو دای شۆ (دوو شمشێر بەدەستەوە بگرن).[٣] سامورایییەکان مافی کوشتنی ھەر کەسێکیان پێدرابوو لە چینی خوارەوە لە ھەندێک بارودۆخدا.[٤]

لە ساڵانی ١٨٧٠دا خێزانە سامورایییەکان ٥٪ی دانیشتووانیان پێکدەھێنا. لەگەڵ سەرھەڵدانی سەربازیی مۆدێرن لە سەدەی نۆزدەھەمدا، سامورایییەکان تا دەھات بەسەردەچوون و خەرجییان زۆر گران بوو بە بەراورد بە سەربازێکی ئاسایی وەرگیراو. چاکسازییەکانی مێیجی کۆتایی بە ڕۆڵی فیۆداڵی ھێنا، و چوونە ناو ڕۆڵی پیشەیی و کارگێڕی. یادەوەری و چەکەکانی سامورایییەکان لە کلتووری ژاپۆندا بە ھێشتا دیارە و زیندووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gary P. Leupp (2003). Interracial Intimacy in Japan: Western Men and Japanese Women, 1543–1900. A&C Black. ISBN 978-0-8264-6074-5. Retrieved 2022-07-18 – via Google Books.
  2. ^ Samurai: The Story of a Warrior Tradition, Harry Cook, Blandford Press 1993, ISBN 0-7137-2432-3
  3. ^ MartialArtSwords.com. "Common Myths and Misconceptions About Traditional Japanese Daishō". MartialArtSwords.com. Retrieved 2023-06-28.
  4. ^ Wert, Michael (2021-02-01). Samurai: A Very Short Introduction. New York: Oxford University Press. pp. 35, 84. ISBN 978-0-19-068510-2. OCLC 1202732830.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]