ساشا بارۆن کۆون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساشا بارۆن کۆون
بارۆن کۆون لە پریمیەری ھوگۆ لە ٢٠١١
ناوی لەدایکبوونساشا ناوۆم بارۆن کۆون
لەدایکبوون (١٩٧١-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
ھامەرسمیث، لەندەن، ئینگلتەرا
مامناوەندی
  • ستاندئەپ
  • فیلم
  • تەلەڤیزیۆن
Alma materزانکۆی کامبریج (BA)
ساڵانی چالاکی١٩٩٥–ئێستا
چەشنەکان
  • کۆمێدیای نەنووسراو
  • کۆمێدیای کاراکتەری
  • کۆمێدیای ڕەش
  • کۆمێدیای شەرمھاوەری
  • کۆمێدیای جەستەیی
  • تەنز
ھاوسەرئایلا فیشەر (ھاوسەرگیری ٢٠١٠)[١]
مناڵەکان٣
خزم(ەکان)ئاران بارۆن کۆون (برا)
ئاش بارۆن-کۆون (ئامۆزا)
سایمن بارۆن-کۆون (ئامۆزا)
دان بارۆن کۆون (ئامۆزا)
کار و ڕۆڵە بەرچاوەکانئالی جی
بۆرات ساگدیێڤ
برونۆ گێھارد
ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین
ئیران موراد
جان گیراد

ساشا بارۆن کۆون (بە ئینگلیزی: Sacha Baron Cohen؛ لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١) ئەکتەر، کۆمێدیان، نووسەر و بەرھەمھێنەری ئینگلیزە.[٢] ناسراوە بە دروستکردن و ڕۆڵگێڕانی کاراکتەرە خەیاڵییە تەنزاوییەکان، لەوانە ئالی جی، بۆرات ساگدیێڤ، برونۆ گێھارد، ئەدمیراڵ جەنەراڵ عەلادین. بارۆن کۆون چەندان لەبرە و شێوەی جیاواز وەردەگرێت بۆ کاراکتەرەکانی.[٣]

بارۆن کۆون بۆ نواندنە کۆمێدییەکانی لە فیلمەکاندا ناسراوە، وەک بۆرات (٢٠٠٦) و بەشی دووەمی، برونۆ (٢٠٠٩)، دیکتاتۆرەکە (٢٠١٢)، و شەوانی تالادێگا: چیرۆکی ڕیکی بۆبی (٢٠٠٦). ھەروەھا بە دەنگی پاشا جولیەنی سیانزەھەم لە زنجیرە فیلمی ماداگاسکار (٢٠٠٥–٢٠١٢) ناسراوە. بارۆن کۆون ھەروەھا ڕۆڵیگێڕاوە لە فیلمە درامییەکانی وەک سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت (٢٠٠٧)ی تیم بێرتن، ھوگۆ (٢٠٠١)ی ماڕتن سکۆڕسێزی، لێس میزێرابلێس (٢٠١٢)ی تۆم ھووپەر و دادگای شیکاگۆ ٧ (٢٠٢٠)ی ئارۆن سۆرکین. ڕۆڵێکی بچووکی گێڕا وەک پێشکەشکارێکی بی بی سی نیوز لە Anchorman 2: The Legend Continues (٢٠١٣). لە ٢٠١٦دا، بارۆن کۆون لە فیلمی کۆمێدیی گریمزبیدا دەرکەوت و ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی خەیاڵیی ئالیس لە ئاوێنەکەدا. دوو ساڵ دواتر، زنجیرەی ئەمریکا کێیە؟ی دروستکرد بۆ تۆڕی شۆوتایم و ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، کە یەکەم پڕۆژەی تەلەڤیزیۆنی بوو لە دوای بەرنامەکەی ئالی جی (٢٠٠٠–٢٠٠٤)، کە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی مۆسیقی یان کۆمیدی. ساڵی دواتر، بارۆن کۆون ڕۆڵی ئیلای کۆھێنی بەرجەستە کرد لە زنجیرەی سنوورداری سیخوڕەکە بۆ ئۆ سی ئێس و نێتفلیکس، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە چکۆڵە زنجیرە یان فیلمی تەلەڤیزیۆنی.

بارۆن کۆون ناوی باشترین تازەھەڵکەوتووی لێنرا لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانی بۆ The 11 O'Clock Show، لەو کاتەوە، دوو خەڵاتی بافتای بۆ بەرنامەکەی ئالی جی وەرگرتووە، لەگەڵ چەندان پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی، پاڵاوتنێک بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی وەرگیراوە، و گۆڵدن گڵۆبێک بۆ باشترین ئەکتەر لە وێنەی جووڵاوی مۆسیقی یان کۆمێدی بەھۆی بۆراتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی بۆرات، بارۆن کۆون وتی کە واز لە بۆرات و ئالی جی دێنێت چونکە لەناو خەڵکدا زۆر بەناوبانگن.[٤] دوای بڵاوبوونەوەی برونۆ، وتی کە کاراکتەرەکە دەگەڕێنێتەوە.[٥] لە خەڵاتەکانی کۆمێدیای بەریتانیی ٢٠١٢دا، خەڵاتی دەستکەوتەی دیاری پێ بەخشرا، کە لە شێوەی کاراکتەری ئالی جیدا خەڵاتەکەی وەرگرت.[٦] لە ٢٠١٣دا، بارۆن کۆون خەڵاتی بریتانیای لەلایەن بافتا چارلی چاپلنەوە وەرگرت بۆ نایابی لە کۆمێدیادا.[٧] لە ٢٠١٨دا، گۆڤاری تایمز ناوی بارۆن کۆونی لەناو ٣٠ باشترین کۆمێدیانە زیندووەکان ھێنا.[٨] لە ٢٠٠٨ەوە ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاوە لە لقی ئەکتەراندا.[٩]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ساشا ناوۆم بارۆن کۆون لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ھامەرسمیت لە خێزانێکی جوو لەدایکبووە.[١٠] دایکی، فۆتۆگرافەر دانیێلا ناوۆمی (née وایسەر)، لە ئیسرائیل لەدایکبووە.[١١] باوکی، گێرالد بارۆن کۆون (١٩٣٢–٢٠١٦)، خاوەنی فرۆشگای جلوبەرگ، لە لەندەن لەدایکبووە و لە وێڵز گەورەبووە.[١٢][١٣][١٤] بارۆن کۆون وەک جوو گەورەبووە[١٥][١٦][١٧][١٨] و باش لە عیبری دەزانێت.[١٩][٢٠]

خێزانی دایکی بارۆن کۆون پەنابەری جووی ئەڵمانی بوون لە ئیسرائیل.[١١][٢١] خێزانی باوکی جووی ئاشکەنازی بوون، کە لە پۆنتیپرید و دواتر لەندەن ژیاون لە شانشینی یەکگرتوو.[٢٢] باپیری لای باوکی، مۆریس کۆون، «بارۆن»ی بۆ نازناوەکەی زیادکردووە.[١٣][٢٣] نەنکی لای دایکی، لیسێل، کە لە حەیفا، ئیسرائیل ژیاوە، وەک سەماکەری بالێت مەشقیکردووە لە ئەڵمانیا پێش ھەڵھاتنی نازییەکان لە ١٩٣٦.[١٢][١٤][٢٤][٢٥][٢٦] دوو برای گەورەتری ھەیە: ئاران و ئامنۆن.[٢٧] ئاران مۆسیقادانەرە و کاری بۆ چەندان فیلمی ساشا کردووە. سایمن بارۆن-کۆون، کە دەکاتە ئامۆزای، لێکۆڵەری ئۆتیزمە.[٢٨]

خوێندن[دەستکاری]

بارۆن کۆون سەرەتا لە کۆلێژی سانت کۆڵۆمبیا، سانت ئالبانس خوێندوویەتی، پێش خوێندن لە قوتابخانەی کوڕانی ئاسکێی ھابەرداشەر، کە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ بوو لە ئێلستری، ھێرتفۆردشیر،[٢٩] لە کۆلێژی مەسیح لە کامبریج لە بەشی مێژوو خوێندوویەتی بە تەرکیز خستنە سەر دژەسێمیتیزم و لە ١٩٩٣دا دەرچووە لەگەڵ دەرچووانی پلەی سەروو دووەم.[١٤][٣٠][٣١] وەک بێ بڕوانامەیەک، بارۆن کۆون تێزەکەی خۆی لەسەر جووڵانەوەی مافی مەدەنیی ئەمریکا نووسیوە.[٣٢] لەکاتێکدا کە ئەندامی یانەی درامای سەرەتایی زانکۆی کامبریج بووە، بارۆن کۆون لە شانۆکانی وەک کەمانچەژەنی سەر سەقفەکە و کیرانۆ دێ بێرگێراک ڕۆڵیگێڕاوە، ھەروەھا لە ھۆڵی شانۆی جووی ھابۆنیم درۆریش ڕۆڵیگێڕاوە.[٣٣]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ئیسرائیل و جوولەکە[دەستکاری]

بارۆن کۆون سەرەتا لە بەرھەمھێنانە شانۆیییەکانی جووڵانەوەی گەنجانی سۆسیالیستی سەھیوونیستگی ھابۆنیم درۆردا بەشداری دەکرد.[٣٤][٣٥]

ساڵێکی لە ئیسرائیل وەک خۆبەخشی کیبوتسی ڕۆش ھانیکرا و بێیت ھائێمێک بەسەربرد وەک بەشێکی شنات ھابۆنیم درۆر، لەگەڵ وەرگرتنی بەشێک لە پڕۆگرامی Machon L'Madriechi Chutz La'Aretz بۆ سەرکردەکانی جووڵانەوەکانی جووی گەنجان.

بەپێی قسەکانی بارۆن کۆون، «من ناڵێم کە جووێکی ئایینیم. شانازی بە ناسنامە جووەکەمەوە دەکەم و ھەندێک شتی تایبەت ھەن کە دەیانکەم و ھەندێک یاسا کە دەیانھێڵمەوە». دەیەوێت ڕێجیمی کەشرووت پەیڕەوبکات و دوو ساڵ جارێک دەچێتە سیناگۆگ.[٢٤]

ھاوسەرگیری و خێزان[دەستکاری]

بارۆن کۆون یەکەم جار لە ئاھەنگێک لە سیدنی لە ٢٠٠٢ چاوی بە خانمەکتەر ئایلا فیشەر کەوت.[٣٦] لە ٢٠٠٤دا مارەکران. لەگەڵ بوونە جووی فیشەردا،[٣٧] ھەردووکیان لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە پاریس، فەڕەنسا لە یادێکی جوودا ھاوسەرگیریان کرد.[٣٨][٣٩] سێ منداڵیان ھەیە و لە لۆرێل کانیۆن، لۆس ئانجلەس نیشتەجێن.[٤٠][٤١][٤٢][٤٣]

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، بارۆن کۆون و فیشەر ٣٣٥٬٠٠٠ پاوەند ($٥٠٠٬٠٠٠)یان بەخشییە سندووقی ڕزگارکردنی مناڵان وەک بەشێکی پڕۆگرامێکی کوتانی مناڵان دژی سوورێژە لە باکووری سووریا، و ھەمان بڕیشیان بەخشییە کۆمیتەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی کە ئامانجیان یارمەتیدانی پەنابەرە سوورییەکان بوو.[٤٤]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٦ Punch کاراکتەری بێناو کورتە فیلم
٢٠٠٠ The Jolly Boys' Last Stand ڤینی
٢٠٠٢ Ali G Indahouse ئالی جی
بۆرات ساگدیێڤ
ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار
٢٠٠٣ Spyz ئالی جی
جەیمز بۆند
کورتە فیلم
ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار
٢٠٠٥ ماداگاسکار پاشا جولیەنی سیانزەیەم دەنگ
٢٠٠٦ Talladega Nights: The Ballad of Ricky Bobby جان گیراد
٢٠٠٦ بۆرات بۆرات ساگدیێڤ ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر
٢٠٠٧ سوینی تاد: سەرتاشی شەیتانیی شەقامی فلیت سینیۆر ئادۆلفۆ پیرێلی
٢٠٠٨ ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا پاشا جولیەنی سیانزەیەم دەنگ
٢٠٠٩ Brüno برونۆ گێھارد ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر
٢٠١ڵ Dinner for Schmucks N/A بەرھەمھێنەری جێبەجێکار
٢٠١١ ھوگۆ پشکنەر گوستاڤ داستێ
٢٠١٢ دیکتاتۆرەکە ئەدمیراڵ جەنەراڵ حەفاز عەلادین ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر
٢٠١٢ ماداگاسکار ٣: ویستراوترینی ئەورووپا پاشا جولیەنی سیانزەھەم دەنگ
٢٠١٢ Les Misérables م. تێناردیەر
٢٠١٣ Anchorman 2: The Legend Continues پەیامنێری بی بی سی نیوز کامیۆ
٢٠١٦ Grimsby کایڵ ئاڵن "نۆبی" قەساب ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر
٢٠١٦ Alice Through the Looking Glass تایم
٢٠٢٠ The Trial of the Chicago 7 ئابی ھۆفمان ھەروەھا بەرھەمھێنەری پەیوەست
٢٠٢٠ Borat Subsequent Moviefilm بۆرات ساگدیێڤ ھەروەھا نووسەر و بەرھەمھێنەر

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٦ Jack and Jeremy's Police 4 قوربانیی سێدارەدان فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٩٥ Pump TV خۆی (پێشکەشکار)
١٩٩٦–١٩٩٧ F2F خۆی (پێشکەشکار)
١٩٩٨ Comedy Nation چەندان ڕۆڵی جیاواز ٩ ئەڵقە
١٩٩٨ Live from the Lighthouse ئالی جی تایبەتی تەلەڤیزیۆنی
١٩٩٨–١٩٩٩ The 11 O'Clock Show ئالی جی ٤٥ ئەڵقە؛ ھەروەھا نووسەر
٢٠٠٠–٢٠٠٤ Da Ali G Show ئالی جی
بۆرات ساگدیێڤ
برونۆ گێھارد
١٨ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر، نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار
٢٠٠٤ Borat's Television Programme بۆرات ساگدیێڤ
برونۆ گێھارد
٢ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر
٢٠٠٥ Curb Your Enthusiasm ڕینیشاندەری لاری ئەڵقە: "The End"
٢٠٠٦ Night of Too Many Stars بۆرات ساگدیێڤ تایبەتی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٠ سیمپسۆنەکان یاکۆب (دەنگ)[٤٥] ئەڵقە: "The Greatest Story Ever D'ohed"
٢٠١٣ Eastbound and Down ڕۆنی تێلمان ئەڵقە: "Chapter 29"
٢٠١٥ Highston N/A بەرھەمھێنەری جێبەجێکار
٢٠١٨ The Zen Diaries of Garry Shandling خۆی دۆکیۆمێنتاری تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٨ Seth Rogen's Hilarity for Charity خۆی تایبەتی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٨ Who Is America? چەندان کاراکتەری جیاواز ٧ ئەڵقە؛ ھەروەھا دانەر، نووسەر، دەرھێنەر، و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار[٤٦]
٢٠١٩ سیخوڕەکە ئیلای کۆھێن ٦ ئەڵقە؛ ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار

موزیک ڤیدیۆ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Isla Fisher and Sacha Baron Cohen finally wed". News.com.au. 22 March 2010. Retrieved 31 July 2010. ٢٤ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Baron Cohen, Sacha". BFI Film & TV Database. Archived from the original on 12 February 2007. Retrieved 6 November 2006. ١٢ی شوباتی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Sacha Baron Cohen is the Peter Sellers of our age". The Telegraph. 30 May 2016.
  4. ^ "Borat and Ali G are dead for Sacha Baron Cohen". The Daily Telegraph. 21 December 2007. Archived from the original on 4 November 2012. Retrieved 15 July 2012.
  5. ^ Entertainment Sacha Baron Cohen to shed Borat persona for good ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. digitaljournal.com, 15 July 2009
  6. ^ "Sacha Baron Cohen honoured at British Comedy Awards". BBC News.
  7. ^ "Sacha Baron Cohen to get Bafta LA comedy award". BBC. Retrieved 7 January 2014
  8. ^ "From Hannah Gadsby to Sacha Baron Cohen: the 30 best living comedians". The Times. Retrieved 19 October 2019.
  9. ^ https://emanuellevy.com/oscar/oscar-2008-academy-invites-105-new-members-8/
  10. ^ "Sacha Baron Cohen: The men in his life". The Independent. 27 April 2009. Retrieved 25 May 2018. He was born in 1971, the youngest of three boys in a middle-class Jewish family from west London.
  11. ^ ئ ا Tracy, K. (2007). Sacha Baron Cohen: The Unauthorized Biography: From Cambridge to Kazakhstan. St. Martin's Press. p. 10. ISBN 978-1-4299-9393-7. Retrieved 22 November 2014.
  12. ^ ئ ا Glazer, Sarah (July–August 2010). "The Provocative Baron Cohen Clan". Moment. Archived from the original on 26 July 2010. Retrieved 31 July 2010. ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا Who's who in Finance and Industry. Vol. 32. Marquis Who's Who. 2001. p. 38.
  14. ^ ئ ا ب Dowd, Maureen (2020-10-26). "Sacha Baron Cohen: This Time He's Serious". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2020-10-30.
  15. ^ "Profile: Sacha Baron Cohen and the making of Bruno". London Evening Standard. 18 June 2009. Retrieved 24 April 2018.
  16. ^ Eshman, Rob (8 May 2012). "Sacha Baron Cohen To Howard Stern: You inspired me [AUDIO]". Jewish Journal. Retrieved 24 April 2018.
  17. ^ "Before Ali G, Sacha Baron Cohen played a sweaty Hasidic Jew". JTA – Jewish news. 25 February 2016. Retrieved 24 April 2018.
  18. ^ Mount, Harry (15 September 2006). "Kazakhstan launches propaganda campaign against Borat". The Daily Telegraph. London. Retrieved 25 May 2018.
  19. ^ Staff and agencies (20 December 2006). "Secret of Borat's fluent Kazakh – it's Hebrew". the Guardian.
  20. ^ "You like? Israelis do when it comes to 'Borat'". TODAY show. 15 December 2006. Retrieved 24 April 2018.
  21. ^ Pfefferman, Naomi (13 July 2007). "The musical Baron Cohen brother comes into his own". Jewish Journal. Retrieved 25 May 2018.
  22. ^ "An Interview With The Real Sacha Baron Cohen". NPR. 16 July 2009. Retrieved 25 May 2018. Sacha Baron Cohen: "I'd say that I'm very, very proud of my Jewish identity. I'm proud to be a Jew"
  23. ^ "Valley G's wicked Welsh rootz". BBC News. 28 March 2002. Retrieved 22 November 2006.
  24. ^ ئ ا White, Roland (21 January 2007). "Borat's easy … being me is odd". The Times. London. Archived from the original on 19 June 2007. Retrieved 12 July 2018.
  25. ^ Strauss, Neil (30 November 2006). "Sacha Baron Cohen: The Man Behind the Mustache". Rolling Stone. Retrieved 25 May 2018. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ Rayner, Jay (24 February 2002). "Mutha of invention". The Guardian. London. Retrieved 6 November 2006.
  27. ^ Jay Rayner (4 November 2005). "Mutha of invention". The Observer. London. Retrieved 7 August 2010.
  28. ^ "Nick Cohen meets Simon Baron-Cohen, Cambridge professor of developmental psychopathology". New Statesman. 26 February 2007. Retrieved 1 November 2010.
  29. ^ Andrew Anthony (7 حوزەیران 2009). "Sacha Baron Cohen: The comic who is always in your face". The Observer. Archived from the original on 11 November 2011.
  30. ^ "Alumni: Distinguished Members: Sacha Baron Cohen". Christ's College, Cambridge. Archived from the original on 13 October 2011. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Christ's College – Alumni – Sacha Baron Cohen 13 October 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. 2008 Christ's College
  32. ^ ADL International Leadership Award Presented to Sacha Baron Cohen at Never Is Now 2019 (بە ئینگلیزی), retrieved 24 November 2019
  33. ^ Sacha Baron Cohen: Our man from Kazakhstan. The Observer. 1 September 2006.
  34. ^ Scott, Kirsty (29 September 2006). "He becomes the character, certainly with Ali G and Borat. He has a mix of Sellers's acting and Rod Hull's bottle". The Guardian. Features. UK. Retrieved 16 January 2007. First acted with the Habonim Dror Jewish youth group and at Cambridge in plays such as Cyrano de Bergerac and Fiddler on the Roof.
  35. ^ Steinberg, Jessica (11 May 2012). "Before 'The Dictator' and 'Borat', Friends Recall, Sacha Baron Cohen Was a Very Nerdy, Very Funny, Israel-Oriented Guy". The Times of Israel. Retrieved 30 June 2014.
  36. ^ "Sacha Baron Cohen and Isla Fisher Wed". People. 22 March 2010. Retrieved 6 May 2010.
  37. ^ "Isla Fisher says marriage with Sacha Baron Cohen is like 'winning the lottery'". Hello Magazine. 30 October 2012.
  38. ^ "Isla Fisher and Sasha Baron Cohen Wed". Showbiz.sky.com. Archived from the original on 25 March 2010. Retrieved 31 July 2010. ٢٥ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "Isla Fisher and Sacha Baron Cohen's Secret, Six-Guest Wedding". People. Retrieved 25 May 2010.
  40. ^ "It's a baby girl for Borat". Herald Sun. 20 October 2007. Archived from the original on 26 October 2007. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "Find Out The Name of Isla Fisher's Baby". Us Weekly. Retrieved 11 March 2011.
  42. ^ "Sacha Baron Cohen & Isla Fisher Holy Moses It's A Boy!!". TMZ. 16 April 2015. Retrieved 16 April 2015.
  43. ^ https://www.dailytelegraph.com.au/entertainment/borat-and-isla-fishers-new-mansion/news-story/74af4e9216a4a388e8654ad3b2c1eb18?sv=db9ffd3a99b32a4753e2f161f715b238 ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "Sacha Baron Cohen donates £670,000 for Syria", BBC, Retrieved 29 December 2015.
  45. ^ The Greatest Story Ever D'ohed (#21.16). IMDb.
  46. ^ "IMDb".
  47. ^ Manning, Kara (31 May 2000). "Madonna Wraps Video As "Music" Leaks Online". MTV News. Viacom. Retrieved 6 September 2010.
  48. ^ "Top 'TRL' Video Cameos: Ali G Shows Madonna The Real Big Ben!". MTV Buzzworthy. Viacom. 13 November 2008. Retrieved 29 August 2012.
  49. ^ "Ali G 'stars in Madonna video'". BBC News. 30 April 2000. Retrieved 28 March 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]