ساردکەرەوە
ساردکەرەوەRefrigeration چ مەبەست لێی فێنک کەرەوەکان بێت یان فرێزەرەکان ، ئامێرێکە بۆ ساردکردنەوەو سارد راگرتن بەکاردێن ، بنچینەی کارکردنیشیان بریتیە لە دەرکردنی گەرمی لەو شوێنەی کە لێی بەکاردێن بۆ شوێنێکی تر ھەرچەندە ئەو شوێنە لەوانەیە گەرمتر بێت..
بنچینەی فیزیایی [دەستکاری]
لە یاسای دوھەمی ثێرمۆداینامیک باس لە کرداری خۆکارانە دەکرێت ، دیاری دەکات کامە کردار بە ئاسایی خۆی خۆکارانە روو دەدات ، بۆ نموونە گواستنەوەی گەرمی ھەردەم لە تەنی گەرمەوە بۆ تەنی سارد خۆکارانە روو دەدات ، ھەرگیز بە پێجەوانە خۆکارانە روو نادات ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە ئەم کردارە ھەرگیز روو نادات ، بەڵکوو لە کاتێک روو دەدات ئەگەر ئێمە ووزەمان بە کارھێنا بۆ پێچەوانە کردنەوەی بارە سرووشتیەکەی خۆی..
پێکھاتنی ساردکەرەوە [دەستکاری]
ساردکەرەوەکان بە گشتی پێکھاتوون لەم بەشانەوە
- کۆمپرێسەر(پەستێنەر):- کە گازەکەمان تا رادەیەکی یەکجار زۆر بۆ دەپەستیوێ.. ئەمەیان بریتیە لەو ووزەیەی کە ئەنجامی ئەدەین بۆ پێچەوانە کردنەوەی کردارە سروشتیەکە واتا بۆ گواستنەوەی گەرمی لە شوێنێکی سارد بۆ شوێنێکی گەرم.
- تەلێکی ئەسورو تەلێکی زۆر باریک.
- کۆندێنسەر(خەست کەرەوە) بۆ خەست کردنەوە بەکاردێت دوای ئەوەی گازەکە دەبێت بە ھەڵم
- ئیڤاپۆرێتەر(ھەڵمێنەر)کە تیایدا کازەکە لە شلەوە دەبێتە ھەڵم.
- بەلوعەیەک ، کە تەلە باریک و ئەستوورەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە
چۆنیەتی کارکردن [دەستکاری]
کارکرنی ساردکەرەوە بە شێوەی سوری بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. سەرەتا گازەکە بە ھۆی پەستێنەرەکە تا رادەیەکی زۆر دەپەستێورێتە ناو تەلە باریکەکە ، کە ئەمەش وادەکات ئەو گەرمیەی گازەکە ھەڵی گرتبوو بیداتە دەرەوەبە گوێرەی یاسای یەکەمی ثێرمۆداینامیک (بەستاوتنەکە بریتیە لە ئیش کە ئەنجام دەدرێت لەسەر گازەکە ، بۆیە ناچار گازەکە بە گەرمی دەیداتەوە) دواتر گازەکە دەچێتە ناو خەستکەرەوەکە لەوێ ھەموو وزەکەی دەداتە دەرەوە بۆیە خەست دەبێتەوە بۆ شلە ، دواتر دەچێتە ناو بەلوعەکە ، کە ئەم بەلوعەیە زۆر لەناکاو دەیکاتە ناو تەلە ئەستوورەکە ، (ئەمەش وەکوو ئەوەیە کە گازەکە ئیش ئەنجام بدات ، چونکە قەبارەکەی زۆر زیاد دەکات) بۆیە لە بەرانبەر دا دەست دەکات بە ھەڵمژینەوەی گەرمی بۆ تەعویز دانەوەی ئەو ئیشەی کە کردوویەتی ، دواتر دەچێتە ناو ھەڵمێنەرەکە ، کە ئەویش یارمەتی دەدات زۆرترین گەرمی ھەڵمژێت تا دەبێتەوە بە گاز ، بەم شێوەیە ساردکەرەوەکان کاردەکەن بە تەلە ئەستوورەکە گەرمی ھەڵدەمژن (بە ھەڵمێنەرەکە) و بە تەلە باریکەکە گەرمی دەردەکەن (بە خەستکەرەوەکە)..