زێندایا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زێندایا

Zendaya
زێندایا لە پریمیەری ٢٠١٩ی فیلمی
سپایدەرمان: دوور لە نیشتمان
لەدایکبوون
زێندایا ماریی ستۆرمەر کۆڵمان[١]

(١٩٩٦-٠٩-٠١) ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٧ ساڵ)
ئەوکلاند، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • گۆرانیبێژ
چالاکبوون٢٠٠٩–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکانڤۆکاڵ
کۆمپانیاکان
  • ھاڵیوود ڕیکۆردس
  • ڕیپەبڵیک ڕیکۆردس[٢]
وێبگەzendaya.com
واژوو


زێندایا ماریی ستۆرمەر کۆڵمان (/zɛnˈd.ə/؛ لەدایکبووی ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦)[٣] خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە. سەرەتا بە کاری مۆدێلی منداڵ و سەماکەری پاڵپشت دەستیپێکردووە، دواتر بەھۆی ڕۆڵی ڕۆکی بلوو لە سیتکەمی کەناڵی دیزنی بەناوی شەیک ئت ئەپ (٢٠١٠–٢٠١٣) ناوبانگی دەرکرد.

لە ٢٠١٣دا، زێندایا بەشداربووی وەرزی شانزەھەمی زنجیرەی پێشبڕکێی سەما لەگەڵ ئەستێرەکان (Dancing with the Stars). لە ٢٠١٥ەوە تا ٢٠١٦، بەرھەمھێنەر ڕۆڵگێڕی کەی. سی. کووپەر بووە لە سیتکەمی کەی. سی. ئەندەرکەڤەر، و لە ٢٠١٩دا، دەستیکرد بە نواندنی ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامای یوفۆریای کەناڵی ئێچ بی ئۆ، کە بەھۆیەوە ستایشێکی باشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران. نواندنەکانی لە فیلمدا بریتین لە چەند دانەیەکی پاڵپشت لە فیلنی موزیکاڵ و درامای گەورەترین ئاھەنگێڕ (The Greatest Showman) (٢٠١٧) و فیلمە سوپەرھیرۆکانی سپایدەرمان: گەڕانەوە بۆ نیشتمان (٢٠١٧) و سپایدەرمان: دوور لە نیشتمان (٢٠١٩).

زێندایا بە تۆمارکردنی گۆرانی و بڵاوکردنەوەیان لەلایەن خۆیەوە دەستی بە پیشەی مۆسیقا کردووە و دواتریش بڵاوکردنەوەی تاکەگۆرانییەکانی Swag It Out و Watch Me لە ٢٠١١، کە لەگەڵ بێڵا تۆرن وتوویەتی. لە ٢٠١٢دا، گرێبەستی لەگەڵ ھاڵیوود ڕیکۆردس کردووە و دواتر یەکەم تاکەگۆرانی بە ناوی Replay بڵاوکردووەتەوە، کە گەیشتووەتە پلەی ٤٠ەم لە لیستی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ لە ئەمریکا. لە ٢٠١٣، ئەلبومەکەی کە بە ناوی خۆیەوە بوو بە پلەی ٥١ەم دەرچوو لیستی بیلبۆرد ٢٠٠. گۆرانیی Rewrite the Starsی ساوندتراکی گەورەترین ئاھەنگێڕ (The Greatest Showman) وەک تاکەگۆرانییەک لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە. تاکەگۆرانییەکە گەیشتە تۆپ ٢٠ی بەریتانیا و لیستە نێودەوڵەتییەکانی ئوسترالیا و پلەی پلاتینۆمی پێدرا لە ئەمریکا و بەریتانیا و دەبڵ پلاتینۆم لە ئوسترالیا.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

زێندایا لە ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ لە ئەوکلاند، کالیفۆرنیا لەدایکبوون، تاکە منداڵی کلەیر ماری (ستۆرمەر) و کازێمبێ ئاجامو (لەدایکبوو بە ناوی ساموێڵ دەیڤد کۆڵمان)ە. ناوبراو پێنج زڕ خوشکی گەورەتری ھەیە کە ھی باوکیین.[٤] باوکی ئەفریقی-ئەمریکییە، و ڕەگی ئارکانساسیشی تێدایە، لەکاتێکدا دایکی لە ئەڵمانی و سکۆتلەندییە.[١][٤] زێندایا، کە ناوەکە لە ناوی تێندایی زمانی شۆنایییەوە ھاتووە، بە مانای «سوپاسکردن» دێت،[٥] وەک شانۆڤانێک لە شانۆیی شکسپیری کالیفۆرنیا لە ئۆریندا، کالیفۆرنیا گەورەبووە. ئەو ھەروەھا لە پڕۆگرانی مۆسیقیی شانۆکەدا مەشقیکردووە.[٦] ناوبراو لە چەندان بەرھەمھێنانی شانۆییدا دەرکەوتووە لەکاتی وانس وتنەوە لە قوتابخانەی ئەوکلاندی ھونەر، وەک ڕۆڵی لیتڵ تی مون لە جارێک لەسەر ئەم دوورگەیە (Once in fhis Island) و لە پلەیھاوسی بێرکلی و نواندنی بۆ ڕۆڵی نێر کردووە بە ڕۆڵی جۆوی لە کارۆلاین، یان گۆڕین (Caroline, or Change) لە TheaterWorksی پالۆ ئالتۆ.[٧]

لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا، زێندایا چووە گروپێکی سەماکردنەوە بەناوی Future Shock Oakland کە لە بواری ھیپ ھۆپ و سەمای ھولا بوو، زێندایا بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەندام بووە.[٨][٩][١٠]

ناوبراو لە پڕۆگرامی مۆسیقیی CalShakes و مۆسیقیی شانۆیی ئەمریکی خوێندوویەتی.[١١] ئەو شانۆییانەی کە تێیدا ناوی ھێنراوە بریتین لە ڕیچاری سێھەم، دوانزەھەم شەو، بەو شێوەیەی حەزت لێیەی ویلیام شێکسپیر.[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Takeda, Allison (June 9, 2015). "Zendaya Gets to the Heart of Her Family Tree for Immigrant Heritage Month". Us Weekly. Archived from the original on July 1, 2016. Retrieved July 9, 2020.
  2. ^ Lipshutz, Jason (October 24, 2014). "After Selena Gomez's Exit and a Thawing 'Frozen,' Is Disney Headed for a Cold Spell?". Billboard. Archived from the original on June 27, 2019. Retrieved April 17, 2020.
  3. ^ Phares, Heather. "Zendaya Biography". AllMusic. Archived from the original on October 1, 2016. Retrieved June 8, 2016.
  4. ^ ئ ا Kim, Kristen Yoonsoo (December 2015). "REAL GOOD - The multitalented teenager began her career as a Disney star. But don't expect Zendaya to have a Miley moment anytime soon". Complex magazine (Canada). Archived from the original on September 14, 2016. Retrieved July 9, 2020.
  5. ^ "Who and what Bay Area celebs are named after". SFGate.com. November 2, 2018. Archived from the original on June 18, 2019. Retrieved June 18, 2019.
  6. ^ Field, Genevieve (February 6, 2016). "The Unstoppable Zendaya". Glamour. Archived from the original on August 3, 2017. Retrieved August 2, 2017.
  7. ^ Cohen, Bethany (June 13, 2014). "Zendaya: A Rising Star". AXS. Archived from the original on August 3, 2017. Retrieved August 2, 2017.
  8. ^ name Cover Girl Interview July 8, 2011 November 10, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "About Zendaya". Zendaya.com. Archived from the original on March 19, 2011. Retrieved February 9, 2011. ١٩ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Zendaya's Flashback Friday (Video)". Zendaya.com. January 27, 2012. Archived from the original on August 8, 2016. Retrieved June 21, 2016. ٨ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Wimbley, Jessica (March 31, 2013). ""Dancing with the Stars": Zendaya Tops Competition at age 16". San Diego Entertainer Magazine. Archived from the original on August 3, 2017. Retrieved August 2, 2017.
  12. ^ Sampson, Mike (March 2016). "Singer Zendaya Lands Lead Role in Marvel's 'Spider-Man' Movie". Screen Crush. Archived from the original on August 6, 2019. Retrieved April 17, 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]