زمانی برێتۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
برێتۆن
برێزۆنێک/Brezhoneg
خوێندنەوە[bʀe.ˈzõː.nɛk]
قسەی پێدەکرێ لە فەڕەنسا
ناوچەبریتانی
ژمارەی ئاخێوەران٢٠٦،٠٠٠  (٢٠٠٧)[١]
بنەماڵەی زمان
سیستەمی نووسینئەلفوبێی لاتینی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1br
ISO 639-2bre
ISO 639-3bre
Linguasphere50-ABB-b (varieties: 50-ABB-ba to -be)
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.

زمانی برێتۆن (بە ئینگلیزی: Breton language) یان بە زمانى خۆیان برێزۆنێک (Brezhoneg) یەکێکە لە زمانە سێلتییەکان کە لە ھەرێمی بریتانى (Brittany) قسەى پێ دەکرێت و ‌دەکەوێتە باکوورى رۆژاواى فەڕەنسا. بنەچەى زمانەکە لە زمانى ئاخاوتنى کۆنى خەڵکى بریتانیاى مەزنە و لەوێوە لە سەردەمەکانى سەرەتاى زاییندا‌‌ ھاتوونەتە ئەو دیوى ئەرمۆریکا (Armorica) و کەنارەکانى ترى رۆژاواى فەرەنسا. زمانی برێتۆن ھاوبنجە لەگەڵ زمانى وێڵزى و کۆرنی کە بە‌‌ زمانى باشووری رۆژاواییەکانى بریتۆن ناسراون.

مێژوو[دەستکاری]

نەتەوەى سێلت بە ڕەنگى ڕەش

زمانى برێتۆنى لە بنەڕەتدا لە دیوى کەنارەکانى خوارووى بریتانیاوە پەڕیوەتەوە لێوارى (La Roche-Bernard)ى رۆژھەڵاتى ڤانی (Vannes). کاریگەرى ئەم زمانە لە سەدەکانى ناوەندا دیاربوو لە سەر ئاخاوتنى خەڵکى فەرەنسا بەلام دەسەلاتدارانى وڵات زیاتر مەیلى بە کارھێنانى زمانى لاتینیان ھەبوو. ئێستا وشەو زاراوەى برێتۆنى لە ناو ئاخاوتنى زمانی فەڕەنسیدا جێگەیان ھەیە.[٢]

سەربارى تەوژمى میدیایی زمانى فەڕەنسى بە سەر ھەرێمى بریتانى بەڵام ئەم زمانە تا ئێستا لەلایەن ٢٠٠ ھەزار کەسەوە زمانى دایکە، لە سەرەتاى سەدەى ڕابردوو ژمارەى ئەو کەسانەى بەم زمانە قسەیان دەکرد لە فەرەنسا‌ نزیکەى یەک ملیۆن و سێ سەد ھەزار کەس دەبوون، تەوژمى زمانەوانى و میدیایی و رۆلی سیاسەت لە بەرژەوەندى زمانى بریژى نەبووە.

وشەکانى زمانى بریژى[دەستکاری]

لە خوارەوە چەند وشەیەکى زمانى بریژى و وێکچوونى لەگەڵ زمانى وێلزى و کۆرنى و ئینگلیزیدا ھاتووە.

بریتۆن کۆرنى (Cornish) وێلزى ئێرلەندى گێلى سکۆتلەندى
(Scottish Gaelic)
مانکس (Manx) ئینگلیزی واتا
ul levr zo ganin
a book is with-me
yma lyver genev mae llyfr gennyf tá leabhar agam tha leabhar agam ta lioar aym I have a book من کتێبم ھەیە
un died zo ganit
a drink is with-you
yma diwes genes mae diod gennyt tá deoch agat tha deoch agad ta jiogh ayd you have a drink تۆ خواردنەوەت ھەیە
un urzhiataer zo gantañ
a computer is with-him
yma amontyer ganso mae cyfrifiadur ganddo tá ríomhaire aige tha coimpiutair aige ta co-earrooder echey he has a computer ئەو کۆمپیوتەرى ھەیە
ur bugel zo ganti
a child is with-her
yma flogh gensy mae plentyn ganddi tá leanbh aici tha leanabh aice ta lhiannoo eck she has a child ئەو (بۆ مێ) منداڵى ھەیە
ur c'harr zo ganimp (or ganeomp)
a car is with-us
yma carr genen mae car gennym tá gluaisteán/carr againn tha càr againn ta gleashtan/carr ain we have a car ئێمە ئۆتۆمۆبیلمان ھەیە
un ti zo ganeoc'h
a house is with-you
yma chi genowgh mae tŷ gennych tá teach agaibh tha taigh agaibh ta thie eu you [pl] have a house ئێوە ماڵتان ھەیە
arc'hant zo ganto (or gante)
money is with-them
yma mona gansans mae arian ganddynt tá airgead acu tha airgead aca ta argid oc they have money ئەوان پارەیان ھەیە

ھەروەھا بڕوانە شێوازەکانى درکاندن:

Etrerannyezhel (1975) Peurunvan (1941) Skolveurieg (1956)
glaw glav glao
piw piv piou
levr levr leor
ewid evit evid
gant gant gand
anezhi anezhi anezi
ouzhpenn ouzhpenn ouspenn
brawañ bravañ brava
pelec'h pelec'h peleh

نموونەکان[دەستکاری]

Lord's Prayer نوێژ بۆ خودا[دەستکاری]

Hon Tad,
c'hwi hag a zo en Neñv,
ra vo santelaet hoc'h ano.
Ra zeuio ho Rouantelezh.
Ra vo graet ho youl war an douar evel en neñv.
Roit dimp hizio bara hor bevañs.
Distaolit dimp hon dleoù
evel m' hor bo ivez distaolet d' hon dleourion.
Ha n' hon lezit ket da vont gant an temptadur,
met hon dieubit eus an Droug.

وشەکان و دەقەکانی بریتۆن[دەستکاری]

ھەرکەس بە سەردان بچێت بۆ ھەرێمى بریتۆنەکان ئەم وشانەی زۆر بەرچاو دەکەوێ.

Breton English کوردى
deuet mat welcome بەخێرھاتن
deuet mat oc'h you're welcome تۆ بە خێر ھاتیت
Breizh Brittany بریتانى
brezhoneg Breton (language) زمانى بریتۆن
ti, "ty" house ماڵ
ti-kêr town hall ھۆڵى شار
kreiz-kêr town centre ناوشار
da bep lec'h all directions بە ھەموو ئارا‌ستەکان
skol school فێرگە
skol-veur university زانکۆ
kenavo goodbye خواحافیز
krampouezh pancakes (a pancake = ur grampouezhenn) گرامپۆژ(کێک)
sistr cider سایدەر (مەى)
yec'hed mat Cheers! نۆشى گیان!
war vor atav always at sea ھەمیشە لە زەریا
kouign amann rich butter and sugar cake کێکى پڕ کەرە و شەکر

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ Fañch Broudic, 2009. Parler breton au XXIe siècle – Le nouveau sondage de TMO-Régions. (including data from 2007: 172,000 speakers in Lower Brittany; slightly under 200,000 in whole Brittany; 206,000 including students in bilingual education)
  2. ^ زانیارى لە بارەى زمانى بریتۆن

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی برێتۆن

وشەدان[دەستکاری]

فێربوون[دەستکاری]