زانکۆی ستراتکلاید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانکۆی ستراتکلاید (بە گەیلیکی سکۆتلەندی: Oilthigh Shrath Chluaidh[١]) زانکۆیەکی توێژینەوەی گشتییە کە دەکەوێتە گلاسگۆ، سکۆتلەندا. لە ساڵی ١٧٩٦ دامەزراوە وەک پەیمانگای ئاندێرسۆنی، دووەم کۆنترین زانکۆی گلاسگۆیە، کە لە ساڵی ١٩٦٤ وەک یەکەم زانکۆی تەکنەلۆجی لە شانشینی یەکگرتوو مۆڵەتی شاھانەی وەرگرتووە. ناوەکەی لە شانشینی مێژوویی ستراتکلایدەوە وەرگرتووە، سێیەم گەورەترین زانکۆی سکۆتلەندایە بە ژمارەی خوێندکاران، لەگەڵ خوێندکاران و کارمەندانی زیاتر لە ١٠٠ وڵات.[٢]

دامەزراوەکە وەک زانکۆی ساڵی ٢٠١٢ ناونرا لەلایەن تایمزی خوێندنی باڵا و جارێکی تر بەھەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٩، بەمەش بووە یەکەم زانکۆ کە دوو جار ئەم خەڵاتە وەربگرێت.[٣] داھاتی ساڵانەی دامەزراوەکە بۆ ساڵانی ٢٠١٩–٢٠٢٠ بریتی بوو لە ٣٣٤٫٨ ملیۆن پاوەند، کە ٨١٫٢ ملیۆن پاوەندی لە بەخشینی توێژینەوە و گرێبەست بوو، لەگەڵ خەرجی ٢٩٨٫٨ ملیۆن.

مێژوو[دەستکاری]

زانکۆکە لە ساڵی ١٧٩٦ دامەزراوە بە خواستی جۆن ئاندەرسۆن، پرۆفیسۆرێکی فەلسەفەی سروشت بوو لە زانکۆی گلاسگۆ، کە زۆربەی موڵکەکانی بەجێھێشت بۆ دروستکردنی زانکۆی دووەم لە گلاسگۆ کە تیشک دەخاتە سەر «فێربوونی سوودبەخش» کە تایبەت بێت لە بابەتە کردارییەکان بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و باشترکردنی زانست، شوێنێک بۆ فێربوونی بەسوود. زانکۆکە دواتر ناوەندی شارەکەی بە ناوی ئەوەوە ناونرا.

زانکۆ[دەستکاری]

باڵەخانەی کۆلێژی شاھانە، زانکۆی ستراتکلاید
ھۆلی بارۆنی، زانکۆی ستراتکلاید

کتێبخانە و ئەرشیڤەکان[دەستکاری]

University of Strathclyde Library (inside)
کتێبخانەی ئاندێرسۆنی - زانکۆی ستراتکلاید، گلاسگۆ

کتێبخانەی ئاندێرسۆنی کتێبخانەی سەرەکی زانکۆی ستراتکلایدە. لە ساڵی ١٧٩٦ دامەزراوە، یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی لە سکۆتلەندا. دەکەوێتە باڵەخانەی کوران. لە ئێستادا زیاتر لە ٥ نھۆمی ھەیە، کتێبخانەکە زیاتر لە ٢٠٠٠ شوێنی ھەیە بۆ خوێنەر، ٤٥٠ شوێنی کۆمپیوتەر و ناوچەی فراوان بۆ بەکارھێنەرانی لاپتۆپ. نزیکەی یەک ملیۆن بەرگی چاپی ھەیە لەگەڵ دەستگەیشتن بە زیاتر لە ٥٤٠٬٠٠٠ کتێبی ئەلیکترۆنی، ٢٣٩ بنکەدراوەی زانیاری و زیاتر لە ٣٨٬٠٠٠ گۆڤاری ئەلیکترۆ کە دەتوانرێت ٢٤/٧ بەکاربھێنرێت لە ھەر کۆمپیوتەرێک کە گونجاو بێت.[٤]

ئەرشیفی زانکۆ

تۆمارە فەرمییەکانی زانکۆی ستراتکلاید لە ١٧٩٦ەوە تا ئێستا بەردەستە. تۆمارەکانی دامەزراوە پێشوویەکانی زانکۆکە و ھەروەھا کاغەزەکانی زۆرێک لە کارمەند و خوێندکارانی پێشوو و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەگرێتەوە.

ئەرشیڤە سپێردراوەکان

کۆمەڵێک ئەرشیڤ بەردەستن کە بە دیاری یان لە بڕی پارەدانەوە وەرگیراون بۆ پاڵپشتیکردنی فێرکردن و توێژینەوەی زانکۆکە.

کۆکراوە تایبەتەکان

ماددە و کتێبە چاپکراوەکان و کتێبە دەگمەنەکان بەردەستن، لەوانە کۆکراوەی ئاندەرسۆن (کتێبخانەی تایبەتی جۆن ئاندەرسن، ١٧٢٦–١٧٩٦، فەیلەسوفی سروشت)، لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ کۆکراوەی تر کە لە سەدەی ١٦ بۆ ٢١ پێکھاتوون.

سەنتەری تەکنەلۆجیا و داھێنان[دەستکاری]

زانکۆی ستراتکلاید، سەنتەری تەکنەلۆجیا و داھێنان

سەنتەری تەکنەلۆجیا و داھێنان لە زانکۆی ستراتکلاید سەنتەری توێژینەوەی تەکنەلۆجیایە. بنیاتنانی ئەم ناوەندە لە ئازاری ٢٠١٢ دەستیپێکرد و لە ئازاری ٢٠١٥ تەواو بوو. باڵەخانەیەکی نۆ نھۆمی، چوارچێوەی ئاسن دەتوانێ نزیکەی ١٢٠٠ کرێکار لە چەندین بواردا تێیدا دابنیشێت.

زانکۆ و بەشەکان[دەستکاری]

زانکۆکە لەئێستادا لە چوار بەشی سەرەکی پێکھاتووە کە پۆلێن کراون لەسەر بنەمای بابەتەکان و بوارە ئەکادیمییەکان کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و ھەر بەشێک دابەشکراوە بەسەر چەند بەشێکی تردا کە مامەڵە لەگەڵ بوارە ئەکدیایی و توێژینەوەی دیاریکراو دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Oilthigh Shrath Chluaidh". Am Faclair Beag. Archived from the original on 14 April 2021. Retrieved 2020-08-25.
  2. ^ "Universities: Profiles: University of Strathclyde". Complete University Guide. Archived from the original on 29 June 2019. Retrieved 18 March 2015.
  3. ^ "University of the Year 2019 | University of Strathclyde". Archived from the original on 27 January 2020. Retrieved 27 January 2020.
  4. ^ "Using the Library". University of Strathclyde. Archived from the original on 18 July 2014. Retrieved 26 July 2014. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]