دەروازە:ئەورووپا/دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
border=#000000

ئەورووپا یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیھان. لە بارەی جوگرافیەوە وەکوو شێوە کیشوەر یا شێوە کەنارێکی گەورە دادەنرێت. ئەورووپا وەکوو بەشێکی جیاکراو لە ئاسیا دەناسرێت کە پێکەوە ئەوراسیا پێکدێنن. ئەورووپا لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی بەستووی باکوور، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشوورەوە لەگەڵ دەریای ناوین و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کیشوەری ئاسیا ھاوسنوورە. کیشوەرێکی تاڕادەیەک بچووکە بە بەراورد بە لەگەڵ کیشوەرەکانی دیکە، بەڵام کیشوەری ئوسترالیا بچووکترە، لەگەڵ سنوورە جوگرافییەکانی ئەوروپا، چەمکی سنوورەکانی کیشوەرەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دێرینی کلاسیک، کە زاراوەی “ کیشوەر ” لە پلەی یەکەمدا بوو بە جوگرافی، بەڵام توخمە کولتووری و سیاسییەکانیش لەخۆدەگرێت.

زیاتر...


ھەنووکە ١٩٧ وتار لە دەروازەی ئەورووپادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە