دیکتاتۆریەتی سەربازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دیکتاتۆر یان دیکتاتۆرییەتی سەربازی بریتییە لە گرووپێک یان کەسێک لەڕێگەی بەکارھێنانی پڕۆسەی جێبەجێکاریی سەربازییەوە دەست بەسەر جومگە و پێگەکانی وڵات یان جوگرافیایەکی دیاریکراو بگرێت بەبێ کەوتنە ژێر ھیچ سنوورداربوونێک، زۆرجار پێناسەی دیکاتۆرییەت لە بێسنوورییەتەوە ھاتووە کە جگە لەو کەسە یان گرووپە کەسی تر ناتوانێت لە ھەمان ژینگە و مافدا بژیت.[١][٢]

دیکتاتۆریەت کاتێک پێناسە دەکرێت کە لایەنی بەرامبەر ناکەوێتە ژێر لێپرسینەوە و پرسیارلێکردنێک لەبەرامبەر کردارەکانی، و ئازادە لە جێبەجێکردنی ئەو کردارەی کە لایەنی بەرامبەر بەڕاستی دەزانێت و بانگەشەی بۆ دەکات لە دیکتاتۆریەتە سەربازییە دیارەکانی مێژوو وەک پڕۆسە سەربازییەکانی ئەدۆڵف ھیتلەری سەرکردەی حیزبی نازی لە ئەڵمانیا بۆ سەر تەواوی خاکی ئەورووپا.[١][٣][٤][٥] لە ئەمڕۆشدا کودەتای سەربازیی ٢٠٢١ی میانمار نموونەیەکە لە پڕۆسە دیکتاتۆرییە سەربازییەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "dictatorship | Definition, Characteristics, Countries, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-27.
  2. ^ "political system - Dictatorship". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-27.
  3. ^ "Adolf Hitler - Dictator, 1933–39". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-27.
  4. ^ "Germany 1933: from democracy to dictatorship". Anne Frank Website (بە ئینگلیزی). 2018-09-28. Retrieved 2021-09-27.
  5. ^ "The creation of a dictatorship, 1933-34 - Nazi control and dictatorship 1933-1939 - Edexcel - GCSE History Revision - Edexcel". BBC Bitesize (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-27.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]