دژە نیشتیمانپەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چوار قوربانی نیشتمانپەروەری ھەرزان (١٩١٠). بێوەژنێک نیشان دەدات کە خەمباری مردنی ھاوسەرەکەیەتی شانبەشانی منداڵەکانی کە یاری بە تفەنگەی گاڵتینە دەکەن.

دژە نیشتمانپەروەری ئەو ئایدۆلۆژیایەیە کە دژایەتی نیشتیمانپەروەری دەکات؛ بەزۆری ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دیدگای شارستانیی تەواویان ھەیە کە نایانەوێت مرۆڤ بە نەتەوە و نیشتیمان و خاکەوە سەرقاڵ بێت؛ ھەڵگرانی ئەم چەمکە بە زۆری سروشتی ئینتەرناسیۆنالیستی و دژە ناسیۆنالیستیشیان ھەیە.[١] بە شێوەیەکی گشتی، دژە نیشتیمانپەروەری لەو باوەڕە سەرچاوە دەگرێت کە نیشتیمانپەروەری ھەڵەیە، لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی لە وڵاتێکدا لەدایکبوون، حەزیان لێبێت یان نا و بەبێ گوێدانە تاکایەتی خۆیان، ھاندەدرێن وڵاتیان خۆشبوێت یان خۆیان بەخت بکەن لە پێناویدا؛ لە ئەنجامدا، ئەو کەسانەی دژایەتی نیشتیمانپەروەری دەکەن، ڕەنگە دژی دەسەڵاتخوازییەتی ھەستپێکراوی ئەو بن، لە کاتێکیشدا ھەندێکی تریان پێیان وایە کە نیشتیمانپەروەری ڕەنگە ببێتە ھۆی شەڕ بەھۆی ناکۆکی جیۆپۆلەتیکییەوە. بەگشتی ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی سووکایەتی پێکردن لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەرگری لە نیشتیمانپەروەری یان ناسیۆنالیزم دەکەن بەکاردەھێنرێت.[٢] ھەروەھا بیرۆکەی فرە کولتوری و تێکەڵاوبوون وەک دژە نیشتیمانپەروەری خراوەتە ژێر پرسیارەوە.[٣][٤][٥]

دژایەتی ئەنارکیستەکان بۆ نیشتیمانپەروەری[دەستکاری]

ئەنارکیستەکان (دیارترینیان ئەنارکۆ‒کۆمۆنیستەکان) بە چەند ھۆکارێک مەیلیان ھەیە دژی نیشتمانپەروەری بوەستنەوە، لەوانە:[٦][٧]

  • باوەڕ بە یەکسانی بۆ ھەموو مرۆڤەکان
  • بەکارھێنانی نیشتیمانپەروەری بۆ ملکەچ پێکردنی چینی کرێکار
  • پەیوەندی نێوان نیشتیمانپەروەری و میلیتاریزم
  • بەکارھێنانی نیشتیمانپەروەری بۆ ھاندانی دڵسۆزی بۆ دەوڵەت

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Anti-patriotism | Bartleby". www.bartleby.com. Retrieved 2023-12-29.
  2. ^ Stephen Nathanson (1993). Patriotism, Morality, and Peace. Rowman & Littlefield. ISBN 0-8476-7800-8.
  3. ^ "Is cultural pluralism anti-patriotism? I think not". UV College Times. 2007-12-03. Retrieved 2008-07-20.
  4. ^ Gillman, Howard; Graber, Mark; Whittington, Keith (2012). American Constitutionalism. New York, NY: Oxford University Press. pp. 419–420. ISBN 978-0-19-975135-8.
  5. ^ "Definition of ANTIPATRIOTIC". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  6. ^ Patriotism: philosophical and political perspectives. Igor Primoratz, Aleksandar Pavković. Aldershot, England: Ashgate. 2007. ISBN 978-0-7546-8978-2. OCLC 318534708.{{cite book}}: CS1 maint: others (link)
  7. ^ "anti-nationalism". The Anarchist Library (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.