دوێتچە بان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێڵی خێرای ناوشار A

دوێتچە بان (بە ئەڵمانی: Deutsche Bahn، یانیش ھەر بە کورتکراوەی ناوە بازرگانییەکەی DB) ھاوبەشگایەکی بواری گواستنەوەی جیھانییە و بارەگای سەرەکی لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.[١][٢] ھاوبەشگاکە لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزرا ئەمیش دوای ئەوەی ھەردوو ھاوبەشگەی ھێڵی ئاسنینی ئەڵمانی (ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا) یەکیان گرت. ھاوبەشگاکە دووەم گەورەترین ھاوبەشگای بواری شەمەندەفەرە لە جیھان، ئەمیش دوای ھاوبەشگای دوێتچە پۆستی ئەڵمانی کە گەورەترین ھاوبەشگای ھێڵی ئاسنینە لە جیھاندا. ھاوبەشگاکە لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە خاوەندارییەتی دەکرێت و بەھێزترین ھاوبەشگای ھەموو ئەورووپایە لە بواری ژێرخاندا.

پتر لە ٥٠٠ ھاوبەشگای بچووکی تر ھەن کە کار بۆ دوێتچە بان دەکەن وەک ھاوبەشگاکانی گواستنەوەی گەشتیاران و کەلوپەل. دوێتچە بان لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت: یەکەم گواستنەوەی گەشتیاران لە لایەن ھاوبەشگای دی بی ڕێگیۆ DB Regio کە گرنگی بە گواستنەوەی ناوەخۆیی دەدەن لە سەرانسەری ئەڵمانیا. ھەروەھا گواستنەوەی گەشتیاران لەلایەن دی بی فێرن فێرکھەر DB Fernverkehr کە گرنگی بە گواستنەوە دەدات لە سەرانسەری ئەورووپا دووەم گواستنەوەی کەلوپەل کە بە ھاوبەشگای DB Schenker Rail ناسراوە کە کەلوپەل دەگوازێتەوە لە سەرانسەری ئەڵمانیا و ئەورووپا. سێیەم گواستنەوەی گشتی کە بە DB Schenker Logistics ناسراوە ئەو بەشەی دوێتچە بانی ئەڵمانی پتر گرنگی دەدەن بە گواستنەوەی ئاوی و وشکانی و ئاسمانی لە سەرانسەری جیھاندا. بەشی سێیەمی ھاوبەشگاکە تایبەتە بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و ژێرخان کە بە DB Netze ناسراوە.

بارەگای ھاوبەشگاکە پێشتر لە شاری فرانکفۆرت بوو لە ھەرێمی ھیسین، لە ساڵی ٢٠٠٠ ھاوبەشگاکە گوێزرایەوە بۆ بەرلینی پایتەخت. بارەگاکەی بەرلین خاوەنی تەلارێکی سەرنج ڕاکێشی شووشەیییە کە ناوبانگێکی زۆری ھەیە بەناوی Bahntower دەکەوێتە گۆرەپانی بۆتسدام. سەرەرای ئەمەش ئێستا ھەندێک یەکەی کارگێڕی لە فرانکفورت ھەر ماون.

سەرمایەی ھاوبەشگاکە نزیکەی ٢٫١٥ ملیار یۆرۆیە کە بەسەر ٤٣٠ ملیۆن پشک دابەش کراوە و سەرجەمیان لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Deutsche Bahn to run Queen's train". 28 June 2007.
  2. ^ "Transportation and logistics in the DB Schenker group – Profile". DB Schenker. Retrieved 15ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.