خالید عەزیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خالید عەزیزی

لەدایکبوون١٩٦٠
نەتەوەکورد
پەروەردەدەرچووی زانستە سیاسییەکان
پیشەسیاسەتوان، وتەبێژی حدکا
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (ھەتا ٢٠٠٦؛ لە ٢٠٢٢ەوە)
حیزبی دێموکراتی کوردستان (٢٠٠٦–٢٠٢٢)


خالید عەزیزی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە شنۆ) سیاسیەتوانێکی کوردە کە وەکوو وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کار دەکات.

ناوبراو دوای لەتبوونی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ٢٠٠٦دا وەک کەسایەتی دەرکەوت و پاشان لە یەکەم کۆنگرەی حدک وەک سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا کە بە ژمارە کۆنگرەی چاردەھەم بوو و لەو ساتە بەدواوە لە کۆنگرەکانی ١٤، ١٥، ١٦ و ١٧ وەک سکرتێر بەردەوام بووە، ماوەیەکی کاتی دوای کۆنگرەی ١٦ بەناوی پاراستنی پڕۆسەی دێموکراسی، وازی لە پۆستی سکرتێری ھێنا و مسەتەفا مەولوودی لە جێگەی ئەو وەکوو سکرتێر دەستنیشان کرا، بەڵام دوای ماوەیەک و لە کۆنگرەی ١٧ی ئەم حیزبە خۆی بۆ سکرتێری پاڵاوتەوە. پێش ساڵی ٢٠٠٦ ناوبراو وەک بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەروەھا چەند وڵاتی ئەورووپایی چالاکیی دەکرد.[١][٢]

شوێنی لەدایکبوون[دەستکاری]

خالید عەزیزی کوڕی ڕەحمان لە ساڵی ١٩٦٠ی زایینی لە گوندی ئاڵیاوێ نێوان شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە دایکبووە.[١]

ئاستی خوێندن[دەستکاری]

خالید عەزیزی خوێندنی ماستەری لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات تەواو کردووە.[١]

ژیانی سیاسی[دەستکاری]

خالید عەزیزی لە سەرەتای لاوێتی و لە دەستپێکی شۆڕشی ١٩٧٩ی گەلانی ئێران تێکەڵ بە ڕیزی تێکۆشەرانی کورد بووە. عەزیزی تێکۆشانی حیزبیی خۆی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران دەست پێکرد بەڵام لە سەرەتاێ دەستپێکردنی باسەکانی ناو کۆمەڵە لە پێناو پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دا، وازی لە کۆمەڵە هێنا و چوە ناو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و تا ئێستا پۆستی جۆراوجۆری لەناو حیزبی دێموکراتدا بەڕێوەبردووە. پێش ئەوەی وەکوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرێ، بەر لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکانی حیزبی دێموکرات بووە. دوای تەواو بوونی دەورەی سکرتێریی عەبدوڵڵا حەسەنزادە و دەستپێکی کێشە ناوخۆیییەکانی حیزبی دێموکرات لە دوای کۆنگرەی ١٣ کە بووە ھۆی لەتبوونی ئەو حیزبە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا، ناوبراو لە کۆنگرەی ١٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا توانی دەنگی متمانەی زۆرینەی کۆنگرە بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و سەرەتا تا ٢ ساڵ وەک ڕاوێژکاری دەفتەری سیاسی و دواتر وەک سکرتێری گشتی دەستنیشان بکرێ. ھەروەھا لە کۆنگرەکانی ١٥ و ١٦ ئەو حیزبەش توانی ھەمان دەنگی متمانەی زۆرینەی کۆنگرە وەدەست بێنێ و لە ھەمان پۆست دا بمێنێتەوە. ناوبراو لە نێوان ئەنداما و لایەنگرای حیزبی دێموکرات و ھەروەھا چاودێرانی سیاسی بە کەسێکی نوێخواز ناسراوە. چەند مانگ دوای کۆنگرەی ١٦ی حدک وازی لە پۆستی سکرتێری ھێنا و لە ١٥ی ژانویەی ٢٠١٧ مستەفا مەولوودی لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی بە سکرتێری حدک دیاری کرا.[٣] کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکڕات لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ھەتاوی) دووبارە خالید عەزیزی وەکوو سکرتێری ئەو حیزبە ھەڵبژاردەوە.[٤] لە ئابی ٢٠٢٢دا، لەدوای یەکگرتنەوەی حدک و حدکا، ئەو وەکوو وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ھەڵبژێردرا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/rudawy_emro_13012016
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Retrieved 19ی Mayی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.kurdistanukurd.com/?p=2582
  4. ^ [کوردستان و کورد "http://www.kurdistanukurd.com/?p=46439"]. 16/11/2019. Retrieved 18/11/2019. {{cite news}}: Check |url= value (help); Check date values in: |access-date= و |date= (help); External link in |title= (help)
  5. ^ دوو حزبی كوردی دوای 16 ساڵ یەكیان گرتەوە، بۆ یەكەمجار فەرەنسا نێوەندگیری كردن. micnews (لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.

پەسندکراوی کۆنگرەکانی ١٤، ١٥ و ١٦

http://fa.kurdistanukurd.com/files/barnmeasasnameFA..pdf ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

http://fa.kurdistanukurd.com/files/barnmeasasnameFA.pdf ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

http://fa.kurdistanukurd.com/files/asnad1.pdf ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

http://fa.kurdistanukurd.com/files/asasnama.kdp_.pdf ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

http://www.bbc.com/persian/tv/2010/03/100301_l42_hardtalk_azizi.shtml

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/100220167

http://www.kurdistanukurd.com/?p=2582

http://rudaw.net/sorani/onair/tv/episodes/episode/rudawy_emro_13012016