خافیێر زانێتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خافیێر زانێتی
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٨-١٠) ١٠ی ئابی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Dock Sud، ئەرژەنتین
وڵاتی وەرزشئەرژەنتین
ناوی کاتی لەدایکبوونJavier Adelmar Zanetti
ناوی خوازراوIl Capitano<br />Il Trattore<br />Pupi<br />The Silent Engine
ناسناوPupi
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپfullback
دەستپێکی چالاکی١٩٩٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١٠ی ئایاری ٢٠١٤
ئەندامی تیپی وەرزشیئینتەرناسیۆنالێ، Club Atlético Banfield، Club Atlético Talleres de Remedios de Escalada، Argentina national under-23 football team، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان4
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
خەڵاتەکانAmbrogino d'oro
وێبگەhttp://www.javierzanetti.com

خافێر ئادلمار زانێتی (گۆکردن بە ئیسپانی: [xaˈβjeɾ saˈneti]; لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٩٧٣)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە. وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، و بە تایبەتی ناسراوە کە نزیکەی تەواوی ژیانی وەرزشی خۆی لە ئینتەرمیلان تەرخان کردووە.[١][٢] زانێتی بە توانای گشتگیر و ھەروەھا شارەزایی لە ھەردوو باڵی چەپ و ڕاستدا ناسرابوو، جگە لەوەی یاریزانێکی ناوەڕاست بوو وەک بەرگریکاری باڵی ڕاست یاری کردووە.[٣] لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ئینتەر میلانە. زانێتی لە ئەرژەنتینی دەستی بە ژیانی وەرزشی کرد، سەرەتا لەگەڵ تالێریس و دواتر بانفیڵد. لە ساڵی ١٩٩٥ تا ٢٠١٤ یاری بۆ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ساڵی ٢٠١٤ کاپتن بووە[٤] بەھۆی ئەوەی بەشداری لە ١١١٥ یاری فەرمیدا کردووە، لە لیستی یاریزانانی تۆپی پێی پیاواندایە کە زۆرترین یاری فەرمییان ئەنجامداوە. ھەروەھا ئەو یاریزانە بیانییەیە کە زۆرترین یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامداوە (٦١٥)، و چوارەمی زۆرترین یارییەکانی لە خولەکەدا بەدەستھێناوە، تەنھا لە دوای تەنھا جیانلویجی بوفۆن و پاولۆ ماڵدینی و فرانسیسکۆ تۆتی. خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یارییە لە مێژووی ئینتەرمیلاندا (٨٥٨)، ھەروەھا ژمارەی پێوانەیی زۆرترین جامەکانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستھێناوە، بە ١٦؛ پێنج سکودیتی و چوار جامی ئیتاڵیا و چوار جامی سوپەری ئیتاڵیا و یەک خولی ئەورووپا و یەک جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جامی جیھانی یانەکانی فیفا. ھەروەھا زۆرترین یاری وەک کاپتن لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا ھەیە کە ٨٢ یارییە. لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە ١٤٥ یاری کردووە،[٥] ژمارەیەک کە دەیکاتە سێیەم یاریزان کە زۆرترین یاری لە مێژووی ھەڵبژاردەکە کردووە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٨ ژمارەی پێوانەیی بەدەستھێناوە. لەگەڵ ئەرجەنتین لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٧ گەیشتە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا و لە ساڵانی ١٩٩٥ و ٢٠٠٥ گەیشتە یاریی کۆتاییی جامی کیشوەرەکان. لە کاتی وازھێنانی خافیێر زانێتی ئینتەرمیلان درێسی ژمارە ٤ی خانەنشین کرد و وەک جێگری سەرۆکی یانەکەی دەستنیشانی کرد.[٦] لەلایەن فیفاوە وەک باڵیۆزی پڕۆژەی گوندەکانی منداڵانی SOS لە ئەرجەنتین دەستنیشانکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی ئەمبرۆجینۆ دی ئۆرۆی لە شاری میلانۆ وەرگرتووە بەھۆی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە. ھەروەھا زانێتی باڵیۆزی جیھانییە بۆ ئۆڵۆمپیادی تایبەت.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Javier Zanetti on Inter, retirement and a lifetime in blue and black". The Independent (بە ئینگلیزی). 2017-10-20. Retrieved 2023-05-08.
  2. ^ Forero, Chris. "Javier Zanetti: Age Is Only a Number for Legendary Inter Milan Captain". Bleacher Report (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-05-08.
  3. ^ "tactical Formations". Football-Lineups.com. Retrieved 25 January 2007.
  4. ^ He started wearing the captain band in late 1999, but at that time he was replacing the injured Ronaldo.
  5. ^ "Javier Adelmar Zanetti – Century of International Appearances". RSSSF (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 17 May 2022. Retrieved 3 June 2022.
  6. ^ McVitie, Peter (30 June 2014). "Inter make Zanetti vice-president & retire No.4 jersey". Goal.com. Retrieved 27 July 2014.