جۆرج ئۆروێڵ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جۆرج ئۆروێڵ
لەدایکبوون ئێریک ئارتور بلێر
۲٦ی مایسی۱۹٠۳
هیندستان
مەرگ ۲۱ی کانونی دوەمی ۱۹۵٠
نەتەوە بەریتانی
نەژاد بەریتانی
پیشە ڕۆژنامەنوس، ڕۆماننوس، نوسەری سیاسی
ھاوسەر ئایلین ئۆشاغنێسی (۱۹۳۵ - ۱۹٤۵، مردنی ئەو)
سۆنیا براونەڵ (۱۹٤۹ - ۱۹۵٠تا مردنی ئەم)
منداڵەکان ڕیچارد هێراتۆ بلێر

ئێریک ئارتور بلێر (١٩٠٣١٩٥٠)، ناسراو بە جۆرج ئۆروێڵ ڕۆماننووس و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بریتانیایە. کارەکانی بە دژایەتی لەگەڵ نابەرابەری، بێداد، تۆتالیتاریزم و باوەڕداربوون بە سۆسیالیزمی دیموکراتیک ناسراون.

ڕۆمانی هەزارونۆسەد و هەشتاوچوار یەکێکە لە شاکارەکانی ئۆروێڵ کە لە ناو لیستی ۱٠٠ کتێبی گەورەی سەدەی بیستەمدایە بەپێی ڕاپرسیەکی بی بی سی لە ساڵی ۲٠٠۳دا لە ناو ئەوانەی وەڵامی ڕاپرسیەکەی بی بی سیان دابوەوە.[١] دێڕی یەکەمی ئەم ڕۆمانە ئەڵێ "ڕۆژێکی ساردی ڕوناکی مانگی ٤ بوو کە کاتژمێرەکان ۱۳یان نیشان ئەدا". لەم شاکارەیدا ئۆروێڵ هەندێ دەستەواژەی گرنگی هێنایە ناو زمانی ئینگلیزی و هزری گشتیەوە، ووشەی ئۆروێڵی بەکاردێ بۆ سیستمێکی داپڵۆسێنەری ڕەهایی، هەروەها دەستەواژەکانی برا گەورە بۆ چاودێری دەوڵەت بەسەر خەڵکەوە، تاوانی بیر وەک چەوساندنەوەی خەڵک لەسەر ئازادی بیرو ڕا، دەبڵ بیر یان جوتە بیر و پۆلیسی بیر [٢]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • http://www.ucl.ac.uk/Library/special-coll/orwell.shtml
  • Orwell, George (1968) [1958]. Bott, George. ed. Selected Writings. London: Heinemann. p. 103. ISBN 0-435-13675-5. "Every line of serious work that I have written since 1936 has been written, directly or indirectly, against totalitarianism and for democratic socialism, as I understand it. [italics from printed source]"