تەلەمەتار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تەلەمەتار، یەکێک لە گوندەکانی شاری ھەولێرە. ئەم گوندە لەڕووی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە لە کوردستان، خاکێکی بەپیتی ھەیە.

ناوی گوند[دەستکاری]

تەلەمەتار لە تل الطیرھاتووە. باشان بوو بە تەلەمتیر ئینجا بوو بە تەلەمەتار"تل الطیرر" واتە گردی تەیران کە گردێک بوو لە ڕێگای رەنج لە باشووری تەلەمەتار.

جوگرافیای گوند[دەستکاری]

ئەم گوندە لە ڕووی شوێنی جوگرافییەوە دەکەوێتە باشووری شاری ھەولیر وە ھەروەھا شوێنێکی ستراتیجیە لە گواستنەوەی ئەو بەرھەمانەی کە بەرھەم دەھێنرێن. سێ شار بە یەکەوە دەبەستێتەوە ھەولێر دەکەوێتە باکووری وە مووسڵ دەکەوێتە باکووری خۆرئاوا و کەرکوکیش دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی ئەم گوندە.

مێژووی گوند[دەستکاری]

تەلەمەتار، لە ڕووی مێژووی دروستبوونیەوە لە ساڵی ١٩٤٠ دروست بووە و ئاوەدان کراوەتەوە. ڕووبەری کشتوکاڵی ئەم گوندە "(٥٠٠٠)"دۆنمە ، "(١ دۆنم=٢٥٠٠مەتر دووجا)". پێشتر عەشیرەتی "ئۆرمزیار" لەو گوندە دەژیان، بەڵام بەھۆی شەڕکردن لەگەڵ عەرەبی ئەو ناوچانەی دەوروبەری ئەم گوندە سەرۆک عەشیرەتەکەیان شەھیدکرا ھەربۆیە دوای ئەوە، گوندەکەیان بەجێھێشت. لەپاش عەشیرەتی ئۆرمزیار، عەشیرتی (سیان) ڕوویان لەم گوندە کرد و ئاوەدانیان کردەوە ئەویش لە لایەن باپیرە گەورەی ئەم گوندە بە ناوی "عارەب عبدوڵڵا کاکاری وسوو"[ژێدەر پێویستە]، بڕیاری ئەوەی دا کە لەم شوینە نیشتەجێ بن و دووبارە خەڵکی ئەم گوندە چەندان جار تووشی شەر بوون لەگەڵ عەرەبەکانی دەوروبەری ئەم گوندە. سەرەرای ئەوەش کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن ڕژێمی بەعس گوندەکەیان کاول کرد و خەڵکی ئەو گوندەیان دەربەدەر کرد، لەبەر ئەوە ئەم گوندە وەک لانەیەک وابوو بۆ پێشمەرگەی کورد. ئیتر بەعس ئەم شوێنەیان تەعریب کرد تا ساڵانێکی زۆر بەرھەمی زەوییەکانیان دەخوارد تا پرۆسەی ئازادی عێراق. یەکێک لە نیشانەی خۆراگری و بەھیزی ئەم گوندە بوونی دارخورمایەکە کە لەلایەن "حاجی جمیل عبدوڵڵا" چاندراوە[ژێدەر پێویستە]لە ساڵی ١٩٥٥ کە چەندین جار ھەوڵی لەناوبردنی ئەم دارخورمایەیان داوە بە سوتاندن و ھەلکۆلینی قەدی ئەم دارە بەڵام لەناونەچووە و تا ئێستا بەسەوزی ماوەتەوە.


ژمارەی خانووەکان و پڕۆژەکان[دەستکاری]

گوندی تەلەمەتار، ئێستا نۆژەن کراوەتەوە لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR ژمارەی خانووەکانی ئەم گوندە ٣٣ خانووە. ھەروەھا بیری ئیتوازی بۆ لیدرا لەلایەن حکومەتی ھەرێموە کارەبای بۆ ڕاکێشرا بەڵام بێ ئاو و بێ کارەبایە. وە یەکێک لە برۆژە کۆنەکان کە لە سەردەمی عەبباسیەکان ھەولی بۆ دراوە کە یەکێک بووە لە پڕۆژە گرینگەکانی ئەم ناوچەیە بەمەبەستی زیاتر پەرەپێدان و بووژانەوە لە ڕووی ئابووری و وەبەرھێنانەوە، کە ئەویش پڕۆژەی دروست کردنی دارستان و پرۆژەی عەمار کردنی ئاو بووە ئەویش بە دروست کردنی خەندەق لە باشووری رۆژھەڵاتی گوندی تەلەمەتار کە لە نزیک قەزای (دبس) دەست پێ دەکات. ئەم پڕۆژەیەش گرینگیەکی ئابووری ھەبووە لە بۆ ناحیەی قەراج بەگشتی و تەلەمەتار بەتایبەتی.