تێپەڕوشە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
پەڕگە:Username Password.jpg
ناوی بەکارھێنەر و تێپەڕوشە لە ماڵپەڕی وێبلاگی کوردبلاگێر Kurdblogger.com دا بە ناو و وشەی نھێنی نووسراوە.
تێپەڕوشە یان وشەی تێپەڕبوون یان وشەی نھێنی بریتیە لە وشەیەک یان زنجیرەیەک نووسە کە بۆ سەلماندن، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە، یا دەستگەیشتن بە سەرچاوەیەک بەکاردەھێنرێت. پێویستە تێپەڕەووشە وەکو نھێنی بپارێزرێت و نەدرێت بەو کەسانەی کە مۆڵەتی دەستپێگەیشتنییان نییە.
لە کۆمپیوتەر دا تێپەڕەووشە ئاساییانە لەگەڵ ناوی بەکارھێنەر بەکاردێت بۆ دەستگەیشتن بە ھەندێک خزمەتی ئینتەرنێتی کە گرینگترینی ئەوان سیستەمی ئیمەیل یان پۆستی ئەلکترۆنی.