تێسلا مۆدێل ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تێسلا مۆدێل ٣ (بە ئینگلیزی: Tesla Model 3) ئۆتۆمبێلێکی چوار دەرگای تەواو کارەبایی کە لەلایەن کۆمپانیای تێسلا مۆتۆرزەوە دیزاین و بەرھەم ھێنراوە.[١] ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ یەکەمجار لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٦ ناسێندرا و بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵ بۆ کڕیارەکانی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دەستیپێکرد.[٢][٣][٤] تا ٧ی نیسانی ٢٠١٦، ھەفتەیەک دوای ناساندنی، بەرپرسانی کۆمپانیاکە ڕایان گەیاند کە ٣٢٥ ھەزار داواکاری بۆ مۆدێل ٣ کراوە، کە زیاتر لە سێ ھێندەی ژمارەی فرۆشی مۆدێل ئێس تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥. تا ١٩ی نیسان، تێسلا نزیکەی ٤٠٠ ھەزار داواکاری وەرگرتووە. بڵاوکردنەوەی فەرمی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ دەستی پێکردووە. بە گوتەی بەرپرسانی کۆمپانیای تێسلا، ئەم ئۆتۆمبێلە تەواو کارەبایی مەودای لانیکەم ٥٦٠ کیلۆمەتر (٣٤٨ میل)ی ھەیە و شوێنی دانیشتنی ٥ کەسی ھەیە. ئەم ئۆتۆمبێلە ھەردوو گێڕبۆکسی پێشەوە و دواوەی ھەیە، و ھەروەھا توانای خێراکردنی ھەیە لە ٠–١٠٠ کم/لەکاتژمێرێک (٠–٦٠ میل لە کاتژمێرێکدا) لە کەمتر لە ٣ چرکەدا. پێشبینی دەکرێت مۆدێلی ٣ ڕێژەی لێکخشاندنی ٠٫٢١ بێت، کە کەمترە لە ڕێژەی لێکخشاندنی مۆدێلی ئێس (٠٫٢٤) کە نزمترینە لە نێوان ھەموو ئۆتۆمبێلە بەرھەمھێنراوەکاندا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Grant, Alex (November 7, 2017). "Tesla Model 3 production still far behind global demand". EV Fleet World. UK. Archived from the original on June 12, 2018. Retrieved June 7, 2018.
  2. ^ Hawkins, Andrew (July 7, 2017). "Everything you need to know about Tesla Model 3, which is starting production today". The Verge. US. Archived from the original on July 9, 2017. Retrieved July 7, 2017.
  3. ^ Lambert, Fred (July 8, 2017). "Tesla Model 3 – Elon Musk confirms first production unit built". Electrek. Archived from the original on July 9, 2017. Retrieved July 8, 2017.
  4. ^ Akerstedt, Ida (July 4, 2017). "Tesla Model 3 release date 2017 – When is Tesla Model 3 coming out in the UK?". Daily Express. Archived from the original on July 4, 2017. Retrieved July 4, 2017.
  5. ^ "Model 3". US: Tesla. 2019. Archived from the original on November 12, 2019. Retrieved November 15, 2019.