تیرە (ئەندازە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیرەی بازنەیەک

لە ئەندازەدا، بە ھەریەک لەو پارچەھێڵانەی لە خاڵی ناوەندی بازنەیەکەوە دەرباس دەبن و خاڵە کۆتایییەکانیان دەکەوێتە سەر بازنەکە، دەوترێ تیرە. تیرەکان درێژترینی ژێکانی بازنەن. لە کاربردی نوێتری خۆیدا، درێژیی تیرەش ھەر دیسان پێدەوترێ تیرە؛ واتە وشەی تیرە ھەم ئاماژەیە بە پارچەھێڵەکە ھەم ژی بە درێژییەکەی. درێژی ھەریەک لە تیرەکانی بازنەیەکیش دوو ئەوەندەی نیوەتیرەی ئەو بازنەیەیە. ئاشکراشە کە بازنەیەک بێژمار تیرەی ھەیە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]