ترێ ڕەشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ترێ ڕەشە

ترێ ڕەشە جۆرێکە لە میوەی ترێ. ئەو ترێیە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردەھێنرێت و چەندین سوودی ھەیە. ترێ ڕەشە لە ھەندێک وڵات و ھەرێم وەکوو ئیتالیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئێران و کوردستان بەرھەم دەھێنرێت.

سوودەکان[دەستکاری]

ترێ ڕەشە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ،[١][٢] لە نێویاندا چالاککردنی سووری خوێن و ھاندانی سووڕانی لە خوێنبەرەکاندا. سوودەکانی دیکەی ترێ ڕەشە بریتین لە:[٣]

  1. ھاریکارە لە خواردنی ترێ ڕەشە یان شەربەتەکەی لە رێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، لەگەڵ باشترکردنی ھەستیاری دەردانی ئەنسۆلین لە لەشدا بەھۆی بوونی شەکری سووک کە ٤٣ بۆ ٥٣ تێناپەرێنێت.
  2. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن بەرەکان بەشێوەیەکی کاریگەر بەھۆی بوونی ماددەی کیمیاییی ڕووەکی و پاراستنی ماسوولکەی دڵ لە تێکچوون.
  3. ھاندەری ڕێکخستنی ئەرکەکانی مێشک و ژیرییە و توانای لەش بۆ تێگەیشتن باشتر دەکات، مەترسی زەھایمەر و پیربوون ناھێڵێت بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا.
  4. لەش دەپارێزێت لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و منداڵدان و پرۆستات.
  5. ھاندەری نەرمبوونی ڕیخۆڵە و دەرکردنی ژەھرە لە لەش بەھۆی بوونی ڕیشاڵی خۆراکی.
  6. پاکەرەوەیەکی باشی پێست و پاراستنە لە پیربوون و بەساڵاچوون.
  7. ھاندەری چالاککردنی سووری خوێنە کە پەیوەندیدارە بە جەڵتەوە.
  8. لەش دەپارێزێت لە ھەوکردنی جیاواز و بوونی ماددەی دژە ھەوکردن و ئۆکسان.
  9. چارەسەری ئەنیمیا دەکات بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاسنەوە.
  10. ھاندەری دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێنە و خوێنبەرەکان فراوان دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی ترێی ڕەش. وێستگە (لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢.
  2. ^ ترێی ڕەش بخۆن، لەم نەخۆشیانە پارێزراو دەبن. کوردیو (لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢.
  3. ^ گرینگترین سودەکانی ترێی ڕەش. ئاژانسی زاگرۆس (لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢.