بەھانگارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەھانگارە (بە ھیندی: भानगढ़) گوندێکی ھیندستانە، بە گوندە وێرانە مێژوویییەکە بەناوبانگە. سەر بە شارەوانیی ڕەژگارە لە ناوچەی ئەلواری پارێزگای ڕاژەستان، ھاوسنوورە لەگەڵ پارکی نیشتمانیی ساریسکا تایگەر ڕیسێرڤ(Sariska Tiger Reserve).

بەھانگارە شوێنێکە کەوتۆتە نێوان ژایپۆر و دێھلی وە بە وێرانەکە ناسراوە، ناوچەیەکی بەر لەمێژووە گرنگیەکی زۆری ھەیە لەلایان ھیندۆسەکانی ماندێری گۆپیناس و شیڤ و ھانومان و گانێش و ڤیشاڵ دەڤتا و لاڤینا دەڤی و کەشاڤ. ئەم ناوچەیە بەدرێژایی ڕێگای سەرەکیەکەی شوێنی بازاڕگەری ھەیە لەگەڵ خزمەتگوزاری و پەڕستگا و کۆشک، تەواوی گوندەکە بە تەپۆڵکە داپۆشراوە و سەر تەپۆڵکەکانیش بە دیواری بەرردین پەرژین کراوە. کە پێنج دەرگای ھەیە بۆ ھاتوچۆ. 

ئەم گوندە لەساڵی ١٥٧٣ دروست کراوە، لەسەردەمی فەڕمانڕەوایی کاکواھاڕاژپۆت لە ناوچەی ژایپوربەئاگوانت. لەدوای ھێرشی مەغۆلەکان بۆ سەر گوندەکەو ناوچەکە لە ١٧٢٠ گوندەکە خەڵکی تێدا نەماو ڕۆژبەڕۆژ ژمارەیان کەم بویەوە تاوەکو ١٧٨٣وەک گوندێکی ئاینی و گەشتیاری ناسرا.

لە ئێستا چوونە ژوورەوە لە دوای خۆڕھەڵاتن و پێش خۆڕئاوا قەدەغەیە، بۆ ھەموو کەسێک، ئەم قەدەغەکردنە بەشێوەی یاسایی لەلایان فەرمانڕەواکانی ھیندستان دەرچوە و ھەرکەسێک سەرپێچی بکات بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

زانیاریی زیاتر[دەستکاری]

Mandawa, Devi Singh (2001) dîroka Kcwahon. Jodhpur (di Hindi)