بەرگری سیسیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرگری سیسیلی
abcdefgh
8
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
g8 black knight
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
d7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
c5 black pawn
e4 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
d2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
b1 white knight
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
g1 white knight
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
جووڵەکان

1. e4 c5

ئکش B20-B99
بنەچە جیولیۆ پۆلێرۆ، ١٥٩٤
ناونراوە پاش سیسیلی
باوان یاری سەربازی شا

بەرگری سیسیلی (بەئینگلیزی: Sicilian Defence) یەکێکە لە کردنەوەکانی شەتڕەنج کە دەست پێ دەکات بە جووڵەکانی:

1. e4 c5

بەرگری سیسیلی یەکێکە لە باوترین و ناودارترین وەڵامەکانی ڕەش بۆ جووڵەی e4 ـی سپی "کە لەڕاستیدا، پێشنیار کراوە کە 1. d4 سەرکەوتووترین جووڵەی سەرەتایی سپی بێت، ئەویش تەنیا بەھۆی ئەوەی 1...c5 بەھێزترینە دژە بە e4." گراندماستەر جۆن نەن ناودارێتی بەرگری سیسیلی ئەداتە پاڵ "سرووشتی شەڕانگێزێتییەکەی. لەزۆربەی ھێڵەکاندا، ڕەش بەتەنیا کار بۆ یەکسانبوونی یارییەکە ناکات، بەڵکو بگرە بۆ کەڵک وەرگرتنیش کار دەکات. ڕێگرییەکە ئەوەیە کە سپی زۆرینەی کات دەستپێشخەرییەکی زووتری ھەیە، بۆیە پێویستە ڕەش ئاگادار بێت کە نەبێتە قوربانی ھێرشێکی خێرای سپی."

زووترین تۆمارە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم بەرگرییە لە سەدەی شانزەھەمدا لەلایەن ھەردوو یاریزانی ئیتاڵی جیولیۆ پۆلێرۆ و خواکینۆ گرێکۆوە بەکارھاتووە.

چەمکی گشتی[دەستکاری]

بە جووڵاندنی سەربازی c دوو خانە بۆ پێشەوە، ڕەش کۆنترۆڵی خانەی d4 دەکات و شەڕدەکات لەپێناو گرتنی ناوەڕاستی بۆردەکەدا. ئەگەرچی 1...c5 ھاوشێوەی 1...e5 کاردەکات، کە یەکێکە لە باشترین وەڵامەکانی ڕەش بۆ e4، بەڵام c5 تەواو ئەو ھاوتابوونە دەشکێنێت و باشتر کۆنترۆڵی ناوەڕاست دەکات. جووڵەی e4 ـی سپی ئەوە دەگەیەنێت کە سپی پێی خۆشە لە باڵی شاوە ھێرش بکات، لەکاتێکدا c5 ـی ڕەش بەپێچەوانەوە ھێرش لەلای شالیارەوە ئاسانتر دەکات. یەکێکی دی لە باشییەکانی ئەم بەرگرییە ئەوەیە کە دواتر سپی 2. d4 دەست پێ دەکات، کە ئەویش بۆخۆی بەھێزکردنێکی گەورەی ناوەڕاستە بۆ سپی، بەڵام لەکاتێکدا کە ڕەش سەربازی c ناردبێتە ناوەڕاست، دەتوانێت لەگەڵ سەربازی d ـی سپیدا ئاڵوگۆڕی بکات. بەمەش ڕەش سەربازی لایەکانی خۆی گۆڕییەوە لەگەڵ سەربازێکی ناوەڕاستی سپی.

زۆربەی جارەکان یارییەکان بەم جۆرە بەردەوامی دەبێ:

1. e4 c5
2. Nf3 d6
3. d4 cxd4

وەک دەبینین، لەم شوێنەدا ڕەش دوو سەربازی ناوەڕاستی ماوە، لەکاتێکدا سپی بەتەنیا سەربازێک.

سیسیلی کراوە 2.Nf3 و 3.d4[دەستکاری]

زۆرتر لە %٧٥ی ئەو یارییانەی کە بە 1. e4 c5 دەست پێ دەکەن، بەردەوام دەبن بۆ 2. Nf3، کە ئیدی لێرەدا سێ ھەڵبژاردەی سەرەکی ھەیە بۆ ڕەش کە وەڵامی پێ بداتەوە کە بریتیین لە 2...d6 یان 2...Nc6 یاخود 2...e6. لەو ھێڵانەدا کە سپی دەست دەکات بە 3. d4، ناسراوە بە یاری سیسیلی کراوە، ئەمەش دەبێتە ئەنجامی درووست بوونی چەندین ھەڵوێستی ئاڵۆز. سپی لە گەشەپێدانی داشەکانیدا لەپێشەوەیە و بۆشایی زۆرتری ھەیە لەباڵی شادا و ئەتوانێت بەکاری بەرێت بۆ دەستپێکردن بە ھێرش. ئەم بارەی باشەی سپی ھاوتاکراوەتەوە بەوەی کە ڕەش جووتێک سەربازی ناوەڕاستی ماوە بەرامبەر بە سەربازێکی سپی، کە ئەمەش لەئەنجامی گۆڕینەوەی سەربازی d سپی بوو بە سەربازی c ڕەش. ھەروەھا، ڕەش بەھۆی ھەبوونی فایلی کراوەی c، کە ئەتوانێت بەکاری بەرێت بۆ ھێرشی بەھێز لەباڵی شالیارەوە، یارییەکەی ھاوتا کردۆتەوە.

2...d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3[دەستکاری]

abcdefgh
8
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
d6 black pawn
f6 black knight
d4 white knight
e4 white pawn
c3 white knight
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
هەڵوێست لەدوای 1.e4 c5 2.Nf3 d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3

باوترین جووڵەی ڕەش لەدوای 2.Nf3 جووڵەی 2...d6 ـە. ئەمە ڕەش ئامادە دەکات بۆ ...Nf6 کە ھێرش دەکتە سەر سەربازی e بەبێ ڕێ دان بە ھاتنە پێشەوەی سەربازەکە بۆ e5. یاری زۆرینەی جار بەردەوام دەبێت بۆ3.d4 cxd44.Nxd4 Nf6 5.Nc3. ھەندێک جار 3...Nf6 4.Nc3 cxd4 5.Nxd4 یاری پێ دەکرێت کە ھەمان ئەنجامی ھەیە. لەم ھەڵوێستەدا ڕەش دەتوانێ جووڵە بکات بۆ سێ لق و پۆپی سەرەکی کە بریتین لە نایدۆرف (5...a6دراگۆن (5...g6کلاسیکی (5...Nc6) و ھەروەھا شێڤێنینین (5...e6). ھێرشی ڤینیسیا (5...e5 6Bb5+) و لق و پۆپی کۆپرێیچیک (5...Bd7) زۆر بەکەمی یارییان پێ دەکرێت.5...e5 زۆرجار بە ھەڵە دادەنرێت ئەگەر ڕەش ئەنجامی بدات.

چەند ڕێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ھەردوو سپی و ڕەش کە لابدەن لەو جووڵانەی سەرەوە. لەدوای 3...cxd4، سپی ھەندێ جار یاری بە 4.Qxd4 دەکات، کە ناسراوە بە لق و پۆپی چێکھۆڤەر، کە ئامادەکارییە بۆ جووڵەی 4...Nc6 لەگەڵ 5.Bb5 Bd7 6.Bxc6، لەکاتێکدا سپی ئومێد دەخوازێت کە پێشکەوتنی خۆی لە گەشەپێدانی پارچەکانیدا ھەڵوێستەکە بەرامبەر کاتەوە بۆ ھەبوونی جووتە فیلی ڕەش. ڕەش دەتوانێت خۆی بەدوور بگرێت لەو ھێڵە بە یاریکردنی 3...Nf6، کاتێک کە 4.Nc3 cxd4 5.Nxd4 گەڕاندنەوەیە بۆ ھێڵی سەرەکی. بەھەرحاڵ، سپی ھەڵبژاردنی ھەیە لەبەردەم 4.dxc5!?، کاتێک کە ڕەش توانی یاریکردنی 4...Nxe4 یان 4...Qa5+ ـی ھەبێت. یەکێک تر لە ھێڵە ناباوەکان بریتییە لە 3...cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.f3!? کە ناسراوە بە لق و پۆپی پرینس، کە ھەوڵی ھێشتنەوەی ھەڵبژاردنی c4 دەدات ھاوشانی ھەبوونی گرێی مارۆچی.

لق و پۆپی نایدۆرف:5...a6[دەستکاری]

لق و پۆپی نایدۆرف یەکێکە لە باوترین سیستەمەکانی کە ڕەش دەتوانێت لە بەرگری سیسیلیدا بەکاری بەرێت. ویستی نایدۆرف لە یاریکردنی 5...a6 بریتیی بوو لە ئامادەکاریی بۆ یاریکردنی ...e5 لە جووڵەی دواتردا، ئەمەش بۆ وەرگرتنی بۆشاییەکی زیاتر لە ناوەڕاستدا. یاریکردنی 5...e5?! بەبێ ...a6 وەڵام دەدرێتەوە بە 6.Bb5+! لەلایەن سپییەوە، کە لێرەدا پێویست دەکات ڕەش یان 6...Bd7 یاری پێ بکات یاخود 6...Nbd7. بێ گوومان 6...Bd7 ڕێگەدەدات بە سپی کە فیلی سپی لەگەڵ ڕەشدا بگۆڕێتەوە، کە لەدوای ئەمەشەوە خانەی d5 گەلێک بێ ھێز دەبێ. بەڵام 7.Nf5 ڕێگەدەدات کە ڕەش بەتەنیا بەیەک ڕێگە پارێزگاری لە سەربازی d بکات، ئەویش بەیاریکردنی جووڵەی نامۆی 7...a6 8.Bxd7+ Qxd7. لەھەردوو بارەکەدا، یاریی سپی باشترە.

abcdefgh
8
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
b7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
a6 black pawn
d6 black pawn
f6 black knight
d4 white knight
e4 white pawn
c3 white knight
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
لق و پۆپی نایدۆرف: 1.e4 c5 2.Nf3 d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 a6

بەم شێوەیە، بەیاریکردنی 5...a6، ڕەش بەتەواوی سپی دەبەستێتەوە لە کشکردنی فیل لەخانەی b5 دا. بەم جۆرەش جووڵەی ...e5 ئەشێت جووڵەی دواتری ڕەش بێت. بەگشتی، 5...a6 دیسان ڕێگری لە جووڵەی ئەسپی سپی بۆ خانەی b5 دەکات، ھەروەھا یارمەتی پێکھێنانی شێوەی باڵی شالیاری ڕەش دەکات بە ئامادەکردن بۆ پاڵنانی سەربازی b7 بۆ b5. پلانی 5...a6 کە دوا بەدوایدا ...e5 دێت، نوێنەرایەتی شێوازی تەقلیدی لق و پۆپی نایدۆرف دەکات. دواتر، گاری کاسپارۆڤ گۆڕانی لەڕێزبەندی جووڵەکانی نایدۆرفدا کرد بە یاریکردنی 5...a6، بەڵام دواتر یاریکردنی ...e6 نەک ...e5. کاسپارۆڤ پێی وایە جووڵەی پڕاوپڕی 5...e6 (کە دەکاتە لق و پۆپی شێڤێنینین، کە لەخوارتر باسی لێوەکراوە) ڕێگە بە جووڵەی 6.g4 دەدات، کە یەکێکە لەمەترسیدارترین ھێڵەکانی سپی دژ بە لق و پۆپی شێڤێنینین. بەیاریکردنی 5...a6 لەپێشدا، ڕەش بەشێوەیەکی کاتیی ڕێگری لە g4 ـی سپی دەکات و چاوەڕێ دەکات کە سپی یاریی بەچی دەکات لەبری g4. زۆربەی جار، یاریی تەقلە دەدات بۆ لق و پۆپی شێڤێنینین.

لەئێستادا، باوترین چەکی سپی دژ بە نایدۆرف بریتییە لە 6.Be3. ئەمە ناو دەبرێت بە ھێرشی ئینگلیزی لەبەرئەوەی کە باوێتی وەرگرت بەھۆی گراندماستەرە ئینگلیزییەکانی وەک موورای چاندڵەر، جۆن نەن، و ھەروەھا نایجڵ شۆڕت لە ١٩٨٠کاندا. بیرۆکەی سپی بریتییە لە یاریکردنی f3 و Qd2 و g4 و 0-0-0 (ماڵکردن لەباڵی شالیاردا). ڕەش دەتوانێت وەڵام بداتەوە بە 6...Ng4 یان 6...e5 یان 6...e6. بۆ ڕێگەگرتن لە ...Ng4، سپی ھەندێک جار دەست پێ دەکات بە 6.f3 بەلەجیاتی، بەڵام ئەمە ڕێگە دەدات بە 6...Qb6!. شێوازێکی ھێرشی پەیوەندیدار بریتییە لە 6.Be3 e6 7.g4، کە ناسراوە بە ھێرشی ھەنگاریی یان ھێرشی پێرێنای.

پێشتر، 6.Bg5 e6 7.f4 ھێڵی سەرەکی نایدۆرف بوو، کاتێک کە سپی ھەڕەشەی ھێرشی بۆ سەر ئەسپی ھەڵواسراو بە 8.e5 دەبێت. ڕەش بە ئاسانیی دەتوانێت ھەڵواسینەکە بشکێنێت بە 7...Be7، کاتێک کە سپی زۆربەی کات یاریی 8.Qf3 و 9.0-0-0 دەکات. ھەندێک جێگرەوەی ڕەش بریتیین لە 7...Qb6، کە ناسراوە بە لق و پۆپی سەربازی ژەھراوی کە باوێتی بەھۆی بۆبی فیشەرەوە دەستەبەر کرد، و ھەروەھا 7...b5، ناسراو بە لق و پۆپی پۆڵوگاڤێسکی، کە خاڵێکی تەکتیکی ھەیە لە 8.e5 dxe5 9.fxe5 Qc7! 10.exf6 Qe5+ بۆ بردنەوەی فیلێک لەبری ئەسپ.

سپی ھەڵبژاردنی تری ھەیە لە جووڵەی شەشەمدا. 6.Be2 ئامادەکاریی دەکات بۆ ماڵکردن لەباڵی شادا کە جێگرەوەیەکی ئارامترە لە 6.Be3 and 6.Bg5. ئێفیم گێڵەر لە لایەنگرە یەکەمینەکانی ئەم جووڵەیە بوو، پاش ئەوەی ڕەش توانای مانەوەی لە جێگەیەکی بێ خەوشی نایدۆرفدا دەبێت لەگەڵ 6...e5 یان بازدان بۆ شێڤێنینین لەگەڵ 6...e6. ئەگەرەکانی تری بەردەوام بوون بۆ سپی بریتیین لە 6.f4 و 6.Bc4 (ھێرشی فیشەر-سۆزن) و 6.g3 و ھەروەھا 6.h3 (ھێرشی ئادەمس، ناونراوە پاش ویڤەر ئادەمس)، کە چەندین جار لەلایەن بۆبی فیشەرەوە بەکارھاتووە.

لق و پۆپی دراگۆن:5...g6[دەستکاری]

abcdefgh
8
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
h7 black pawn
d6 black pawn
f6 black knight
g6 black pawn
d4 white knight
e4 white pawn
c3 white knight
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
لق و پۆپی دراگۆن: 1.e4 c5 2.Nf3 d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 g6

لە لق و پۆپی دراگۆندا، ڕەش فیلی تاریک یاخود ڕەشی فیانچێتۆ دەکات لەسەر لارەھێڵی h8–a1. ئەم لقە لەپاش فیدۆر دوز-خۆتیمیریسکییەوە ناونرا لە ١٩٠١دا، کە ئەو بۆخۆی تێبینی ئەوەی کرد کە شێوازی پێکھاتەی سەربازەکانی باڵی شای ڕەش (سەربازەکانی خانەکانی d6 و e7 و f7 و g6 و h7) لە شێوازی ڕیزبوونی ئەستێرەکانی دراکۆ دەچن. سامناکترین ھێرشی سپی بۆ سەر لق و پۆپی دراگۆن بریتییە لە ھێرشی یۆگۆسلاڤی، کە جیا دەکرێتەوە بە جووڵەکانی 6.Be3 Bg7 7.f3 0-0 8.Qd2 Nc6، کاتێک کە ھەردوو لە 9.0-0-0 و 9.Bc4 دەشێن لە نۆیەمین جووڵەدا یارییان پێ بکرێت لەلایەن سپییەوە. ئەم لق و پۆپە دواتر دەگوازرێتەوە بۆ یارییەکی زۆر بەتین و توند و تیژ و ھاوکات ئاڵۆز بەھۆی ئەوەی یاریزانانە بەپێچەوانەی ئاڕاستەی یەکترەوە ماڵ دەکەن و ئەمەش دەبێتە پێشبڕکێیەک لەنێوان ھەردوولادا بۆ ھێرشکردن. جێگرەوەی تری باش بۆ سپی لە بری ھێرشی یۆگۆسلافی بریتییە لە جووڵەی 6.Be2، ناسراو بە لق و پۆپی کلاسیک، و ھەروەھا 6.f4، ناسراوە بە ھێرشی لێڤێنفیش.

لق و پۆپی کلاسیکی:5...Nc6[دەستکاری]

ئەم لق و پۆپە دەکرێت بێتە دی لە دوو ڕیزبەندی جیاوازی جوولەوە. دەکرێت بھێنریتە دی لە 1.e4 c5 2.Nf3 d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 Nc6 یاخود لە 1.e4 c5 2.Nf3 Nc6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 d6 ـەوە. ڕەش زۆر بەسادەیی ئەسپەکەی دێنێتە سەر خانە سرووشتییەکەی و ڕەنگە بشگۆڕێت بەگۆڕانی گەشەپێدانی فیلی شا.

باوترین وەڵامی سپی بریتیی دەبێت لە 6.Bg5، ناسراو بە ھێرشی ریشتەر-ڕاوزەر (کۆدی ئکش: B60et). جووڵەی 6.Bg5 داھێنانی کۆرت ڕیشتەر بوو، کە ھەڕەشەی خستنەسەریەکی سەربازەکانی ڕەش دەکات لەدوای Bxf6، کە وادەکات ڕەش ئومێدی یارکردنی بە لق و پۆپی دراگۆن نەمێنێت. پاش 6...e6، ڤسێڤۆڵد ڕاوزەر پلانی مۆدێرنی Qd2 و 0-0-0 ـی لە ١٩٣٠یەکاندا پێشنیار کرد. پاڵەپەستۆی سپی لەسەر سەربازی d زۆر کات ڕەش ناچار دەکات کە بە Bxf6 وەڵام بداتەوە لەگەڵ ...gxf6 لەبری لێدانەوە بە پارچەیەک (بۆ نموونە شالیار لەسەر d8) کە ئەویش بۆ پارێزگاریکردنە لە سەربازی d.

abcdefgh
8
a8 black rook
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
c6 black knight
d6 black pawn
f6 black knight
d4 white knight
e4 white pawn
c3 white knight
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
لق و پۆپی کلاسیکی:1.e4 c5 2.Nf3 d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 Nc6

ئەمە دەبێتە لاوازبوونی پێکھاتەی سەربازی باڵی شا، لەبەرامبەریشدا ڕەش جووتە فیلەکەی بەدەست دێنێ لەگەڵ ھەبوونی سەربازێکی زۆرتر لە ناوەڕاستدا، کە ئەمانە بۆخۆی شتانێکن شکاندنیان و ھەڵە دۆزینەوە تیایاندا گەلێک گران دەبێت.

لق و پۆپێکی دیکە بریتییە لە 6.Bc4، کە ناودەبرێت بە "سۆزین" (کۆدی ئکش: B57). ئەم جۆرە فیل دەردەپەڕێنێتە سەر خانەیەکی گەلێک ھێرشخواز. ڕەش زۆرینەی جار وەڵام دەداتەوە بە 6...e6 ئەمەش بۆ سنووردارکردنی مەودای فیلە سپییەکەی سەر c4، بەڵام سپی دەتوانێت دواجار پاڵەپەستۆ بخاتە سەر سەربازی e6 بە پاڵنانی سەربازی f بەرەو پێشەوە بۆ f5. سپی دەتوانێت یان ماڵ بکات لەباڵی شاوە بە جووڵەی 7.Bb3 a6 8.0-0 (ھێرشی فیشەر-سۆزن، کە ناونراوە پاش بۆبی فیشەر و ماستەری ڕووسی ڤێنیامین سۆزن، کە ھێرشەکەی داھێنا لە ١٩٣٠یەکاندا)، یاخود ماڵ بکات لەباڵی شالیاردا بە جووڵەکانی 7.Be3 Be7 (یاخود 7...a6) 8.Qe2 و 9.0-0-0 (ھێرشی ڤێڵیمیرۆڤیچ). لەبری 6...e6، ڕەش دەتوانێت ھەوڵی جووڵەی بێنکۆ بدات، کە بریتییە لە 6...Qb6، کە سپی ناچار دەکات کە چارەنووسی ئەسپی d4 یەکلا بکاتەوە. ئەمە زۆر جار بەرەو ھێڵێکی ھەڵوێستدارانە دەچێت وەک لە ڕازۆر-بەتین.

6.Be2 ھێڵی کلاسیکییە (کۆی ئکش: B58). ڕەش دەتوانێت ھەڵبژێرێت لەنێو 6...e5 یان 6...e6 کە یارییەکە دەگوازێتەوە بۆ لق و پۆپی شێڤێنینین. ھەروەھا 6...g6 کە یاری ڕاگوێز دەکات بۆ لقی کلاسیکی لق و پۆپی دراگۆن. بەجووڵەی ...e5 پاشان 7.Nf3 بەردەوامیی دەبێت ...h6 8.O-O Be7 9.Re1. ھەروەھا 7.Nb3 جووڵەیەکی بزۆکە.

لق و پۆپی شێڤێنینین:5...e6[دەستکاری]

لە لق و پۆپی شێڤێنینیندا، سەنتەرێکی تەسک بۆخۆی درووست دەکات (سەربازەکانی سەر خانەکانی d6 و e6 نەک e5) و خۆی ئامادە دەکات بۆ ماڵکردن لەباڵی شادا. لەم ڕوانگەیەوە،

abcdefgh
8
a8 black rook
b8 black knight
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
d6 black pawn
e6 black pawn
f6 black knight
d4 white knight
e4 white pawn
c3 white knight
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
لق و پۆپی شێڤێنینین: 1.e4 c5 2.Nf3 d6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 e6

پۆڵ کیرێس لە ١٩٤٣دا 6.g4 ـی پێشنیار کرد، کە ناسراوە بە ھێرشی کیرێس.6.f4 جووڵەی باون. لێرەدا سپی بەنیازە کە ئەسپی ڕەش دووربخاتەوە بە جوڵەی سەرباز بۆ g5. ئەگەر ڕەش ڕێگری لەمە بکات بە 6...h6، کە باوترین وەڵامی ڕەشە، ئەوا سپی بۆشاییەکی زۆرتر داگیر دەکات لەسەر بۆردەکە و ڕەش دەترسێنێت لە ماڵکردن لەو ناوچەیەدا، و ھەروەھا دەکرێت دواتر Bg2 یاری پێ بکات. ئەگەر ئاڵۆزییەکان دوای 6.g4 بەدڵی سپی نەبوو، باشترین جێگرەوە 6.Be2 ـە کە دەبێتە ھۆی کە ڕەش وەڵام بداتەوە بە 6...a6 (ئەم ھەڵوێستە دەکرێت بە ھۆی نایدۆرفیشەوە بێتە دی لەڕێی 5...a6 6.Be2 e6) 7.0-0 Be7 8.f4 0-0. ھەروەھا 6.Be3 و

بیردۆزی سپی لێرەدا بریتییە لەوەی کە ڕەش دەتوانێت ھاوسەنگی ڕابرێت لە ھێرشی کیرێسدا، کە لەئێستادا یاریزانان پێیان باشە کە ڕێگری لێ بکەن بەوەی کە لەپێشدا 5...a6 ئەنجام بدەن، ئەمەش بیرۆکەی گاری کاسپارۆڤ بوو. بەھەرحاڵ، ئەگەر سپی ھێشتا بیەوێت جووڵەی g4 ئەنجام بدات، دەشێت ئامادەکاریی بۆ بکات بەوەڵامدانەوە پێشینەی 5...a6 بە جووڵەی 6.h3 (بۆبی فیشەر ھەندێک جار ئەنجامی داوە) یاخود 6.Rg1.

2...Nc6 3.d4 cxd4 4.Nxd4[دەستکاری]

2...Nc6 جوڵەیەکی گەشەپێدانی سرووشتییە، ھەروەھا ئامادەکارییە بۆ ...Nf6 (وەکوو 2...d6، ڕەش بەمە سپی دەوەستێنێت لە وەڵامدانەوە بە e5). لەدوای 3.d4 cxd4 4.Nxd4، باوترین وەڵامی ڕەش بریتییە لە 4...Nf6، کاتێک کە سپی زۆربەی کات وەڵام دەداتەوە بە 5.Nc3. لەم خاڵەدا، ڕەش دەتوانێت یاری بە 5...d6 بکات، کە یارییەکە دەگوازێتەوە بۆ لق و پۆپی کلاسیکی، یان 5...e5، کە پێشی دەگووترێت لق و پۆپی سڤێشنکۆڤ، یاخود 5...e6 کە ناسراوە بە لق و پۆپی چوارە ئەسپ. بەدەر لە جووڵەی 4...Nf6، گرنگترین جووڵەی ڕەش بریتییە لە 4...e6 (کە یاری دەگوازێتەوە بۆ لق و پۆپی تایمانۆڤ)، یان جووڵەی 4...g6، کە ناسراوە بە دراگۆنی تاودراو، و ھەروەھا 4...e5 کە پێشی دەگووترێت لق و پۆپی کەڵاشنیکۆڤ.

abcdefgh
8
a8 black rook
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
g8 black knight
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
d7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
c6 black knight
d4 white knight
e4 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
b1 white knight
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
هەڵوێست لەپاش 1.e4 c5 2.Nf3 Nc6 3.d4 cxd4 4.Nxd4

ھەڵبژاردەی ناباوتر بریتیین لە 4...Qc7، کە دەشێت دواتر تەقلە بدات بۆ لق و پۆپی تایمانۆڤ، و ھەروەھا 4...Qb6، ناسراو بە لق و پۆپی گراڤیز.

لق و پۆپی سڤێشنیکۆڤ:4...Nf6 5.Nc3 e5[دەستکاری]

لق و پۆپی سڤێشنیکۆڤ لەلایەن ئێڤگێنی سڤێشنیکۆڤ و جێننادی تیمۆشچێنکۆوە داهێنرا لە ١٩٧٠دا. پێش ئەم هەوڵەی ئەوان، ئەم لق و پۆپە ناو دەبرا بە لق و پۆپی لاسکەر-پێلیکان. ئیمانوێڵ لاسکەر جارێک یاری بەم لق و پۆپە کرد لە یاری پاڵەوانییەتی جیهاندا دژ بە کارڵ شلێشتەر و هەروەها جۆرج پێلیکان چەند جارێکی کەم یاریی پێ کردووە لە ١٩٥٠کاندا، بەڵام مامەڵەکردنی سڤێشنیکۆڤ ئەو کلیلە بوو کە دووبارە ئەم لق و پۆپەی چالاک کردەوە. جووڵەی 5...e5 لە جووڵەیەکی دژەهەڵوێستدارانە دەچێت بەجۆرێک کە ڕەش وا دەردەکەوێت کە سەربازێکی بەجێماوی لە d دا هەبێت و لاوازیی هەبێت لە d5 ـدا. ئەم کردنەوەیە باوێتی وەرگرت کاتێک کە سڤێشنیکۆڤ لە ٧٠ و ٨٠ کاندا ئەو گرنگییە بزۆکەی ئەم کردنەوەیەی دیت کە بۆ ڕەش هەیەتی. ئەمڕۆ ئەم جۆرە کردنەوەیە گەلێک باوە لەنێو گراندماستەرەکان و یاریزانەکاندا. ئەگەرچی هەندێک هێڵی پڕە لەکێشە بۆ ڕەش، بەڵام هێشتا بە بەرگرییەکی سەرەکی و دڵخواز دادەنرێت. هێڵی سەرەکی لەپاش 5...e5 بەم شێوەیە دەبێ:

6. Ndb5

ئەم جووڵەیە جووڵەیەکی وەخەرچێنەری بیردۆزییە، کە هەڕەشەی جووڵەی Nd6+ دەکات. هەموو جووڵەکانی دیکە وا دەردەکەون کە کواڵتییەکی ئاسان بە ڕەش بدەن. Nxc6 زۆربەی کات ڕووبەڕووی 6...bxc6 دەبێتەوە، کاتێک کە ڕەش سەربازێکی زیادە دێنێتە ناوەڕاستەوە کە یارییەکی باشی پێ دەبەخشێت. جێگرەوەش دەشێت 6...dxc6 7.Qxd8+ Kxd8 بێت کە بێ کەم و کوڕیی یارییەکە یەکسان دەکاتەوە. 6.Nb3 و 6.Nf3 دەتوانێت ڕووبەڕووی 6...Bb4 بێتەوە، کە هەڕەشەی بردنەوەی سەربازێک بۆ سپی دەکات لە سەر خانەی e4. 6.Nf5 ڕێگەدەدات بە 6...d5! 7.exd5 Bxf5 8.dxc6 bxc6 9.Qf3 Qd7.[١] 6.Nde2 ڕووبەڕووی 6...Bc5 یان 6...Bb4 دەبێتەوە [٢]

6...d6

ڕەش ڕێگە نادات بە 7.Nd6+ Bxd6 8.Qxd6، کاتێک کە جووتە فیلی سپی سوود بۆ سپی تۆمار دەکەن.

7. Bg5

سپی ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی ئەسپی سەر f6 لەناو بەرێت، هاوکات کۆنترۆڵی ڕەش بەسەر خانەی d5 دا لەناو دەبات. جێگرەوەیەکی ناباوتر 7.Nd5 Nxd5 8.exd5 Nb8 (یان 8...Ne7)، کاتێک کە سپی هەوڵی خۆی دەدات بۆ سوودمەندبوون لە هێزی سەربازەکانی خۆی لە باڵی شالیاردا لەکاتێکدا ڕەش هەوڵی وەڵامدانەوە دەدات لەباڵی شاوە.

7...a6

ڕەش ئەسپی سپی ناچار دەکات کە بگەڕێتەوە بۆ a3

8. Na3

جووڵەی 8.Bxf6ی کتوپڕ ڕەش ناچار دەکات کە 8...gxf6 ئەنجام بدات، کاتێک پاش ئەوەی 9.Na3 ڕەش دەگوازێتەوە بۆ هێلی سەرەکی لەگەڵ جووڵەی 9...b5 یاخود تێکچوون لەگەڵ 9...f5!?

8...b5!

abcdefgh
8
a8 black rook
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
h8 black rook
f7 black pawn
g7 black pawn
h7 black pawn
a6 black pawn
c6 black knight
d6 black pawn
f6 black knight
b5 black pawn
e5 black pawn
g5 white bishop
e4 white pawn
a3 white knight
c3 white knight
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
لق و پۆپی چێڵیابینسک: 6.Ndb5 d6 7.Bg5 a6 8.Na3 b5
8...b5! داهێنانی سڤێشنیکۆڤ بوو. ئەم جووڵەیە کۆنترۆڵی خانەی c4 دەکات و هەڕەشەی یەک لەدووی ئەسپێک دەکات لە جووڵەی دواتر لەخانەی b4 دا. پێشتر، ڕەش 8...Be6ی ئەنجام داوە (لق و پۆپی بێرد)، کە ڕێگە دەدات بە ئەسپی سەر a3 کە بگەڕێتەوە بۆ ژیان ئەویش بە جووڵەی 9.Nc4. کۆی لق و پۆپەکە تا 8...b5 ناو دەبرێت بە لق و پۆپی چێڵیابینسک. دەشێت ئەم لقە بێتە دی بە ڕیزبەندێکی دیکەش کە برتییە لە 1.e4 c5 2.Nf3 e6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 Nf6 5.Nc3 Nc6 6.Ndb5 d6 7.Bf4 e5 8.Bg5 a6 9.Na3 b5 کە یەک جووڵە درێژتر دەبێتەوە. (جووڵە ڕیزبەندی جێگرەوە دەتوانێت جێگرەوەی دیکە بداتە سپی، کە تیایاندا 6.Nxc6 bxc6 7.e5 Nd5 8.Ne4 بەنیازی c4 ـەوە و هەروەها گامبتی 6.Be2 Bb4 7.0-0!?، کە ڕێگە دەدات بە Bxc3 8.bxc3 Nxe4، بوونی هەیە.) ژمارەی جووڵەکان لەم گفتوگۆیەدا بنیاد نراوە لەسەر جووڵە ڕیزبەندەکان کە بە تۆخی نووسراون.

لق و پۆپی سڤێشنیکۆڤ باوێتییەکی زۆری وەرگرت لە پلەی مامۆستایی شەتڕەنجدا. پاڵپێوەنانی ...e5 لەلایەن ڕەشەوە لەجووڵەیەکی دژەھەڵوێستدارانە دەچێت چونکە سەربازی d دەکاتە سەربازێکی بەجێماو و خانەی d5 بێ ھێز دەکات. بەھەرحاڵ، ڕەش سەنتەرێکی بەھێز درووست دەکات بەم جۆرە و کاتیش بەدەست دەھێنێت بەھۆی ئەسپی سپییەوە، کە پاڵی پێوەنراوە بۆ سەر قەراغی بۆردەکە بۆ سەر خانەی a3. یاریزانانی جیھانی ئەم لق و پۆپەیان بەکارھێناوە، وەک ڤلادیمێر کرامنیک، ڤێزێڵین تۆپاڵۆڤ، تەیموور ڕەجەبۆڤ، بۆریس گێڵفاند، مایکڵ ئادەمز و ھەروەھا ئەلێکساندەر خەلیفمان و چەندین یاریزانی دیکە.

لە ھێلکاریی بەرامبەردا، لەدوای 8...b5 ـەوە، سپی ھەڕەشەی ...b4 کپ دەکات بە یاریکردنی جووڵەی 9.Bxf6 یان 9.Nd5. پاش 9.Bxf6، جووڵەی 9...Qxf6?! 10.Nd5 Qd8 شکست دێنێت بۆ یاریکردن بە 11.c4 b4 (جووڵەی 11...bxc4 12.Nxc4 باشە بۆ سپی، چونکە ھەڕەشەی 13.Qa4 دەکات) 12.Qa4 Bd7 13.Nb5! axb5 14.Qxa8 Qxa8 15.Nc7+ Kd8 16.Nxa8 و ھەروەھا ئەسپیش دەتوانێت ھەڵبێت لەڕێگەی b6 ـەوە. بەم جۆرە 9...gxf6 سەپێنراوە، کاتێک کە سپی بەردەوام دەبێت بە 10.Nd5. ئەسپی بەھێزی سپی لەسەر d5 و شێوازی ھەپڕوونکراوی سەربازەکانی باڵی شای ڕەش قەرەبوو کراوەتەوە بە جووتە فیلی ڕەش و ئەسپی سپی لەسەر خانەی a3 کە بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ لە پێکدادانەکاندا ناکات. ھەروەھا، ڕەش پلانی یاریکردنی بە 10...f5 ھەیە کە بەدوایدا ...fxe4 و ...f5 بە دووەمین سەربازی f، دێت، کە دەکرێت کۆنترۆڵ بداتە ڕەش لە ناوەڕاستدا. پلانێکی جێگرەوە بریتییە لە 10...Bg7 کە بەدوایدا ...Ne7 دێت کە بۆ ئاڵوگۆڕکردنێکی پڕاوپڕی ئەسپە بەھێزەکەی سەر d5 ـی سپییە. ئەم ھێڵە بە لق و پۆپی نۆڤۆسیبریسک ناسراوە.

لەبری 9.Bxf6، سپی ئەتوانێت یاری بە 9.Nd5 بکات، کە یارییەکی ئارامتر دێنێتە دی. سپی بڕیار دەدات کە سەربازەکانی f نەخاتە سەریەک و زۆرینەی جار یاری بەردەوامی دەبێت 9...Be7 10.Bxf6 Bxf6 11.c3. ئەمە ڕێگە بەسپی دەدات کە ئەسپەکەی سەر d5 ی بھێڵێتەوە ئەمەش بە گۆڕینەوە لەگەڵ ئەسپی ڕەش لەسەر f6، و ھەروەھا ئامادەکاریی دەکات بۆ ھێنانەوەی ئەسپی سەر a3 بۆ ناو یاریی بە یاریکردن لەنێوان Na3–c2–e3. ھێڵێکی دی بریتییە لە 10.Nxe7 Nxe7! (شەڕکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی d5 و نەترسان لە سەربازە سەریەکەکان) 11.Bxf6 gxf6. پەرەپێدانێکی نوێ لە لق و پۆپی سڤێشنیکۆڤ دا بریتییە لە 11.c4 (لەبری c3)، کە زۆر جار یاریی دەگەیەنێت بە ھەڵوێستێک کە پاڵەپەستۆی بردنەوەیەتی بەبێ سەرکێشیی کردن. یەکسانبوونێکی خێرا ئەگەری ڕوویدانی ھەیە پاش 9.Nd5 Qa5+!? 10.Bd2 (لەپێناو ڕێگریکردن لە 10...Nxe4) 10...Qd8 11.Bg5 Qa5+. بۆ ئەوەی ڕێگری لەمە بکرێت، سپی یاری بە 11.Nxf6+ یان 11.c4 دەکات.

دراگۆنی تاودراو:4...g6[دەستکاری]

abcdefgh
8
a8 black rook
c8 black bishop
d8 black queen
e8 black king
f8 black bishop
g8 black knight
h8 black rook
a7 black pawn
b7 black pawn
d7 black pawn
e7 black pawn
f7 black pawn
h7 black pawn
c6 black knight
g6 black pawn
d4 white knight
e4 white pawn
a2 white pawn
b2 white pawn
c2 white pawn
f2 white pawn
g2 white pawn
h2 white pawn
a1 white rook
b1 white knight
c1 white bishop
d1 white queen
e1 white king
f1 white bishop
h1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
دراگۆنی تاودراو: 1.e4 c5 2.Nf3 Nc6 3.d4 cxd4 4.Nxd4 g6

وەک لق و پۆپی سەرەکی دراگۆن، ڕەش لەم لقەشدا پەرە بە فیلەکەی دەدات بۆ g7. جیاوازییەکە ئەوەیە کە ڕەش خۆی لادەدات لە یاریکردنی ...d7–d6 ھەتاوەکوو بتوانێت دواتر یاری بە ...d7–d5 بکات بەتەنیا لەیەک جووڵەدا ئەگەر لەتوانادا ھەێت. ئەگەر سپی ھەوڵ بدات کە وەک شێوازی ھێرشی یۆگۆسلاڤی یاریی بکات بە 5.Nc3 Bg7 6.Be3 Nf6 7.f3 0-0 8.Qd2، ئەوا 8...d5! بەخێرایی یارییەکە یەکسان دەکاتەوە. کاتێک کە سپی یاری بە 5.Nc3 دەکات، زۆربەی کات بە بیرۆکەی بەردەوام بوونە بە 5...Bg7 6.Be3 Nf6 7.Bc4 0-0 8.Bb3 (کە ڕێگری لە ھەر فێڵێک دەکات لە ...Nxe4 و ...d5)، کە دوا بەدوای ئەویش ماڵکردن لەباڵی شادا دێت.

تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوەی ڕیزبەندی جووڵەکانی ڕەش بریتییە لە 5.c4، ناسراو بە گرێی مارۆچی. سپی ھەوڵدەدات کە ھەڵوێستی سپی تێک بدات بە کەلێن خستنە تینویەتی بۆ پاڵپێوەنانی سەربازی ...d7–d5 و ...b7–b5. بەگشتی، ئەم ھێڵە کەمتر تەکتیکییە لەچاو ھێڵەکانی تری بەرگری سیسیلیدا. پاش 5.c4، ھێڵی سەرەکی دەبێتە 5...Bg7 6.Be3 Nf6 7.Nc3 و لە ئێستادا 7...0-0 یان 7...Ng4 گەلێک جاران ئەنجام دەدرێن.

لق و پۆپی کەڵاشنیکۆڤ: 4...e5 5. Nb5 d6[دەستکاری]

لق و پۆپی کەڵاشنیکۆف (کۆدی ئکش B32) جۆرایەتییەکی نزیکە لە لق و پۆپی سڤێشنیکۆڤەوە، و ھەندێک جار بە نیۆ-سڤێشنیکۆڤ ناو دەربرێت. جووڵەی 4...e5 مێژوویەکی درێژی ھەیە. لویس-چارڵز ماھێ دێ لا بوۆردۆنایس بەکاری ھێناوە لەیارییەکانیدا دژی ئەلێکساندەر مکدۆنێڵ لە ١٨٣٤دا، و ھەروەھا لەماوەیەکی کورتدا لە ١٩٤٠کاندا باو بووە. ئەم یارییە کۆنانە پەیتیی کردۆتەوە سەر لق و پۆپی لۆوێنتەڵ (نزیکە لە کەڵاشنیکۆڤەوە بەڵام تێیدا وەڵام بۆ 5.Nb5 بریتییە لە 5...a6) لەگەڵ 4...e5 5.Nb5 a6 6.Nd6+ Bxd6 7.Qxd6 Qf6، لەم شوێنەدا ڕەش جووتێ فیل دەدات بەدەستەوە تا لە گەشەپێداندا پێش بکەوێت. بەھەرحاڵ، جووڵەکە وازی لێھێنرا کاتێک کە یەکلایی بووەوە کە سپی دەتوانێت بۆ سوودی خۆی ئەو ھێڵانە بەکاربھێنێت.

لە کۆتایی ١٩٨٠کاندا، یاریزانانی ڕەش جووڵەی 4...e5 ـیان زیندوو کردەوە بەنییەتی بەرامبەربوونەوەی 5.Nb5 بە جووڵەی 5...d6: ئەمە لق و پۆپی کەڵاشنیکۆڤە. بیرۆکەکان لەم ھێڵەدا نزیکن لە سڤێشنیکۆڤەوە - ڕەش سەربازی بەجێماو لە d6 ـدا قبووڵ دەکات و خانەی d5 لاواز دەکات، بەڵام کات دەباتەوە بەوەی کە ڕاونانی ئەسپەکەی کاتی دەوێت. جیاوازی لەنێوان دوو لق و پۆپەکە ئەوەیە کە ڕەش ھێشتا ئەسپەکەی گەشەپێ نەداوە بۆ سەر f6 و سپی ئەسپەکەی نەھێناوەتە دەرەوە بۆ سەر c3، بۆیە ھەردوو یاریزانان ھەڵبژاردەی زیادەیان ھەیە. ڕەش واز دەھێنێت لە ...Nf6 لەبەر خاتری ...Ne7، بۆ نموونە دوای 6.N1c3 a6 7.Na3 b5 8.Nd5 Nge7، کە خۆی لادەدات لە پلانی سپی Bg5 و Bxf6 بۆ لێدانی سەربازە سەریەکەکانی سەر f ی ڕەش. یان ڕەش دەتوانێت ھێنانە دەرەوەی ئەسپەکەی دوا بخات بۆ یاریکردن بە ...Be7–g5 یان ...f5 ێکی خێرا. لەلایەکی تریشەوە، سپی ھەڵبژاردنی 6.c4 ی لەبەردەمدایە، کە چنگەکەی لە d5 ـدا بەھێز دەکات و گورزێک دەوەشێنێت لە ...b5، بەڵام خانەی d4 کەمێک لاواز دەکات.

2...e6 3.d4 cxd4 4.Nxd4[دەستکاری]

جووڵەی 2...e6 ی ڕەش پێشەنگی دەدات لە گەشەپێدانی فیلی ڕەش. پاش 3.d4 cxd4 4.Nxd4، ڕەش سێ جووڵەی سەرەکی ھەیە: 4...Nc6 (لق و پۆپی تایمانۆڤ4...a6 (لق و پۆپی کان) و 4...Nf6. پاش 4...Nf6 5.Nc3، ڕەش یاری دەگوازێتەوە بۆ لق و پۆپی شێڤێنینین بە جووڵەی 5...d6، یان بەیاریکردنی 5...Nc6، ناسراو بە لق و پۆپی چوارە ئەسپ. تێبینیی ئەوە بکە پاش 4...Nf6 سپی ناتوانێت یاریی بە 5.e5? بکات لەبەر 5...Qa5+ کە بەدوایدا Qxe5 دێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kolev & Nedev, pp. 211–13.
  2. ^ Kolev & Nedev, pp. 209–10