باھۆزی سەرباز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
abcdefgh
8
a7 black king
b7 black pawn
d7 black queen
f7 black pawn
a6 black pawn
c5 black knight
e5 white pawn
c4 white queen
d3 black rook
f3 white bishop
g3 white pawn
d2 black pawn
f2 white pawn
g2 white king
b1 white rook
8
77
66
55
44
33
22
11
abcdefgh
بۆبی فیشەر دژی تیگران پێترۆژیان، یۆگۆسلاڤیا ١٩٥٩، دوای جووڵەی ٤٣ ھەمینی فیشەر.[١]

باھۆزی سەرباز (بە ئینگلیزی: Pawn Storm) تاکتیکێکی شەتڕەنجە کە تێیدا چەند سەربازێک بەشێوەیەکی خێرای دوای یەک دەجوڵێنرێت ڕووەو بەرگریگارەکانی یاریزانی بەرامبەر. باھۆزی سەرباز زۆربەی کات ئەو سەربازانە دەگرێتەوە کە ھاوسێن و لەیەک لای بۆردەکەن -- باڵی شالیار (فایلەکانی a و b و c) یان باڵی شا (فایلەکانی f و g و h).

زۆرجار، باھۆزی سەرباز ڕووەو شای یاریزانی بەرامبەر دەبێت پاش ئەوەی ماڵ دەکرێت ڕووەو باڵێک (بۆ نموونە، یاری فیشەر دژی لارسن، ١٩٥٨). پێشکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی سەربازەکان لەو باڵەدا دەشێت ھەڵوێستی بەرامبەر تێک بشکێنێت و گورزی لێ بدات. باھۆزی سەرباز دەشێت ئاڕاستەدراو بێت بۆ وەزیراندنی سەربازی ڕۆیشتوو. ھێڵکاری لای چەپ وەرگیراوە لەیارییەکی نێوان تیگران پێترۆژیان (کە بە ڕەش یاریی دەکات) و بۆبی فیشەر (کە بەسپی یاریی دەکات). لەپاش چل جووڵەی داھاتوو، پێترۆژیان باھۆزی سەرباز بە سەربازەکانی سەر فایلەکانی a و b دەکات، کە پاڵەپەستۆ لەسەر فیشەر درووست دەکات تا دەست دەکێشێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]