بێنێدیک ھۆڤێدێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێنێدیک هۆڤێدێس
بە ئەڵمانی: Benedikt Höwedes
لەدایکبوون (١٩٨٨-٠٢-٢٩) ٢٩ی شوباتی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٦ ساڵ)
Haltern am See، ئەڵمانیا
وڵاتی وەرزشئەڵمانیا
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپcentre-back
شوێنی کارگێلزنکیرشن
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٧
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦
خولبۆندسلیگا
خەڵاتەکانSilbernes Lorbeerblatt

بێنێدیک ھۆڤێدێس (لەدایکبووی ٢٩ی شوباتی ١٩٨٨)یاریزانی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک بەرگریکار یاری کردووە. ساڵی ١٩٩٤ لە یانەی توس ھالتەرن کە زێدی خۆیەتی دەستی بە یاری تۆپی پێ کردووە. لە ساڵی ٢٠٠١ گواسترایەوە بۆ لاوانی یانەی شاڵکە ٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کاپتنی تیپی خوار ١٩ ساڵانی شاڵکە و وەک ئەندامێکی ئەو تیپە لە ساڵی ٢٠٠٦دا نازناوی خولی ئەڵمانی خوار ١٩ ساڵانی بەدەستھێنا. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، ھۆڤێدێس گرێبەستەکەی درێژکردەوە کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە یانەکەدا دەمێنێتەوە[١] لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١، ھۆڤێدێس بوو بە کاپتنی یانەی شاڵکە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٣، گرێبەستەکەی لەگەڵ شاڵکە درێژکردەوە، تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧.[٢] زۆربەی ژیانی یاریکردنی لەگەڵ یانەی شاڵکە ٠٤ بەسەر بردووە کە بۆ ماوەی شەش وەرز کاپتنی بووە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧، ھۆڤیدێس بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد[٣] لە ٢٦ی تشرینی دووەم، ھۆڤیدێس یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا و یۆڤانتۆس ئەنجامدا[٤] لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد[٥] لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیای کردووە. ھۆڤیدس لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ئەڵمانیا جامی جیھانیی فیفا بەدەستھێنا،[٦] و یەکێک بوو لەو سێ یاریزانە ئەڵمانییە کە لە ھەر حەوت یاریی ھەڵبژاردەکەی بەشداریکردووە، شانبەشانی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز و فیلیپ لامی کاپتن.[٧][٦][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Höwedes verlängert Vertrag auf Schalke". Bundesliga.de. 10 December 2008. Archived from the original on 13 December 2008. Retrieved 31 October 2015. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Burrow, John (9 March 2013). "Schalke extends Howedes contract until 2017". Goal.com. Retrieved 22 March 2013.
  3. ^ "Benedikt Howedes: Schalke defender joins Juventus on loan". BBC Sport. 30 August 2017. Retrieved 30 August 2017.
  4. ^ "Juventus break down Crotone wall". Football Italia. 26 November 2017.
  5. ^ "Juve and the joy of six". Football Italia. 15 April 2018.
  6. ^ ئ ا "Benedikt HOEWEDES". FIFA. Archived from the original on 5 March 2016. Retrieved 31 October 2015.
  7. ^ "Arsenal transfer news: Arsene Wenger monitoring Benedikt Howedes, William Carvalho and Luiz Gustavo – reports". The Independent. 12 August 2014. Retrieved 14 August 2014.
  8. ^ "Benedikt Höwedes signs for Juventus!". Juventus F.C. 30 August 2017. Retrieved 30 August 2017 – via juventusfc.com.