بێنجامین فرانکلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بێنجامین فرانکلین
لەدایکبوون بۆستن، کەناری ماسۆچۆیست
١٧ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦
مەرگ ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ لە تەمەنی ٨٤
فیلادیلفیا، ویلایەتی پێنسیلڤانیا
پیشە زانا،نوسەر،سیاسی
حیزبی سیاسی سەربەخۆ

بێنجامین فرانکلین یەکێکە لە باوکە دامەزرێنەران و ھەروەھا نوسەر، بیریار، زانا، ژەنیار، سیاسی و دیپلۆماتی ئەمەریکیە.

ژیان[دەستکاری]

لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٧٠٦ لە بۆستن لەدایک بووە، زانا و داھێنەر و دیبلۆماسی و پیاوی دەوڵەت بووە، کەسایەتیەکی سەرەکی بووە لەتەنویر و مێژووی فیزیا و تاقیکردنەوە و بیرۆکە و توێژینەوەی ھەبووە لەم بوارەدا جەندەھا داھێنانی کردووە و یەکەم کەس بووە ووشەی electricity بەکارھێناوە کە واتای ووزە دەگەیەنێت، ھەروەھا یەکەم کەس بووە لە داوی سەدەی شۆڕشی پیشەسازیەوە بەشێوەیەکی زانستی لێکۆڵینەوەی لەسەر ووزە کردووە و سەلماندۆێتی کە چەخماخە پێکھاتووە لە وووزە و خەریک بووە لەم تاقیکردنەوەیەدا گیانی خۆی لەدەست بدات کاتێک کە فڕۆکەیەکی ھەوایی خستۆتە بەردەم چەخماخە و چەخماخەکە بەرەو لای خۆی ڕایکێشاوە و ئاگری تێبەرداوە.

بێنجامین فرانکلین لەسەرەتاوە چاپکردن لەبراکەیەوە فێربووە و دواتر بۆتە ھواڵساز و چاپکەر و بازرگانێتی لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکانی فیلادفیا کردووە و زۆر دەوڵەمەندبووە و بۆتە نووسەر، زۆر گرنگی بەبوارەکانی زانست و تەکنەلوژیا داوە و بەھۆی تاقیکردنەوە بەناوبانگەکانی ناوبانگێکی نیو دەوڵەتی دەرکردووە، لەنێوان ساڵانی ١٧٧٥ و ١٧٧٦ ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە باشبونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و فەرەنسا.

بێنجامین فرانکلین زۆربەی تەمەنی لە بۆستن بەسەر بردووە و لەگەڵ باوکیا لە کارگەیەکی مۆم دروستکردن کاری کردووە و کاتێک تەمەنی گەیشتۆتە ١٢ ساڵان لە چاپەمەنی براکەی کاری کردووە و بەھۆی زیرەکی و لێھاتوویی خۆیەوە کۆمپانیایەکی چاپەمەنی تایبەت بەخۆی کڕیوە و لەبواری ڕۆژنامەوانی و دیبلوماسیدا کاری کردووە، یەکەم کەس بووە کتێبخانەی کردۆتەوە و بیرۆکەی تاقیکردنەوەی بەختی دۆزیوەتەوە و کۆمەڵگای فەیلوسەفەکانی ئەمریکای دامەزراندووە.

بێنجامین فرانکلین لەدوا تەمەنیا یەکێک بووە لەدیارترین ئەو کەسانەی بانگەشەی بۆ لابردنی سزای لەسێدارەدان کردووە و لەدوای مردنیشی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی وێنەکەیان لەسەر بڕی ١٠٠ دۆلاری کۆپی کردووە، لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ کۆچی دوایی کردووە.