بابایێ کەلەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بابایێ کەلەش
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧
مەرگ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر


بابایێ کەلەش (لەدایکبووی ١٩٤٧ - مردووی ٢٠١٤) نووسەر و چیرۆکنووسی کورد بوو.

ژیان[دەستکاری]

بابایێ کەلەش ساڵی ١٩٤٧ لە گوندێکی ناوچەی ئێچمیازین لە ئەرمەنستان لە دایک بووە. باپیری لە سەردەمی خۆیدا ھەڵکەوتە بووە و بە داستان و بەیت و چیرۆکی کوردی، بابای نەوەی پەروەردە کردووە. کەلەش لە زانکۆی یەریڤان کوردناسی خوێندووە. پاشان بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە ڕۆژنامەی ڕیا تازەدا کاری کردووە. کتێبێکی بەناوی «نیشانی» ھەیە کە ١٤ بەسەرھاتی دڵخوازی لەخۆ گرتووە. جگە لەم کتێبە، زۆریەک لە بەرھەمەکانی لە «بەھاری تازە» دا چاپ و بڵاو کراونەتەوە، کە ھەموو ساڵێک لە یەریڤان چاپ دەکرا. ھەروەھا بەشێک لە بەرھەمەکانی بە زمانی ئەرمەنی و ڕووسی چاپ و بڵاو کراونەتەوە. کەلەشیش وەکوو زۆربەی ڕۆشنبیرانی کوردی یەکێتی سۆڤیەت بەھۆی بارودۆخی ئابوورییەوە ئەرمەنستانی بەجێ ھێشتووە و چووەتە دەرەوەی وڵات و لەگەڵ خێزانەکەی لە ڕووسیا ژیاوە.

بابایێ کەلەش لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە نەخۆشخانەی ئێرێبونیی شاری یەریڤان، بەھۆی نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]