ئەپلیکەیشنی ئێکس بۆکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سکرینشۆتێکی بەرنامەکە لەسەر ویندۆز ١٠

بەرنامەی ئێکس بۆکس (بە ئینگلیزی: Xbox App) ئەپلیکەیشنێکە بۆ ویندۆز ٨ و ویندۆز ١٠ و ویندۆز ١١ و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و تیزن. وەک بەرنامەیەکی یەکگرتوو بۆ کۆنسۆلی یارییە ڤیدیۆییەکانی ئێکس بۆکس کاردەکات و دەستڕاگەیشتن بە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی تۆڕی ئێکس بۆکس و کۆنترۆڵی دوور و ھەروەھا کارایی شاشەی دووەم (پێشتر بە SmartGlass ناسرابوو) لەگەڵ یارییەکان دابین دەکات. ھەروەھا بەرنامە و ناوەڕۆکی ھەڵبژێردراویش دابین دەکات. لە ویندۆز ١٠ ئەم بەرنامەیە وەکو یارمەتییەک بۆ یارییەکانی کۆمپیوتەر کە لەسەر ئامێرەکە دامەزراوە (لەوانەش ئەو یارییانەی کە لە مایکرۆسۆفت ستۆر، بێتێسدا دۆت نێت، باتڵ دۆت نێت، ستیم، گۆگ دۆت کۆم، ئیپیک گەیم ستۆر، ھەمبڵ بۆندڵ، ئۆریجن، یوبی سۆفت کەنێکت)، دەستڕاگەیشتن بە تۆمارکردنی شاشەی سیستەمەکە و کارەکانی پەخشی یارییەکان لە کۆنسۆلی ئێکس بۆکس یەکەوە لەسەر تۆڕێکی ناوخۆیی دابین دەکات. لە ماوەی E3-2019 وەشانی ھەبووی بەرنامەی ئێکس یۆکس بۆ ویندۆز ١٠ ناوی گۆڕدرا بۆ Xbox Console Companion، ھەروەھا بەرنامەیەکی نوێی ئێکس بۆکس بە شێوەی تاقیکاری ناسێندرا. بەرنامەکە بە تایبەتی ئاڕاستە کراوە بۆ یاریکردنی کۆمپیوتەر، وەکو پێشەوەیەک بۆ یارییەکانی دابەشکراو لە فرۆشگای مایکرۆسۆفت و وەکو موشتەریەک بۆ PC Game Pass کاردەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]