ڕاژەکاری ئەپاچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەپاچی ڕاژەکارەوە ڕەوانە کراوە)

ڕاژەکاری ئەپاچی یان ڕاژەکاری ئەیچ تی تی پی ئەپاچی (بە ئینگلیزی: Apache HTTP Server) ڕاژەکارێکی وێبی سەکۆبڕی ئازاد و سەرچاوە کراوەیە کە لەژێر بەندەکانی مۆڵەتی ئەپاچیدا دەردەکرێت. ئەپاچی چاکسازیی و پەرەپێدانی بۆ دەکرێت لەلایەن کۆمەڵگەیەکی کراوە لە پەرەپێدەران لە ژێر چاودێریی دامەزراوەی نەرمامێری ئەپاچیدا.

ناوی ئەپاچی[دەستکاری]

ناوی ئەپاچی ھەڵبژێردراوە وەک ڕێز لێنانێک بو ھیندییە ئەمەریکاییەکان، ئەو خێڵە ڕەسەنە ناوبانگیان ھەبوو بەئازایەتیی و توند و تۆڵی ئاکاریان. بەشێوەیەکی گشتی ناوەکە جێی ڕەزامەندی بوو، ئەگەرچی لەبنەڕ‌ەتدا ناوی ئەپاچی لەو گورزە(پاچ patch) کۆدە پشتێنییانەوە ھات کە بۆ چاکسازی کردنی ڕاژەکار پەرەی پێدرا.

مێژووی دروستبوونی[دەستکاری]

ئەپاچی ڕاژەکارێکی وێبە، بێ بەرامبەر بڵاوکراوەتەوە لەشێوەی ژێدەرکراوە دا open source. یەکەم دەرچوونی لە ١.١٢.١٩٩٥ بەشێوەیەکی ئاشکرا بڵاوکرایەوە، پێش ئەو دەمە چەند مانگێک بوو لەژێرتاقیکردنەوە و کەلێن بنبڕکردندا بوو، و وەشانی تایبەتی لێ بڵاودەکرایەوە، ئەوەبوو مانگی ٠٤.١٩٩٥ دەرچونی ٠.٦.٢ ـی گرنگیی و ڕەوتی خۆی سەلماند.

وێنەی ئاڕ ئێس ئێس

ڕاژەکاری ئەپاچی (بریتیە لە A PAtCHy Server) بنچینەی لەسەر کۆدێکی ئامادەکراو دانا و زنجیرەیەک پەڕگەی پاچ patch file. لەمانگی ٢.١٩٩٥ دا ناسرواترین و بەربڵاوترین کاڵای نەرمی ڕاژەکار لەسەر وێب بریتی بوو لە httpd ـی NCSA کە لە لایەن ڕۆب ماک کوول پەرەی پێدرابوو لە زانکۆی ئیلینۆیس لە بنکەی نەتەوەیی National Center for Supercomputing Applications (NCSA) لە ‌ناوەڕاستی ١٩٩٤ دا پەرەپێدانی http تاڕادەیەک وەستا بە ھۆی دەست لەکارکێشانەوەی ڕۆب لە NCSA ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لەدەست ڕەنگینەکانی بواری وێب دەست بەکار بوون لەگەشەپێدانی، بەڵام ھەر یەکە و لەلایەکەوە بوو، کەپێویست بوو ھەموو کۆک بن و دەرچونێکی ھاوبەش بڵاوبکەنەوە، ئەوەبوو کۆمەڵێ لەو وێبماستەرانە بەھۆی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە گورزێکی کاریان پێکھێنا، لەشێوەی کۆمەڵە پاتچ دا توانیان مەبەست و گۆڕانکارییەکانی کە پەرەیان پێدابوو بە ئەنجام بگەیەنن.

براین بێلێندۆرف Brian Behlendorf و کلیف سکۆلنیک Cliff Skolnick لە کالیفۆڕنیا پێکەوە ھەستان بەدروستکرنی لیستەیەکی پۆست بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی لەو بوارەدا، لەشێوەی پۆستی ئەلکترۆنیدا، تاکو بتوانرێت لەڕێیەوە پەرەپێدەران لەو سەکۆیەدا کۆبکاتەوە. لەکۆتایی مانگی دوو دا ھەشت ھاوکار خۆبەخشانە بۆ ئەو مەبەستە قۆڵیان لێ ھەڵماڵی (دوو کەسی تریشی ھاتە سەر لەدواییدا)، دەرچوونی httpd ١.٣ــی NCSA یان کرد بە بنەچەی کارەکەیان و لەسەری گۆڕانکاری و داڕشتنی نوێیان دامەزراند، وەک لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کرا لەناوەڕاستی ١٩٩٥ دا ھاوکار ڕۆب ھارتل، مۆدێلێکی نوێی داڕشت (کۆدەکەی ناوی شامبالا Shambhala بوو) کە چەسپیوتر و گۆڕانکاریی نوێی لەخۆ گرتبوو.


کارکردنی ڕاژەکاری ئەپاچی[دەستکاری]

ئەپاچی وەکوو ڕاژەکارێک بۆ لاپەڕەکانی وێب بەکاردەھێنرێت، بۆ ھەردوو جۆری لاپەرە ناوەڕۆک جێگیر و بزۆکەکان. زۆر لە داوانامە و دەوروبەری کار ھەن لەسەر وێب کە ئەپاچی ڕاژەیان دەکات. ڕاژەکاری ئەپاچی پشتیوانی چەندین بەجێھێنان، دەکات کە بەشێوەی نەخشەی وەرگێڕدراو و مودول ناوەڕۆکەکانیان داڕێژراوە. ئەو زمانانەی کە لەسەر ڕاژەکارەکەوە بەرنامەکانی پێدادەڕێژرێن و ئەپاچی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات برێتین لە زمانە گشتییەکانی وەک پێرڵ، پایتن، پی ئەیچ پی و تی سی ئێڵ.

چوستیی ڕاژەکاری ئەپاچی[دەستکاری]

ئەپاچی ناوبانگێکی بەربڵاوی پەیدا کرد بەھۆی توندوتۆڵی لەبەجێھێنای کاری ڕاژەکاردا و نەرمی لەگونجان و گۆڕانکارییەکاندا. تا مانگی ٢.٢٠٠٠ زیاتر لە ٦ ملیۆن ڕاژەکاری ئینتەرنێت ئەپاچی بوو، دەرچوونەکانی ٢.٠ و بەرەوژوور لەسەر ھەموو جۆرە سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر بەکارن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی Netcraft ساڵی ٢٠٠١ ڕێژەی ٪٦٢ ــی ڕاژەکارەکانی ئینتەرنێت ئەپاچی بووە و ئەم ڕێژەیەش کەم و زیادی کردوە. بۆ زیاتر تەماشای ئاماری ھەنووکەی نێتکرافت بکە.

مۆڵەتنامەی ئەپاچی[دەستکاری]

بڕوانە مۆڵەتنامەی ئەپاچی Apache license ئەم مۆڵەتنامەیە شێواز و چۆنێتی بەکارھێنانی ڕاژەکاری ئەپاچی پێناس دەکات.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ماڵپەری سەرەکی ئەپاچی


سەرچاوە[دەستکاری]

زانستپەروەرانی کورد / ئەپاچی ڕاژەکاری وێب