ڕاژەکار
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە بوارەکانی گرێدراو بە کۆمپیوتەرەوە، زاراوەی ڕاژەکار (بەئینگلیزی: Server) بۆ ئاماژە بە یەکێک لەمانەی خوارەوە بەکار دەبردرێ:
- بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری کە وەکوو ڕاژەیەکی پێشکەشکراو خەریکی بەجێھێنانی پێویستییەکان و داخوازییەکانی بەرنامەیەکی ترە. ئەو بەرنامەیەی داخوزییەکانی بۆ ڕاژەکار دەنێرێ پێدەوتری ڕاژەخواز، کە بۆی ھەیە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بێ.
- کۆمپیوتەرێکی فیزیکیی تەرخانکراو بۆ گەڕاندنی یەک یان چەند ڕاژەی لەو چەشنە بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی بەرنامەکانی سەر کۆمپیوتەرەکانی تری ھەمان ڕایەڵە.
- سیستەمێکی نەرمەکاڵا/ڕەقەکاڵا (واتە ڕاژەیەکی نەرمەکاڵایی کە لەسەر کۆمپیوتەرێکی تەرخانکراو خەریکی گەڕانە) وەکوو ڕاژەکارێکی دەیتابەیس، ڕاژەکارێکی فایل، یان ڕاژەکارێکی چاپ.