سیستم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیستەمەوە ڕەوانە کراوە)

سیستم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن. [١]

سیستمەکان تایبەتمەندیگەلێکیان ھەیە، لەوانە:

  • پێکھاتە، پێکھاتەکەشیان بەھۆی پێکھێنەکانیان و چۆنێتیی ئاوێتەبوونیانەوە پێناسە دەکرێ.
  • ئاکار، کە داگری تێکردن، پێوەئاژۆتن و بەرھەمنێنانی ماک، وزە، زانیاری، یان داتایە.
  • پێوەندیی ناوەکی (interconnectivity): بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستم لە نێوان یەکتردا پێوەندیی کاری و پێکھاتەیییان ھەیە.

لەوانەیە زاراوەی سیستم ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.

چەمکەکانی سیستم[دەستکاری]

دەوراندەور و کەوشەن

بیردۆزی سیستمەکان جیھان وەکوو سیستمێکی ئاڵۆز دەبینێ کە بەشەکانی پێکەوە بەستراون. ئێمە سیستم بە پێناسەکردنی کەوشەنیەوە دەستنیشان دەکەین؛ ئەمە بە واتای ئەوە دێ کە کام بوونەوەرگەل لە ناوەوەی سیستمن و کام بوونەوەرگەل لە دەرەوەن و دەکەونە دەوراندەورەوە. پاشان بۆ تێگەیشن لە سیستمەکە و پێشبینیکردنی ئاکار و ڕەفتاری، نموونەگەلی سادەی لێ دروست دەکەین (پیان دەوترێ مودێل). لەوانەیە ئەم مودێلانە پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستمەکە پێناسە بکەن.

سیستمگەلی خۆڕسک و دەسکرد

سیستمەکان دوو جۆرن: خۆڕسک و دەسکرد (داڕێژراو). لەوانەیە سیستمە خۆڕسکەکان ئامانجێکی ئاشکرایان نەبێ بەڵام دەکرێ دەرچووکانیان وەکوو مەبەست و نیازیان تەماشا بکرێن. سیستمە دەسکردەکان بۆ مەبەستێکی تایبەت دروست دەکرێن. پێویستە بەشەکانیان پێوەندییان ھەبێ؛ پێویستە ئەو بەشانە بۆ "کارکردن وەکوو یەک بوونەەر" داڕێژرابێتن.

ژێرسیستم

ژێرسیستم یا بنسیستم بە سیستمێک دەوترێ کە خۆی پێکھێنەیەک بێ لە سیستمێکی تر.

نژیاروانیی سیستمەکان

نژیاروانیی سیستمەکان (Systems architecture) داڕشتنی چەمکێکە بۆ ناساندنی پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

لینکی دەرەکی[دەستکاری]