ئەسپەرگیلوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەسپەرگیلوس (بە ئینگلیزی: Aspergillus) بە کەڕووە تورەگەیییەکان (ascomycota) پۆلێن دەکرێت. کە لە ژینگەیەکی پڕ لە ئۆکسجین و دەوڵەمەند بە کاربۆھیدرات دەتوانن بژین ئەسپەرگیلوس پێکدێت لە دەیان کەڕووی شێوە mold ھەروەھا یەکێکە لە کەڕووە مەترسیدارەکان کە ژەھری ھەیە و تەنانەت بۆ چەکی بایۆلۆجیش بەکارھینراوە بە ناوی ژەھری aflatoxin ئەم کەڕووە سپۆری ناتوخمانەی ھەیە و تەنانەت بەشێکی زۆری جۆرەکانی بە شێوەی توخمانە زۆردەبن.

نەخۆشی[دەستکاری]

دەبێتە ھۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار لە مرۆڤدا بە تایبەت جۆری aspergillus fumigatus و aspergillus flavus کە ژەھری ئەفلاتۆکسین بەرھەمدەھێنن و دەبنە ھۆی شێرپەنجە کە مرۆڤ لە ڕیگای خۆراکی پیس بوو بەم کەڕووە تووش دەبێت.

نیشانەکان[دەستکاری]

  • تا
  • کۆکە
  • ئازاری سینگ
  • ھەناسەتەنگی
  • ھەستیاری
  • ڕەبۆ

چارەسەر[دەستکاری]

زۆربەی دەرمانە دژەکەرووەکان بەکاردێن وەک (variconazole ....) بەڵام دەبێت نەخۆش پشکنینی جەرگ و گورچیلە بکات چونکە دەرمانەکان کاریگەری لاوەکیان زۆر بەھێزە بۆ سەر ئەو دوو ئەندامە. بەرگری مرۆڤی ئاسایی توانای لەناوبردنی ژەھرەکەی ھەیە بەڵام ئەو کەسانەی کە بەرگریان لاوازە زیاتر کاریان تێ دەکات و نیشانەکانیان دەردەکەوێت.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]