ئێڤا براون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێڤا براون

لەدایکبوون٦ی شوباتی ١٩١٢
مەرگ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥(١٩٤٥-٠٤-٣٠) (٣٣ ساڵ ژیاوە)
بەرلین، ئەڵمانیای نازی
ھۆکاری مەرگخۆکوشتن
نەتەوەئەڵمانی
ناوەکانی ترئێڤا ھتلر
پیشەوێنەگر
ئایینکاتۆلیکی
ھاوسەرئەدۆڵف ھیتلەر
باوان
  • فریدریک براون (باوک)
  • فرانشیسکا براون (دایک)


ئێڤا ئانا پاولا ھیتلەر (ماوەی ژیان:٦ی شوباتی ١٩١٢ تاکوو ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥)، ئێڤا ماوەیەکی درێژ ھاوڕێی ئەدۆلف ھیتلەر بوو وە ماوەیەکی کورتیش ھاوسەری ئەدۆلف ھیتلەر کە کەمتر بوو لە ٤٠ کاژێر، براون پیشەی فۆتۆگرافەر بوو، وینەکانی ھیتلەر بەتایبەتی وێنە ڕەنگدارەکان لەلایەن ئێڤا براونەوە گیراون، لەدوای شکستی ئەڵمانیای نازی لە شەڕی جیھانی دووەم لە بەرلین لە ژێر بینای حکومەتتدا خۆی و ھیتلەر خۆیان کوشت کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەییان بڕی بوو پاش حەوت ڕۆژ لەم ڕووداوە ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوەدا، ئێڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵیەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتای دەسەڵاتیدا ئەمەش یەکێک بوو لەوھۆکارانەی کە بەیەکەوە خۆیان کوشت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]