ئێسفەرایێن

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئێسفەرایێن شارێکی ھەڵکەوتووی باکووری رۆژاوای پارێزگای خۆراسانی باکوورە و ناوەندی باژێری ئێسفەرایێنە. لە رۆژاوا بە باژێری سەبزوار و لە رۆژھەلات بە ‌قۆچان و لە رۆژاوا بە بوژنوورت و شیروان دەوردراوە. ‌باژێرەکە لە نۆزدە گەڕەک پێکھاتووە و بە بەرھەمی پیشەسازی ناسراوە. دانیشتووانی زۆرینەی کوردن و لەگەڵ غەوارەیەکی تێکەڵە لە قەومی تات و تورک و ھەزارە و تەتارو بوربوری. ھۆزە ناودارەکانی کوردان بریتین لە شادلو، زعفرانلو، میلانلو، ئیزانلو، توپکانلو، دیرانلون کە بە گشتی لە باکووری دەڤەرەکە بڵاون و لە بنەڕەتدا لە سەرحەدانی کوردستان ڕاگوێزراون.