ئێدوارد سنۆدن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێدوارد سنۆدن
بە ئینگلیزی: Edward Snowden
لەدایکبوون (١٩٨٣-٠٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣ (تەمەن ٤٠ ساڵ)
Elizabeth City، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونEdward Joseph Snowden
ناوی خوازراوCITIZENFOUR
باوکLonnie Glenn Snowden, Jr.
دایکElizabeth Snowden
ھاوسەرLindsay Mills
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، فەڕەنسی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەAnne Arundel Community College، زانکۆی لیڤەرپوول
دانیشتوویWilmington، Ellicott City، Waipahu، ژنێڤ
شوێنی کارشیکاگۆ، College Park، ژنێڤ، Yokota Air Base، Kunia Regional SIGINT Operations Center
باری تەندرووستیپەرکەم
بەکارھێنانی دەستچەپلەر
بەشداربووە لە36C3، The 11th Hour With Stephanie Ruhle
لقی سەربازیUnited States Army Reserve
ئەندامییانەی کۆمپیوتەریی کایۆس، Free University Berlin
کارتێکراوە لەلایەنDaniel Ellsberg
ڕووداوە بەرچاوەکانglobal surveillance disclosures (2013–present)
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، IQ Award، خەڵاتی ساخارۆڤ، کات_کەسایەتیی_ساڵ
Chargeدزی
ھاشتاگSnowden
ئێدوارد سنۆودن

ئیدوارد جۆزێف سنۆودن (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٣) بەڵێندەرێکی تەکنیکی ئەمریکی و بریکاری دەزگای ھەواڵگری ناوەندی کە وەک بەڵێندەرێک بۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە پێش ئەوەی وردەکارییەکانی بەرنامەی سیخوڕی پریزم بۆ ڕۆژنامەکان دزەپێبکات. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ سنۆودن زانیارییە نھێنییە سەرەکییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی دزەپێکرد، لەنێویاندا بەرنامەی پریزم، بۆ ڕۆژنامەکانی گاردیەن و واشنتۆن پۆست. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣، دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکا بە فەرمی تۆمەتی سیخوڕی، دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری، گەیاندنی زانیاری بەرگری نیشتمانی بەبێ مۆڵەت و گەیاندنێکی بە مەبەست بۆ زانیاری ھەواڵگری نھێنی بە کەسێک کە دەسەڵاتی بینینی نییە، تاوانبار کرد.[١]

لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣، میری ھۆنگ کۆنگ ڕای گەیاند، «سنۆودن بەبێ ناچاری بە ڕێگەیەکی یاسایی و ئاساییەوە بەرەو وڵاتی سێیەم ڕۆیشت»، کە ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمریکا داواکارییەکی پێشکەش بە میری ھۆنگ کۆنگ کرد بۆ ڕادەستکردنەوەی خێرا. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، سنۆودن وتی ھۆنگ کۆنگی وەک یەکەم شوێنی مەبەست ھەڵبژاردووە، چونکە «چوارچێوەیەکی گونجاوی چاند و یاسایی دابینکردووە بۆ ئەوەی ڕێگەم پێبدات کاربکەم بەبێ ئەوەی دەستبەجێ دەستگیربکرێم». و ئەمریکا ڕای گەیاند کە ڕەگەزنامەی سنۆودنی ھەڵوەشاندووەتەوە. سنۆودن دووپاتی کردەوە کە ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە ھەیبوو ڕادەستی ڕۆژنامەنووسانی کردووە کە لە ھۆنگ کۆنگ بووە، پێش ئەوەی بەرەو ڕووسیا بڕوات. و کە توانی بەڵگەنامەکان لە ھەواڵگری چینی بپارێزێت بەھۆی ئەو ئەزموونەی کە لەسەریان بەدەستی ھێناوە لەکاتی کارکردن لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا. لە ساڵی ٢٠١٣ سنۆودن خەڵاتی سام ئادەمزی وەرگرت. پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو.

سنۆودن لەبەردەم دەسەڵاتدارانی ئەمریکادا بە ھەڵاتوو لە دادپەروەری دادەنرێت، کە بە سیخوڕی و دزینی خاوەندارێتی و ماڵی میری تاوانبار دەکەن. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ڕامیار داوای لێبووردنی گشتی سنۆودنیان کرد، ھەندێکی تریش داوای زیندانیکردن یان کوشتنی سنۆودنیان کرد. سنۆودن لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراو لە ڕووسیا دەژی و بە گوتەی ڕامیاری ئەڵمانی ھانس کریستیان سترۆبل، سنۆودن ھێشتا ھەوڵدەدات پەنابەری ڕامیاری ھەمیشەیی لە وڵاتێکی «دیموکراسی» وەک ئەڵمانیا یان فەڕەنسا بەدەستبھێنێت.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "إدوارد سنودن", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-04-28, retrieved 2023-07-14