لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلبە (بە ئەڵمانی: Elbe، بە چیکی: Labe) یەکێکە لە گرنگترین ڕووبارەکانی ئەورووپای ناوەڕاست، سەرچاوەکەی لە چیاکانی کرکۆنۆشە لە کۆماری چیک و دەچێتە ناو کۆماری چیک و ئەڵمانیا پێش ئەوەی لە نزیک شاری ھامبۆرگ بڕژێت بۆ ناو دەریای باکوور، درێژی کۆی گشتی ڕووبارەکە ١٠٩٤ کیلۆمەترە. و بەم شێوەیە یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوە لە ڕووبارەکان لە ناوچەی ئەورووپای ناوەڕاست. ھەردوو سترابۆ (٢٠ ز) و تاسیتۆس (١١٧ ز) باسیان لەوە کردووە کە لۆمباردەکان لە نزیک دەمی ئیلبە پاش ماوەیەکی کەم لە سەرەتای سەردەمی مەسیحی، لە نزیک «چاوکی» نیشتەجێ بوون. ھەروەھا سترابۆ باس لەوە دەکات کە لۆمباردەکان لە ھەردوو دیوی ڕووباری ئیلبەدا دەژیان.[١][٢]
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلبە تێدایە. |