ئۆسیس ئۆڤ دە سیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئویسیس ئوف زی سیزەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی کەشتییەکە

کەشتی ئۆسیس ئۆڤ دە سیز (بەئینگلیزی: Oasis of the Seas)، گەورەترین و گرانترین کەشتی گەشتیارییە لەجیھاندا، لەبەندەری فۆرت لودیردیل لە ویلایەتی فلۆریداوە لەنگەری گرت، کەدەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە. ئەم کەشتییە درێژییەکەی ٣٦٠ مەترە و بەرزییەکەی ٦٥ مەترە لەئاستی رووی دەریاوە. چەندین ھەلیکۆپتەر و بەلەم ھاوڕێیەتی ئەم کەشتییەیان کرد وەک بەخێرھاتنێک بۆ بەندەرەکە. کۆمپانیای ڕۆیاڵ کاربین ئەم کەشتییەی لە کۆمپانیای ئێس تی ئێکسی فینلەندی وەرگرت، ئەم کەشتییە لەسەر ھێڵی دوورگەکانی ئەنتێڵ ئیش دەکات، ئەو پرسیارە سەرسوڕھێنەرەی لەسەر ئەم کەشتییە زەبەلاحە دروست بووە، ئەوەیە ئایا توانای گرتنی ٦٣٦٠ کەسی ھەیە؟

ریچارد فاین سەرۆکی کۆمپانیاکە وتی: لەگەڵ ئەو بارە ئابوورییەی لەئێستادا ھەیە ئێمە دڵنیاین کەخەڵک ھەر گەشت دەکات، گەشتێکی درێژ بکەن لەساڵێکدا، لەجیاتی چەند گەشتێک باشترە. بڕی تێچوونی کەشتیەکە (١.٣) ملیار دۆلارە و نرخی گەشتێکی دەریایی لەم کەشتییە زەبەلاحە (٨٠٠-٨٥٠) دۆلارە بەپێی دووریی و پلەی گەشتەکە.