ئاڵفی سۆڵۆمۆنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵفرێد «ئاڵفی» سۆڵۆمۆنز
کەسایەتیی پیکی بڵایندەرس
تۆم ھاردی لەڕۆڵی ئاڵفی سۆڵۆمۆنز
یەکەم دەرکەوتنوەرزی ٢، ئەڵقەی ٢ (٢٠١٤)
دروستکراوە لەلایەنستیڤن نایت
بەرجەستەکراوە لەلایەنتۆم ھاردی
ناوی تەواوئاڵفرێد سۆڵۆمۆنز
زانیاریی ناو-گەردوونی
نازناوئاڵفی
پیشەچەتە، قاچاخچی مەی
نەتەوەبەڕیتانی

ئاڵفی سۆڵۆمۆنز کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە لەلایەن تۆم ھاردییەوە بەرجەستەکراوە لە زنجیرەی مێژوویی تاوانی درامی بەڕیتانی پیکی بڵایندەرس. ئەو سەرۆکی دەستەی جولەکەیی نیشتەجێی کامدن تاونە و لە وەرزی دووەم دەردەکەوێت. کەسایەتییەکە کاریگەرییەکی گەورەی کلتووری وەرگرتووە و بەباشی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگیراوە.

ھەڵبژاردن و چیرۆک[دەستکاری]

وردەکاری تەواو لەبارەی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەرنەخراوە بەڵام تۆم ھاردی لە مێشکدا نەبووە کە کەسایەتی ئاڵفی سۆڵۆمۆنز لەسەرەتادا دانراوە.[١] کەسایەتییەکە لە چەتەیەکی جولەکەی ڕاستییەوە وەرگیراوە بەناوی ئاڵفرێد سۆڵۆمۆن.[٢] ستیڤن نایت نووسەری پیکی بڵایندەرس ئەڵێت «ئێمە بە کەسایەتییەکی پێکەنیناوی و بەمەڕاقەوە نیشانمان داوە. دەستە چەتەیییە جولەکەکانی ئیست ئێند بەھەمان شێوە بەناوبانگ ئەبوون بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک مێژوو وا دیارە کە ئاڵفی سۆڵۆمۆنزی بیرھاتبێتەوە. نازانم بۆ. لەوانەیە، ئەو زیاتر باس کرابێت.»[٣] لە زنجیرەکەدا، سۆڵۆمۆنز سەرۆکی دەستەی جولەکەیی نیشتەجێی کامدن تاونە و مەیخانەیەکی نایاسایی بەڕێوە دەبات.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Watson, Fay (27 August 2020). "Tom Hardy Peaky Blinders audition: How did Alfie Solomons star land role?". Daily Express. Archived from the original on 20 September 2020. Retrieved 2 October 2020.
  2. ^ Reynolds, Leda (28 May 2016). "Real life 'Peaky Blinders' gangster was so scared he BEGGED for police help". Daily Express. Archived from the original on 14 September 2019. Retrieved 10 October 2020.
  3. ^ Round, Simon (30 October 2014). "Alfie Solomons, a gangster who reached his peak". The Jewish Chronicle. Archived from the original on 2 October 2020. Retrieved 2 October 2020.
  4. ^ Slater, Jack (22 September 2019). "Who is Alfie Solomons as played by Tom Hardy in Peaky Blinders and what happened to him at the end of season four?". Metro. Archived from the original on 5 January 2020. Retrieved 2 October 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]