ئاگرەدیوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وێنەیە نیشان دەدا ئاگرەدیوار لە تۆڕێکدا دەشێ لە کوێ دابنرێ.

ئاگرەدیوار یان فایرواڵ دەزگا یان کۆمەڵەدەزگایەکە (لەوانەیە نەرمەکاڵاش بێ) کە داڕێژراوە بۆ پەژیران یان بەدواوەدانی ڕاگوێزییەکان لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا. پتر بۆ پاراستنی تۆڕ لە دەستپێگەیشووییی ڕێپێنەدراو و لە ھەمان کاتدا، ڕێگاکردنەوە بۆ دەربازبوونی پەیام و پێڕاگەیێنییە ڕەواکان بەکار دێ.

زۆربەی سیستەمە بەکارخەرییەکانی کۆمپیوتەرە کەسییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە کۆمپیوتەرەکە ھەمبەری ئەو ھەڕەشانەی لە ئینتەرنێتدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، داگری ئاگرەدیواری نەرمەکاڵایین. زۆرێک لە ڕێدۆزەکان کە دراوەکان لە تۆڕێکەوە دەربازی تۆڕێکی تر دەکەن ژی ئاگرەدیواریان تێدایە و، بەپێچەوانەشەوە، زۆریک لە ئاگرەدیوارەکانیش دەتوانن کاری ڕێدۆزی بکەن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پێناسەی ئاگرەدیوار ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ئینگلیزی)

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]