سیستەمی بەکارخەری
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
| سیستەمی بەکارخەری |
|---|
| تایبەتمەندییە ھاوبەشەکان |
سیستەمی بەکارخەری (بە ئینگلیزی: Operating System) کۆمەڵێک بەرنامەی بنەڕەتییە کە کۆمپیوتەر ئەخاتە گەڕ. واتە زاڵ ئەبێ بەسەر ڕەقەواڵەکانی کۆمپیوتەرەکە و ڕاژەگەلێکی ھاوبەش دابین ئەکا بۆ ئەپلیکەیشەنەکان. سیستەمی بەکارخەری گرنگترین جۆری نەرمەواڵەی سیستەمە لە کۆمپیوتەردا. بەکارھێنەر ناتوانێ بەبێ سیستەمێکی بەکارخەری ھیچ ئەپلیکەیشەنێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەی بگەڕێنێ، مەگەر ئەوەی کە ئەپلیکەیشەنەکە خۆبووت[١] بێ.
نموونەکانی سیستەمگەلی بەکارخەریی مۆدێڕن بریتین لە ئاندرۆید، iOS، Mac OS X، BSD کە ھەموویان ڕیشەیان لە یونیکسدا داکوتراوە و، ویندۆزەکانی مایکرۆسۆفت.
[دەستکاری] پەراوێزەکان و سەرچاوەکان
- ↑ self booting
- مێژووی سیستەمە بەکارخەرییەکانی کۆمپیوتەر، http://www.operating-system.org
- سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەر چییە؟، webopedia.com
