ئانترۆپیی زانیاری
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئانترۆپیی زانیاری لە چەمکەکانی بیردۆزی زانیارییە کە دەبێژێت چ ڕادە زانیاری لە ڕووداوێکدا بوونی ھەیە. بە گشتی، ھەر چی ڕووداوێک گوماناوی یان بەھەڵکەوت بێت، زانیاریی زیاترێکی لە خۆی گرتووە. چەمکی ئانترۆپیی زانیاری لەلایەن کڵاد شاننی بیرکارەوە داھێنراوە.
[دەستکاری] نموونە
با نموونەیەک بھێنینەوە. ئەگەر بە کەسێک شتێک بوترێت کە پێشتر لێی ئاگادار بێت، ڕادەی زانیارییەک کە پێی دەدرێت زۆر کەم دەبێت. واتا وتنی ئەو شتە بەو کەسە تۆزێک بۆی بێکەڵکە. لە بیردۆزی زانیاریدا دەڵێن ئانترۆپیی ئەو زانیارییە لە خوارەوەیە.
بە پیچەوانەوە، ئەگەر بە کەسێک شتێک بوترێت کە پێشتر لێی ئاگادار نییە یان زۆر کەمی لێ دەزانێت، ئەو کەسە گەلەک زانیاریی نوێ وەردەگرێت کە لەوانەیە بۆی بەکەڵک بێت. لەوانەیە شتی نوێ فێرببێت. لە بیردۆزی زانیاریدا دەڵێن ئانترۆپیی ئەو زانیارییە لە سەرەوەیە.
[دەستکاری] وتارە پێوەندیدارەکان
[دەستکاری] بەستەرە دەرەکییەکان
- زانیاری و ئانترۆپی جیاوازن - باسێک لەسەر بەکارھێنانی زاراوەگەلی "زانیاری" و "ئانترۆپی". (ئینگلیزی)
- پێشەکییەک لەسەر بیردۆزی زانیاری (ئینگلیزی)
- ئانترۆپی و بیردۆزی زانیاری (ئینگلیزی)