بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆنستانتین پۆبێدۆنۆستێڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنستانتین پۆبێدۆنۆستێڤ (١٨٢٧–١٩٠٧)

کۆنستانتین پترۆڤیچ پۆبێدۆنۆستێڤ (بە ڕووسی: Константи́н Петро́вич Победоно́сцев٣٠; تشرینی دووەمی ١٨٢٧[١] – ٢٣ی ئازاری ١٩٠٧)یاساناس و دەوڵەتمەدار و ڕاوێژکاری سێ تزاری ڕووسی بووە. ئەو بوو بە وتەبێژی سەرەکی بۆ ھەڵوێستە کۆنەپەرستانەکان و زەبر و زەنگی سیاسەتی ئیمپراتۆری لە سەردەمی ئەلێکساندەری سێیەمی ڕووسیا (١٨٨١–١٨٩٤)، لە نێوان ساڵانی ١٨٨٠ و ١٩٠٥دا پۆستی ئۆبەر-پرۆکیتۆری پیرۆزترین سینۆدی بەدەستەوە بوو[٢]ئەو بەرپرسە ڕووسییەی کە غەیرە ڕۆحانییە و سەرپەرشتی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی دەکرد.

نووسینەکانی لەسەر سیاسەت و یاسا و ھونەر و کولتوور جەختیان لەسەر توخمە ئەرێنییەکەی یەکگرتنەوەی ڕۆحی و عەلمانی ڕووسیا لەگەڵ قبوڵکردنی ئایینی مەسیحی کردەوە. ناوبراو ھۆشداریدا لە توخمە نەرێنییەکەی ڕووسیا و بزووتنەوە دیموکراسی و لیبراڵەکانی وەک دوژمنی یەکێتی نەتەوەیی و ئایینی گەلی ڕووسیا نیشان دا. پۆبێدۆنۆستێڤ دەڵێت بەدەستھێنانی کۆمەڵگەیەکی ھاوسەنگ بەو مانایە بوو کە بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵ ھەیە بۆ بەرزڕاگرتنی یەکێتی سیاسی و ئایینی، ھەربۆیە چاودێریکردنی وردی ڕەفتار و بیرکردنەوەی ڕووسیا پێویستییەک بوو.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Исследование исторических документов и дневников самого Победоносцева указывает дату рождения 18 (30) ноября 1827 года. При этом во многих справочных и энциклопедических изданиях, опубликованных после смерти Победоносцева, указана иная дата: 21 мая (2 июня) 1827 года. Однако 21 мая — день тезоименитства, а не рождения Победоносцева. Причиной распространения ошибки, наиболее вероятно, является указание дня тезоименитства вместо дня рождения в дате на надгробном кресте
  2. ^ Peter Kropotkin (1902). «Russian Schools and the Holy Synod». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە. The Council of the Ministers, in which K. Pobedonostsev has a seat in his capacity of procurator of the Holy Synod...
  3. ^ John Basil, "K.P Pobedonostsev and the Harmonius Society". Canadian-American Slavic Studies 37.4 (2003): 415-426.
  4. ^ Pobedonost͡sev، Konstantin Petrovich (1 January 1898). Reflections of a Russian Statesman (بە ئینگلیزی). G. Richards. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)