کارپێکەری کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوە
کارپێکەری یاری ڤیدیۆیی ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Home Video Game Console) جۆرێکە لە کارپێکەری یاریی ڤیدیۆیی کە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بەستراوەتەوە بە ئامێرەکانی پیشاندانی وەک تەلەڤیزیۆن و سەرچاوەیەکی ھێزی دەرەکی بۆ یاریکردنی کایەی ڤیدیۆییەکان. ئەم کارپێکەرانە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە توانای گرافیکی پێشکەوتوویان ھەبێت، بەڵام بیرگە و شوێنی ھەڵگرتنیان سنووردارە. کارپێکەرە سەرەتایییەکان یەکەیەکی تایبەت بوون و تەنھا چەند یارییەکی کەم لەسەر سووڕەکانی ئەلیکترۆنی ئەم سیستەمە دیاریکرابوون، بەڵام زۆربەی کارپێکەرەکانی ئەمڕۆ پشتگیری لە بیرگەی ناوەکی دەکەن لە دوای بەکارھێنانی میدیای «یارییە لابەرەکانەوە»، لە ڕێگەی کارتێژی یارییەکان، دیسکی بینایی، یان دابەشکردنی دیجیتاڵی. تا ساڵی ٢٠٢١ نۆ نەوەی کارپێکەر ھەبووە، ئێستا بەرھەمھێنەرانی سەرەکی بریتین لە سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت و مایکرۆسۆفت و نینتێندۆ.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Home video game console»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٣.
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارپێکەری کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوە تێدایە. |