بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پۆستەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەر بۆ فرۆشگای مۆدی ھۆلزەر

پۆستەر (بە بە ئینگلیزی: Poster) لاپەڕەیێکی کاغەزی گەورەیە کە نووسراوە، نەخشە، تابلۆ و ھتد لەسەری چاپ دەکرێت. پۆستەرەکان دروست کراون بۆ ئەوەی لەسەر دیوارەکان یان ڕووی ستوونەکان جێگیر بکرێن. پۆستەری ئاسایی لە تابلۆ و نووسراوە پێکھاتووە، بەڵام لەوانەیە پۆستەرێک بە تەواوی وێنەیێکی کێشاوە بێت یان بە تەواوی نووسراوە بێت.[١] لەوانەیە پۆستەرەکان لە دیوارەکان و سایتەکانی تری ڕیکلامدا بچەسپێن بۆ سەرنج ڕاکێشان یان ئاگادارکردنەوە. مەبەست لە دیزاینی پۆستەرەکان چەنین جۆرن، پۆستەرێک لەوانەیە بۆ ڕیکلامکردن بێت یان بەکاربێت بۆ بەرھەمھێنانەوەی کارێکی ھونەری بە مەبەستی ئابووری و کلتوری و ھەرزان فرۆشتن. ھەروەھا پۆستەرەکان بەکاردێن بۆ بابەتە پەروەردەییەکان.[٢]

مانا و وشەی پۆستەر

[دەستکاری]

پۆستەر وشەیێکی ئینگلیزییە و لە مانای راگەیاندن و ئاگانامە نزیکە. زاراوەیەکی تر کە بۆ ئەم چەمکە تا ڕادەیەک باوە وشەی فەڕەنسی ئۆفیچە (Offiche) و ھەر وەھا وشەی ئەڵمانی پلکات (Plakat)، کە بە بوکلێتیش (booklet) ناودەبرێت.

مێژووی پۆستەر

[دەستکاری]

سەدەی نۆزدەیەم

[دەستکاری]
شاژنی چینی تاون لە لایەن جۆزێف جارۆو، پۆستەری برۆدوەی، ١٨٩٩
مۆلین ڕۆج - لا گۆلوو، ھێنری دێ تولوز-لاوترێک، تولۆس-لۆترێک، ١٨٩١

لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا، پۆستەرەکانی دوو وێنەکێشی فەڕەنسی جۆلیس چرێت و ھێنری دی تولۆس-لاوترێک کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پرۆسەی دیزاینی پۆستەر ھەبوو. ھەندێک خەڵک جولیس چرێتیان بە باوکی پۆستەر ناونراوە. پۆستەرەکانی لاوترێک لەسەر بنەمای ھێز و توانای ئەو لە دیزاین کردن و ناسینەوەی ڕەنگ و کارامەیی خۆی لە لیتۆگرافیا و ھەروەھا کاریگەری چاپکردنی ژاپۆنی بنیاتنراوە. ھەرچەندە زیاتر لە ٣٠ پۆستەری لێ نەماوە بەڵام ئەم چەند کارە کاریگەری زۆری لەسەر ھونەری پۆستەر دروستکردن ھەبووە.[٣]

سەدەی بیستەم

[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا پۆستەرەکان وەک میدیا و ناوەندێکی ئاگادارکەرەوە ناسراو و سەرکەوتوو بوون، بەتایبەتی لە شاری پاریس و چەندین ھونەرمەندی دیزاینەری پۆستەر کۆبوونەوە و سەرقاڵی ئەم ئیشە بوون. نەخشە و ڕەنگە دڵخۆشکەر و زیندووەکانی پۆستەرەکان سەرنجڕاکێش و خۆشەویست بوون بۆ ڕای گشتی. ھەر بۆیە ھەندێک جار لە شەودا، ئەو پۆستەرانەیان کە بە ژمارە سنووردار بوون و بە شێوەی لیتۆگرافی بڵاو کرابوونەوە، لە دیوارەکان ھەڵیان دەگرت و لە ماڵەکان خۆیاندا رایان دەگرت. ئەمڕۆ ھەندێک لەو پۆستەرانە لە مۆزەخانە و کۆکراوە شەخسییەکان دەدۆزرێنەوە. پێشکەوتنی تەکنیکی لە لیتۆگرافیا (چاپکردنی بەردیی) لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کوالیتی پۆستەرەکانی گۆڕی و دیزاینەرەکان بە بوێرانە بەک گراوندی ڕەنگاوڕەنگی تەختیان لە کارەکانیاندا بەکارھێنا.

پێشانگا

[دەستکاری]

نموونەکانی پۆستەری بازرگانی

[دەستکاری]

نموونەکانی پۆستەری سیاسی سەربازی

[دەستکاری]

نموونەکانی پۆستەری پەروەردەیی تەندروستی

[دەستکاری]

نموونەکانی پۆستەری ناڕەزایی

[دەستکاری]

نموونەی پۆستەری سینەمایی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Lippert, Angelina (١٨ی ئابی ٢٠١٧). «What is a poster?». article. Poster House. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Stephen Eskilson, Graphic Design: A New History, Yale University Press, 2012, pp. 43-7.
  3. ^ Elizabeth Guffey, Posters: A Global History, Reaktion: 2015, pp. 8-9.
  4. ^ «The Most Famous Poster». American Treasures of the Library of Congress.