ویکیپیدیای ئازەربایجانی
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئازەربایجانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | az.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
خستنەکار | کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ |
ویکیپیدیای ئازەربایجانی یان ویکیپیدیای ئازەری (بە ئازەربایجانی: Azərbaycanca Vikipediya) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئازەریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١] ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ٢٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو، ھەتا تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی وتارەکان بە زیاتر لە ٢١٫٠٠٠ گێشت، ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ شێستومین ویکیپیدیا لەنەزەر ژمارەی وتاران بووە.[٢]
ھەتا ٨ی ئابی ٢٠١١ ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٨٠٫٠٠٠ وتار لەناو ویکیپیدیاکاندا جێگەی چڵویەکەمی پێ بووە.[٢] ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەنەزەر دەستکاری لە وتارەکاندا بە ٢٢ ئیمتیاز لە ڕێزبەندیی خوارەوەی ویکیپیدیاکاندا جێی گرتووە.[٢] ویکیپیدیای تورکی ئازەربایجانی بە بەکارھێنانی ئەلفوبێی لاتین دەنووسرێت.[٣]
ھەروەھا چواردە دەروازەیشی ھەیە کە ئەمانەن: نژیاروانی، ژینناسی، کیمیا، مێژوو، ئیسلام، جوگرافی، وێژە، پزیشکی، فەلسەفە، سینەمای ئازەربایجانی، سەربازیی ئازەربایجانی، ھەروەھا دەربارەی وڵاتە دیاریکراوەکان وەکوو جۆرجیا، تورکیا و ئازەربایجان خۆی.[ژێدەر پێویستە]
ویکیپیدیای ئازەربایجانی ھەتا ئێستا ٣٠٢٬٩٩٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ١٥ بەڕێوەبەر و ٢٠١٬١٣٣ وتاری ھەن.
مێژوو
[دەستکاری]لە ٢٠١٠، کتێبەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەلایەن پرۆفیسۆر ڕاسیم عەلیگولیێڤ و زانا ئیرادا ئەلئەکبەرۆڤا بڵاوکرانەوە.[٤] کتێبەکە لەلایەن ئالۆڤسات عەلیێڤ دەستکاری کراوە.[٤]
وتارەکان
[دەستکاری]- ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ – دروستکردنی یەکەم بەش لە ویکیپیدیای ئازەربایجانی.
- ٩ی ئازاری ٢٠٠٧ – ٥٬٠٠٠ وتار.[٥]
- ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٧ – ١٠٬٠٠٠ وتار.[٥]
- ٢٩ی تەممووزی ٢٠١١ – ٧٥٬٠٠٠ وتار (٥٬٨١٩ لەوان بە ئەلفبێی عەرەبی بوون). ٧٥٬٠٠٠ەمین وتار (صفیخانلو بە ئەلفبێی عەرەبی) لەلایەن بەکارھێنەر E THP نووسرا.
- ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ – ٩٠٬٠٠٠ وتار.[٦]
- ٢٥ی ئازاری ٢٠١٤ – ١٠٠٬٠٠٠ وتار.[٧]
ھەوڵەکانی کۆمەڵگە
[دەستکاری]یەکەم چاوپێکەوتن لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە باکوو بەسترا.
بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا کۆبوونەوەیەکی لەناکاو لە باکوو ڕێکخرابوو. نزیکەی ٩ بەکارھێنەر بەشدارییان تێیدا کرد.
پێشانگا
[دەستکاری]-
ویکیپیدیای ئازەربایجانی
-
لۆگۆی گێشتن بە ٥٠ ھەزار وتار
-
لۆگۆی گێشتن بە ١٠ ھەزار وتار
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Multilingual_coordination
- ^ ئ ا ب نێوانویکی
- ^ http://az.wikipedia.org
- ^ ئ ا В Баку выпустили книгу «Википедия. Виртуальная энциклопедия» (بە ڕووسی). لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Wikimedia News/2007». meta.wikimedia.org. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Wikimedia News/2012». meta.wikimedia.org. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Azərbaycan dilli Vikipediyada məqalə sayı 100 mini ötdü». www.azadinform.az (بە ئازەربایجانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئازەربایجانی تێدایە. |
- باکوور
- ویکیپیدیای ئازەربایجانی (ئازەربایجانی)
- وەشانی مۆبایلی ویکیپیدیای ئازەربایجانی (ئازەربایجانی)
- باشوور
- ویکیپیدیای ئازەربایجانی (ئازەربایجانی)
- وەشانی مۆبایلی ویکیپیدیای ئازەربایجانی (ئازەربایجانی)
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی سکریپتی زمانی ڕووسی بەکاردێنن (ru)
- Pages using infobox website with unknown parameters
- Pages using Lang-xx templates
- ئینسایکڵۆپیدیا تورکییەکان
- ویکیپیدیاکان بەپێی زمان
- زمانی ئازەربایجانی
- ئەو موڵکانەی ئینتەرنێت کە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە دامەزراون
- زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئازەربایجان