ویکیپیدیای ئازەربایجانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای ئازەربایجانی (ئازەری)
The
پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەئازەربایجانی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەaz.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
خستنەکارکانوونی یەکەمی ٢٠٠٤؛ ١٩ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٤-١٢)

ویکیپیدیای ئازەربایجانی یان ویکیپیدیای ئازەری (بە ئازەربایجانی: Azərbaycanca Vikipediya) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئازەریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١] ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ٢٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو، ھەتا تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی وتارەکان بە زیاتر لە ٢١٫٠٠٠ گێشت، ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ شێستومین ویکیپیدیا لەنەزەر ژمارەی وتاران بووە.[٢]

ھەتا ٨ی ئابی ٢٠١١ ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٨٠٫٠٠٠ وتار لەناو ویکیپیدیاکاندا جێگەی چڵویەکەمی پێ بووە.[٢] ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەنەزەر دەستکاری لە وتارەکاندا بە ٢٢ ئیمتیاز لە ڕێزبەندیی خوارەوەی ویکیپیدیاکاندا جێی گرتووە.[٢] ویکیپیدیای تورکی ئازەربایجانی بە بەکارھێنانی ئەلفوبێی لاتین دەنووسرێت.[٣]

ھەروەھا چواردە دەروازەیشی ھەیە کە ئەمانەن: نژیاروانی، ژینناسی، کیمیا، مێژوو، ئیسلام، جوگرافی، وێژە، پزیشکی، فەلسەفە، سینەمای ئازەربایجانی، سەربازیی ئازەربایجانی، ھەروەھا دەربارەی وڵاتە دیاریکراوەکان وەکوو جۆرجیا، تورکیا و ئازەربایجان خۆی.[ژێدەر پێویستە]

ویکیپیدیای ئازەربایجانی ھەتا ئێستا ٢٨٧٬٢١١ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ١٣ بەڕێوەبەر و ١٩٨٬٨٦٧ وتاری ھەن.

مێژوو[دەستکاری]

کتێبی ویکیپیدیای ئازەربایجانی

لە ٢٠١٠، کتێبەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەلایەن پرۆفیسۆر ڕاسیم عەلیگولیێڤ و زانا ئیرادا ئەلئەکبەرۆڤا بڵاوکرانەوە.[٤] کتێبەکە لەلایەن ئالۆڤسات عەلیێڤ دەستکاری کراوە.[٤]

وتارەکان[دەستکاری]

  • ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ – دروستکردنی یەکەم بەش لە ویکیپیدیای ئازەربایجانی.
  • ٩ی ئازاری ٢٠٠٧ – ٥٬٠٠٠ وتار.[٥]
  • ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٧ – ١٠٬٠٠٠ وتار.[٥]
  • ٢٩ی تەممووزی ٢٠١١ – ٧٥٬٠٠٠ وتار (٥٬٨١٩ لەوان بە ئەلفبێی عەرەبی بوون). ٧٥٬٠٠٠ەمین وتار (صفی‌خانلو بە ئەلفبێی عەرەبی) لەلایەن بەکارھێنەر E THP نووسرا.
  • ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٢ – ٩٠٬٠٠٠ وتار.[٦]
  • ٢٥ی ئازاری ٢٠١٤ – ١٠٠٬٠٠٠ وتار.[٧]

ھەوڵەکانی کۆمەڵگە[دەستکاری]

یەکەم چاوپێکەوتن لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە باکوو بەسترا.

بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا کۆبوونەوەیەکی لەناکاو لە باکوو ڕێکخرابوو. نزیکەی ٩ بەکارھێنەر بەشدارییان تێیدا کرد.

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Wikipedia:Multilingual_coordination
  2. ^ ئ ا ب نێوانویکی
  3. ^ http://az.wikipedia.org
  4. ^ ئ ا В Баку выпустили книгу «Википедия. Виртуальная энциклопедия» (بە ڕووسی). Retrieved 14 November 2014.
  5. ^ ئ ا "Wikimedia News/2007". meta.wikimedia.org. Retrieved 10 August 2014.
  6. ^ "Wikimedia News/2012". meta.wikimedia.org. Retrieved 10 August 2014.
  7. ^ "Azərbaycan dilli Vikipediyada məqalə sayı 100 mini ötdü". www.azadinform.az (بە تورکیی ئازەربایجانی). Retrieved 10 August 2014. ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئازەربایجانی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئازەربایجانی
باکوور
باشوور